(20) ژیان کاروان سەرایە !
29/07/2013 نوسەر: bzavpress

(20) ژیان کاروان سەرایە !


وانەی بیست



ئەوە بزانە کە تۆ لەم ژیانە ڕێبوارێکی  لەساڵانی تەمەنت لانەی کردارو مانەوەت تێیدا سنوردارە، دەبێت ڕۆژیك لەڕۆژان بەجێی بهێڵی ڕوبکەتە لانەی هەمیشەیی، لەبەرئەوە ئەگەر کاری ڕازیکردنی پەروەردگارت ئەنجام دابێ و خۆت پڕ تێشووکردبێ، بەتاعەتی پەروەردگارو کردەوەی چاك ئەوە ڕیبازی ڕاستەڕێت گرتوە کە دەتگەیەنێتە بەهەشتی نەبڕاوە، کەپڕیەتی لەنەبینراو وە نەبیستراو وە پەی پێنەبردوو، بەڵام ئەگەر هەڵخەڵەتابیت بەژیانی دنیاو جوانیەکانی سەرگەرمیان کردبیت لەمەبەستی دروستکردنت وە تێیدا بوبیتە بەندەی حەزو ئارەزوو ئەوا کاتی  گیان سپاردنت دەزانی کە بێ ئاگابویت و زەرەر مەند بوویت، ئەو کاتە کە هاوار دەکەیت هەروەکو لە قورئانی پیرۆزدا هاتوە خوای گەورە دەفەرموێت ( رَبِّ ارْجِعُونِ، لَعَلِّي أَعْمَلُ صالِحاً) سورة المؤمنون/ آیة: ١٠٠




واتە: ( خوایە بمگێڕنەوە بەڵکو کارێکی باش بکەم ). 
بەهەڵەدا چووە ئەمە وەڵامەکەیەتی هەروەکو خوای گەورە دەفەرموێت (فِيمَا تَرَكْتُ  كَلَّا  إِنَّهَا كَلِمَةٌ هُوَ قَائِلُهَا) سورة المؤمنون/ آیة: ١٠٠
  واتە: بەڵام تازە کات بەسەرچوو.

خوای گەورە لە وەسفی ئەم ژیانی دنیایە لە قورئانی پیرۆزدا لەچەندین ئایەتدا ئاماژەی پێداوە هەروەکو دەفەرموێت: وَمَا الْحَيَاةُ الدُّنْيَا إِلَّا مَتَاعُ الْغُرُورِ ﴿٢٠﴾
واتە: ژیانی دنیا بریتیه له‌رابواردنێکی که‌م، شتێکی تر نیه‌، زۆر که‌سیشی پێ غه‌ڕاو ده‌ستخه‌ڕۆ ده‌بێت.

-------------------------
*** (ژیان کاروان سەرایە !) یەکێکە لەووتە ڕۆژانەی ڕەمەزانی ساڵی ٢٠١٣