29/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
بزوتنهوهی ئیسلامی رۆژنامەی باسك رادەگرێت
لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا بەهۆی كەمی خوێنەریان چەندین رۆژنامەی حزبی و ئەهلی داخران و لەبەرانبەردا گرنگی بە میدیای ئەلیكترۆنی و بینراو دەدرێت و ئەم دوو هۆكارەش شوێنی خۆیان لەناو خوێنەراندا جێ كردۆتەوە.
لەم سەروبەندەشدا بزووتنەوەی ئیسلامی بڕیاری ڕاگرتنی ڕۆژنامەی (باسك) بۆ ماوەیەكی نادیار ڕادەگەیەنێت.
لەو بارەوە سەعد مەلا عەبدوڵڵا گوڵپی بەڕێوەبەری نووسینی رۆژنامەكە بە بزاڤ ی راگەیاند، بەهۆی ئەو پێشكەوتنە خێرایەی كە جیهان بەخۆیەوە دەیبینێت، كاریگەری تەواوی كردوەتە سەر هەموو جومگەكانی ژیانو لەو روەشەوە كاریگەرییەكی كوشندەی لە راگەیاندنی نوسراو كردووە.
وتیشی، لەبەر كەمی خوێنەر و بەردەوامی گەشەی میدیای ئەلیكترۆنی بزووتنەوە بە باشی زانی رۆژنامەی باسك بۆ ماوەیەكی نادیار رابگرێت و لە هەولێكی نوێیدا گەشە بە میدیای ئەلیكترۆنی بدات.
لەلایەكیتریشەوە محەمەد عەلی عەبدولعەزیز بەرپرسی مەكتەبی ڕاگەیاندنی بزووتنەوەی ئیسلامی رایگەیاند، ئەم بڕیارە دەمێكە بیرمان لێكردۆتەوەو لە هەوڵی ئەوەداین زیاتر گرنگی بە بواری میدیای ئەلیكترۆنی بدەین.