29/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
مه‌شعان جبوری :زۆربه‌ی به‌عسیه‌كان له كوردستان نیشته‌جێن
مه‌شعان جبوری ده‌ڵێت: پێش گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ عیراق نامه‌یه‌كی نهێنم ئاراسته‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستان و دوور له ده‌ستێوه‌ردانی سیاسی دادگایی بكرێم،به‌ڵام بارزانی گره‌نتی نه‌دامێ.
مه‌شعان جبوری، ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ، له چاوپێكه‌وتنێكیدا له گه‌ڵ رۆژنامه‌ی رووداو ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه: پێش گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ عیراق نامه‌یه‌كی نهێنیم ئاراسته‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستان و دوور له ده‌ستێوه‌ردانی سیاسی دادگایی بكرێم،به‌ڵام بارزانی گره‌نتی نه‌دامێ.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا گوایه مالیكی له رێگه‌ی عیزه‌ت شابهندهرهوه هه‌واڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌عسییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی بۆ ناو عیراق داوه، جبوری ده‌ڵێت:" ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادار بم، زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سایه‌تییه به‌رهه‌ڵستكارانه‌ی عیراق(به عسییهكانه) نه گه‌ڕاونه‌ته به‌غدا، به‌ڵكوو گه‌ڕانه‌وه هه‌رێمی كوردستان و له‌وێ نیشته‌جێین".