زۆر دهمێکیه چاوم گریانی پێدا نه‌هاتووه، وه‌رن با تۆزیك بگرین به‌ڵکو خوای گه‌وره ڕه‌حم به منیش و ئێوه‌ش بکات...
لێره‌وه ده‌ڵیم سوپاس بۆ ئه‌و خوایه که هه‌ور دهگریهنێت تا گوڵێك پێکه‌نێت!
چی باس بکه‌م بۆ ئه‌وه‌ی بگرین هیچم ده‌ست نه‌که‌وت بێجگه له باسی وه‌سێتنامه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی لله علیه وسلم)
کۆتا وه‌سێتی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)بۆ ئوممه‌ته‌که‌ی
به‌چه‌ند رۆژێك پێش ئه‌وه‌ی سه‌روه‌رمان وه‌فات بکات، له حه‌جی ماڵ ئاوایدا بوو که کۆتا حه‌جی سه‌روه‌ر بوو..
له‌و کاته‌دا ئه‌م ئایه‌ته دا به‌زی
( اليوم أكملت لكم دينكم وأتممت عليكم نعمتي ورضيت لكم الاسلام دينا)
ئه‌مڕۆ
ئاینه‌که‌م بۆ ته‌واو کردن و، پیت‌و به‌ره‌که‌تی خۆمم ڕژاند به‌سه‌رتاندا
ڕازی بووم به‌وه‌ی که ئاینی ئیسلام ببێته ئاینی ئێوه.
له‌م
کاته‌دا ده‌نگیکی گریان به‌رز بووه که گویان له‌م ئایه‌ته بوو ئه‌ویش
ئه‌بووبکری سدیق بوو به کۆڵ ده‌گریا ڕه‌زامه‌ندی خوای لێبێت
فه‌رموویان
به ئه‌بوبکر.. هاوه‌ڵی یه‌که‌می سه‌روه‌رمان ئه‌وه بۆ وا به کۆڵ
ده‌گریت؟ ئه‌م ئایه‌ته هه‌ر وه‌ك هه‌موو ئایه‌ته‌کانی تره که دابزیووه
بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلی لله عیله وسلم).
فه‌رمووی ئه‌ی تێناگه‌ن ئه‌و
ئایه‌ته واتا مردنی پێغه‌مبه‌ر نزیکه، چۆن نه‌گریم به کوڵ به‌س گریان
له ڕاستیدا لێره‌دا پێویسته بۆیه هه‌مووان هاوه‌ڵان زۆر به چاکی له
فه‌رموده‌کانی خوای گه‌وره حاڵی ده‌بوون و کاریان پێده‌کرد..
له‌دوای (نۆ) ڕۆژ له گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌رمان له حه‌جی ماڵ ئاوای کۆتا ئایه‌ت دابه‌زی خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند.
( واتقوا يوما ترجعون فيه الى الله ثم توفى كل نفس ما كسبت وهم لا يظلمون).
بترسن
له‌و ڕۆژه‌ی که ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوای گه‌وره، واتا به مانای
ئه‌وه‌ی چی توێشویهکت ئاماده‌یه بۆ لای خوای موته‌عال؟ چونکه ده‌بێت
مرۆڤ هه‌ست به‌وه بکات هه‌ر ده‌مرێت ژیانی کۆتایی دێت، له‌دوای مردن
ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌رده‌م خوای گه‌وره، کهمادهم وایه چیت ئاماده‌یه بۆ
گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و ڕێگایه‌ی که هاتا هاتایه..
لێره‌وه ئازاری خۆشه‌ویستمان ده‌ستی پێ‌کرد
ئازار له گیانی پێغه‌مبه‌ر ده‌ستی پێ کرد زۆر هه‌ستی به ئازار ده‌کرد..
سه‌روه‌رمان فه‌رمووی ئه‌مه‌وێت سه‌ردانی شه‌هیدانی ئوحود بکه‌م
فقال : أريد أن أزور شهداء أحد
فذهب الى شهداء أحد ووقف على قبور الشهداء
سه‌روه‌رمان چووه سه‌ر گۆڕی هاوه‌ڵانی و سڵاوی لێکردن له‌سه‌ر گۆڕه‌کانیان ڕاوه‌ستاو فه‌رمووی..
