28/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئێران" كات و نرخی سیخەی دیاری كرد
لە راگەیەنراوێكدا كە كۆماری ئیسلامیی ئێران بلاَوی كردۆتهوه بانگهێشت بۆ “سیخەكردن” دەكرێت و بڕی تێچوون بەپێی كاتی دیاریكراویش خراوەتەڕوو.
لەم راگەیەنراوەكەدا هاتووە: “بۆ دابینكردنی ئاسایشی ئەو برایانەی كە لەماوەی زیارەتی ئیمامی هەشتەمدا لە ژنەكانیان دوورن، ناوەندی سیخەی كەم ماوەمان داناوە”. راگەیەنراوەكە بانگهێشتی كچانی (12 – 35) ساڵ كردووە بۆ هاوكاریی، ماوەی گرێبەستەكە دوو ساڵەو لە ماوەی گرێبەستەكەدا هەر كەس دەبێ 25 رۆژ لە خزمەتدا بێ. ماوەی سیخەكان لە ٥ كاژێرەوە بۆ 10 رۆژ جیاوازە . لە راگەیەنراوەكەدا نرخی سیخەكان بەمشێوەیە دیاریكراوە :
- سیخەی 5 كاتژمێری: 50 هەزار تمەن
- سیخەی 1 رۆژە: 75 هەزار تمەن
- سیخەی 2 رۆژە: 100 هەزار تمەن
سیخەی 3 رۆژە: 150 هەزار تمەن
سیخەی 4 تا ١٠ رۆژە: 300 هەزار تمەن
لە درێژەی راگەیەنراوەكەدا هاتووە “ئەو خوشكانەی كچێنییان ماوە ١٠٠ هەزار تمەن زیاتر پارە وەردەگرن