29/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
پارتێكی باكووری كوردستان داوای ئازادكردنی مورسی ده‌كات
پارتی ئاشتی و دیموكرات (به‌ده‌په ) له‌كوردستانی باكوور داوای ئازادكردنی محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆكی زیندانیكراوی میصر ده‌كات.
له به‌یانێكدا كه ئه‌مرۆ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه، به‌ده‌په كه پارتێكی سیاسی كوردستانی باكوورهو تاكه نوێنه‌ری كورده له په‌رله‌مانی توركیا، پرۆتستۆی كوده‌تاكه‌ی میصر ده‌كات و به‌دژی دیموكراسی له‌قه‌ڵه‌می ئه‌دات.
له‌به‌یانه‌كه‌دا داواكراوه هه‌رچی زووه محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆكی میصر ئازادبكرێت و پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری پێبدرێته‌وه چونكه له‌رێی هه‌ڵبژاردنه‌وه دیاریكراوه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش هاتووه كه پێویسته ئیخوانه‌كان بگه‌ڕێنرێنه‌وه سه‌ر ده‌سه‌ڵات چونكه زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه.
پارته‌كه له‌به‌یانه‌كه‌دا مه‌ترسی خۆی له‌سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوخۆ له‌میصر خستووه‌ته‌ڕوو ئه‌گه‌ربێتوو دۆخه‌كه چاره‌سه‌ر نه‌كرێت و شه‌رعیه‌ت نه‌گه‌ڕێته‌وه.
د.ع