وانەی بیست و یەك
ن/ نور نەقشبەندی
شەوی قەدر ( لیلة القدر) شەوی ڕێزلێنان دەکەوێتە دە ڕۆژی ئەخیری مانگی
ڕەمەزانەوە لەشەوە تاکەکانە، هەروەکو پێغەمبەری خوا ( صلی اللە علیە وسلم )
دەفەرموێت (هي في العشر الأواخر من رمضان) وتکون في الوتر منها. باعتبار
ما بقي كما قال النبي صلى الله عليه و سلم : [ لتاسعة تبقى لسابعة تبقى
لخامسة تبقى لثالثة تبقى ]، شەوە تاکەکان واتە ( بیست و یەك و بیست و سێ و
بیست و پێنج و بیست و حەوت و بیست و نۆ ) ، ئەمەش واتە مانگ ٣٠ ڕۆژەو ئەو
شەوە تاکانە بە شەوی (شەفیع) ناودەبرێت.
گرنگی ئەم شەوە بۆ موسڵمانان ئەوەیە خێر‌و پاداشتی هەزار مانگی دەست
دەکەوێت، لەم شەوەدا موسڵمانان پێویستە زکرو نزا‌و پاڕانەوەو نوێژ کردن و
قورئان خوێندن و هەستان بۆ شەونوێژ بەجێ بهێنن.
خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت :
واتە: (ئێمه به‌ڕاستی قورئانمان دابه‌زاندۆته خواره‌وه له شه‌وێکی
به‌فه‌ڕو ڕێزداردا. جا تۆ چووزانی شه‌وی به‌فه‌ڕ کامه‌یه‌و چ خێر‌و
به‌ره‌که‌تێکه. شه‌وی قه‌دری به‌ڕێز له هه‌زار مانگ ڕێزدارو خێردارتره
(واته پاداشتی عیبادهت و خواپه‌رستی ئه‌و شه‌وه بێ سنووره). له‌و
شه‌وه‌دا فریشته‌کان که جوبره‌ئیلیشیان له‌گه‌ڵدایه، داده‌به‌زن له‌سه‌ر
ڕووخسه‌ت و مۆڵه‌تی په‌روه‌ردگاریان، به‌جۆره‌ها فرمان و کار (به‌تایبه‌ت
بۆ سه‌ردانی خواپه‌رستان، بۆ سه‌ردانی مزگه‌وته‌کان، بۆ گوێگرتن له قورئان
و... هتد). ئه‌و شه‌وه ئاسووده‌یی و ئاشتی و هێمنی و ڕه‌حمه‌ت و
میهره‌بانیه، هه‌تا کاتی به‌ره‌به‌یان. پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم
فه‌رموویه‌تی: (من قام لیلة القدر ایمانا واحتسبا غفر له ما تقدم من
زنبه). واته: ئه‌وه‌ی شه‌وی قه‌در به‌خواپه‌رستی و یادی خوا بباته سه‌ر
به ئیمان و باوه‌ڕی دامه‌زراوو به‌ته‌مابوونی پاداشت و ڕه‌حمه‌ت، خوای
گه‌وره له هه‌موو گوناهانی ڕابردووی خۆش ده‌بێت. (بوخاری و موسلیم)
ڕیوایه‌تیان کردووه).
هەروەها لەگەورەیی ئەم مانگە پیرۆزەدا پێغەمبەری خوا ( صلى الله عليه وسلم)
دەفەرموێت : « من قام رمضان إيمانًا واحتسابًا غفر له ما تقدم من ذنبه »
واتە: هه‌رکه‌سێك مانگی ره‌مه‌زان به‌رۆژوو بێت و عیباده‌تی تێدا ئه‌نجام بدات تاوانه‌کانی پێشترر دهسڕێتهوە.
فروى الترمذي وصححه عن عائشة رضي الله عنها قالت: « (قلت: يا رسول الله،
أرأيت إن علمت أي ليلة ليلة القدر ما أقول فيها؟) قال: قولي: اللهم إنك
عفو تحب العفو فاعف عني » .
هەروەها باشترین دوعا‌و پاڕانەوە لەم شەوەدا کە پێغەمبەری خوا ( صلی اللە
علیە وسلم) فێری عائیشە ڕەزای خوای لێبێت کردوە، ترمذی لە سەحیحەکەیدا
بۆمان دەگێڕێتەوە عائیشە ڕەزای خوای لێبێت ( فەرمووی: ئەی پێغەمبەری خوا،
ئەزانی چیت لە شەوێ لەشەوەکانی لیلة القدر چیت ووت تێیدا؟ )فەرمووی: بڵێ:
(اللهم إنك عفو تحب العفو فاعف عني » .
واتە: خوایە تۆ خۆت لێخۆشبویت، لیخۆشبونت خۆش دەوێ، لێمان خۆش بە).
----------------------------
*** ( شەوی قەدر بە بەرزو پیرۆز ڕاگرە (لیلة القدر) ) یەکێکە لەووتە ڕۆژانەی ڕەمەزانی ساڵی ٢٠١٣