وقال :( السلام عليكم يا شهداء أحد، أنتم السابقون وإنا إن شا‌ء الله بكم لاحقون، وإني إن شا‌ء الله بكم لاحق ).
سڵاوی
میهره‌بانی خوای باڵا ده‌ستان له‌سه‌ر بێت ئه‌ی شه‌هدانی ئوحود، ئێوه
پێشمان که‌وتن بۆ مردن ئێمه‌یش به وویستی خوا ده‌گه‌ڕینه‌وه لای ئێوه،
وه منیش دێمه‌وه بۆلاتان به‌م نزیکانه به ویستی خوای گه‌وره..
له کاتێك که گه‌ڕاوه سه‌روه‌رمان له سه‌ردانی شه‌هیدانی ئوحود ده‌ستی کرد به گریان زۆر به که‌یلی سه‌روه‌رمان ده‌گریا ..
هاوه‌ڵان فه‌رموویان: بۆچی وا ده‌گریت ئه‌ی خۆشه‌ویست پێغه‌مبه‌ر (صلی لله علیه وسلم)؟
قالوا: ما يبكيك يا رسول الله؟
قال: ( اشتقت إلى إخواني )
فه‌رمووی:
زۆر بیر ی براکانم ده‌که‌م ئاره‌زوومه‌ندم بۆ لای براکانم
قالوا : أولسنا إخوانك يا رسول الله؟
هاوه‌ڵان پرسیان ئه‌ی خۆشه‌ویست پێغه‌مبه‌ر گیان ئه‌ی ئێمه برای جه‌نابت نین؟
قال : ( لا أنتم أصحابي، أما إخواني فقوم يأتون من بعدي يؤمنون بي ولم يروني) ..
سه‌روه‌ر
فه‌رمووی: نه‌خێر ئێوه هاوه‌ڵی منن، به‌ڵام براکانم ئه‌وانه‌ن که منیان
نه دیووه که‌چی بڕوایان پێ هێناوم پشتگیری له دینی خوا و من ده‌که‌ن..
خوای گه‌وره دوات لێ ده‌که‌م من له‌وان بم... ئامین
وعاد الرسول وقبل الوفاه بـ ٣ أيام بدأ الوجع يشتد عليه وكان في بيت السيده ميمونه
له
پێش سێ ڕۆژ له مردنی ئازیز و خۆشه‌ویست و نوری چاومان ئازاری زۆر بوو تا
ده‌هات ئازاره‌که‌ی زیادی ده‌کرد ئه‌و سه‌روه‌ره ، له ماڵی خاتو میمونهی
دایکمان بوو..
فقال: ( اجمعوا زوجاتي )
پێغه‌مبه‌ر (صلی لله علیه وسلم) فه‌رمووی: با هه‌موو خێزانه‌کانم بێنه لام..
فجمعت الزوجات..
هه‌موو خێزانه به‌ڕێزه‌کانی سه‌روه‌رمان کۆبونه‌وه لای ئازیزمان..
فقال النبي: ( أتأذنون لي أن أمرض في بيت عائشه؟)
فه‌رمووی
یارمه‌تیم ئه‌ده‌ن که له‌ماڵی عایشه بم (دیاره به هۆکاری ئه‌وه‌ی که
عایشه خاتوون زیاتر به توانا بووه ته‌مه‌نی له هه‌موویان منداڵ تر
بووه)
فقلن: نأذن لك يا رسول الله
خێزانه به‌ڕێزه‌کانی فه‌رموویان ئیجازه‌ت ئه‌ده‌ین ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی لله علیه وسلم).
فأراد أن يقوم فما استطاع فجا‌ء علي بن أبي طالب والفضل بن العباس فحملا النبي
وخرجوا به من حجرة السيده ميمونه الى حجرة السيدة عائشة فرآه الصحابة على هذا الحال لأول مره ..
ئینجا
سه‌روه‌رمان ویستی ههڵبسێتهوه نه‌یتوانی له جێگایی خۆیدا دانیشته‌وه
تا ئه‌و کاته‌ی عه‌لی کوڕی ئه‌بوو تاڵیب ده‌ستی دایه ژێر باڵی پێغه‌مبه‌ر
له هه‌مان کاتدا فه‌ضلی کوڕی عه‌باس ڕه‌زامه‌ندی خوا له هه‌ردووکیان بێت
له ماڵی خاتوو مه‌یمونه هه‌ڵیان گرتوو بردیان بۆ ماڵی خاتوو عایشه
هاوه‌ڵان که به‌و جۆره پێغه‌مبه‌ریان بینی زۆر ناره‌حه‌ت بوون هه‌رگیز
به‌و شێوه نه‌یان دی بوو..
