29/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
کێ هەیە حەزی بەبەهەشت نەبێت ؟
کێ هەیە لە ئاگری دۆزەخ نەترسێت و خۆی بەباوەڕداربزانێت، کاتێك دەکەوینە گفتوگۆ لەگەڵ یەکتردا و بەتایبەتی کاتێك کە باسێکی ئیمانی دەکەین یاخود باسی دین و ژین و قیامەت دەکەین ، هەمووکەسێك لەهەوڵی ئەوەداین کە چۆن شتێڵك بڵێین و خێریکی باشمان دەست بکەوێت یان لە تاوانەکانمان کەم بکاتەوە .
بێگومان هەموو موسڵمانێك حەزدەکات کارێك بکات کە خێرێکی گەورەی دەست بکەوێت ، بەڵام لەکاتیكدا ئەو خێرە گەورەیەش لەبەردەستماندایەو کەچی هەوڵیكی باشیشی بۆنادەین وەکو پێویست و باشترین هەلێك بۆ موسڵمان شەوی قەدرە ( لیلة القدر ) .
شەوی قەدر کاتێك خوای گەورە دەفەرموێت لە وەسفی ئەو شەوەدا کە خێری لە هەزار مانگ زیاترە وەکو لە ئایەتەکەی سورەتی لیلة القدر داهاتوە کە دەفەرموێت : { لیلة القدر خیر من الف شهر } ئەگەر مانای ئەم ئایەتە پیرۆزە لێکبدەینەوە وەکو زانایان باسیان کردوە دەفەرمون ئەگەر هەر خێروچاکەو بەندایەتیەك بکەین وەکو ئەوەوایە کە هەزارشەو ئەو خێروچاکەو بەندایەتیەمانکربێت ، هەزارشەو ئەگەر لێکیبدەینەوە نزیکەی ٨٣ ساڵ دەکات ، هەروەکو ئەوەی کە ٨٣ ساڵ بەردەوام ئەو کاروکردەوەیەمان ئەنجامدابێت .
ئەگەر کەسێك دوو ڕکات نوێژیت تیابکات وەکو ئەوەوایە کە هەشتاوسێ ساڵ بەردەوام هەموو شەوێك دوو ڕکات نوێژی سوننەتمان کردبێت ، ئەمەش بێگومان هیچ کەسێك ناتوانێت بەردەوام هەشتاوسێ ساڵ تەمەن بکات و بەردەوامبێت هەموو شەوێك دوو ڕکات نوێژی تیاداکردبێت ، ئەگەر کەسێك ئەو شەوە پیرۆزە تابەیانی بەردەوامبێت لە بەندایەتیکردنی خوای تاك وتەنها و بەگوێرەی توانای خۆی هەرچەندە توانێتی نوێژو زیکرو قورئان خوێندنی تیادابکات ئەوەندەی هەزارمانگ خێری بۆدەوسرێت کە بەردەوامبوبێت لەو کاروکردەوانەی کە ئەوشەوە کردویەتی .
جاموسڵمانینە ئەوە شەوی قەدر بەڕێوەیەو وەکو لە سوننەتی پێغەمبەردا هاتوە کە پێغەمبەرصلی اللە علیەوسلم هەردەشەوەکەی کۆتای ڕەمەزان تیایدا دانیشتوەو بەندایەتی خۆی تیاداکردوەو هیچ شەوێکی دیاریکراوی دیاری نەکردوە کە تیایدا دابنیشێت و بڵێت ئەو شەوە شەوی قەدرە ئەوەش زیاتر بۆئەوەیە کە موسڵمان ئەودەشەوە هەموو توانای خۆی بخاتەگڕ بۆئەوەی کە ئەوخێرە گەورەیەیی دەست بکەوێت .
ئێمەش دەڵێین ئەوهەلە پیرۆزە هاتۆتە پێشەوە و مەهێڵن لەدەستان دەربچێت هەوڵ بدەن خوای تاك وتەنها لەخۆتان ڕازی بکەن و خێرەکە بەدەست بهێنن ، گەرچی ئەوبابەتە زۆر هەڵدەگرێت بەڵام بۆیە بەکورتی نوسیمان چونکە زۆرینەی موسڵمانان لەسەر ئەو شەوە پیرۆزە نوسیویانەو بەردەوامن لە بڵاوکردنەوەی ئێمەش تەنها وەبیرهێنانەوەیەكتان بەگوێدادەدەین تاوەکو خوای گەورە خێرێکمان بۆ بنوسێت و لێمان وەربگرێت ، انە ولي ذلك والقادر علیە .