هاوه‌ڵانی سه‌روه‌رمان هه‌موو له
پرسیار کردندا بوون بۆ خۆشهوییستمان به ترسه‌وه: داخۆ سه‌روه‌ر چی
به‌سه‌ر هاتبێت، یاخود ئایا چاک ده‌بێته‌وه هه‌میشه هه‌ر له پرسیار بوون
بۆ ئه‌و سه‌روه‌ره، له مزگه‌وت کۆده‌بونه‌وه قه‌ره‌باڵغیان له
مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر دروست کردبوو هه‌ر هه‌واڵی پێغه‌مبه‌ریان ده‌پرسی تا
هه‌واڵێکی تازه‌یان ده‌ست بکه‌وێت..
تا ده‌هات ئازاری خۆشه‌ویستمان پێغه‌مبه‌ر زیادی ده‌کرد صلی لله علیه وسلم
ئه‌وه‌نده ئازاری پێغه‌مبه‌ر (صلی لله علیه وسلم) قورس و توند بوو به نێوچاوانی موبارهکیدا عاره‌ق ده‌هاته خواره‌وه..
فقالت السيدة عائشة : لم أر في حياتي أحد يتصبب عرقا بهذا الشكل .
فتقول: كنت آخذ بيد النبي وأمسح بها وجهه، لأن يد النبي أكرم وأطيب من يدي.
خاتوو
عائیشه بۆمان ده‌گێڕته‌وه ده‌فه‌رموێت: له ژیانمدا نهم دی بوو ئا به‌و
شێوه به نێو چاوانی پێغه‌مبه‌ر دا عاره‌ق بێته خواره‌وه ، هه‌ر
به‌ده‌وام ده‌فه‌رموێت ده‌مویست به ده‌ستم عاره‌قی نێو چاوانی خۆشه‌وستی
خۆم و ئێوه بسڕم، به‌ڵام ده‌ستی خۆیم ده‌گرت و ده‌م هێنا به دهمو چاویدا
عارهقهکهم به‌ده‌ستی خۆی ده‌سڕی، چونکه پیرۆزترین ده‌ست ... ده‌ستی
خۆیه‌تی و تا عاره‌قی موباره‌کی خۆی پێ بسڕێت!
وتقول : فأسمعه يقول :( لا اله إلا الله ، إن للموت لسكرات )..
به‌رده‌وام
بۆمان ده‌گێڕێته‌وه ده‌فه‌رموێت ئازیز و نوری چاومان ده‌یفه‌رموو خوایه
تۆ تاکو ته‌نهای چه‌نده به سوێیه ئازاری سه‌ره‌مه‌رگ، چه‌نده قورسه
ساته‌کانی گیان کێشان..
فتقول السيده عائشه : فكثر اللغط ( أي الحديث ) في المسجد اشفاقا على الرسول
ئینجا هه‌موو هاوه‌ڵان که‌وتبوونه مقۆ مقۆ له نێوانی خۆیاندا هه‌ر چاوه‌ڕێی هه‌واڵی پێغه‌مبه‌ر بوون (صلی لله علیه وسلم)..
فقال النبي : ( ماهذا ؟ ) ..
پێغه‌مبه‌ر گوێی له ده‌نگی قهرهباڵغیهکهیان بوو فه‌رمووی: ئه‌وه چیه ؟
فقالوا : يارسول الله ، يخافون عليك .
فه‌رموویان ئه‌ی سه‌روه‌ر ئه‌وه هاوه‌ڵه‌کانی به‌ڕێزتن ئه‌ترسن تۆ شتێکت لێبێت، ترسی تۆیانه ئه‌ی خۆشه‌ویست.
فقال : ( احملوني إليهم ) ..
فه‌رمووی بم به‌ن بۆلای ههوهڵاکانم..
فأراد أن يقوم فما استطاع
ئینجا وویستی هه‌ڵبسێت سه‌روه‌رمان نه‌ی توانی و بوورایه‌وه له هۆش خۆی چوو
فصبوا عليه ٧ قرب من الما‌ء حتى يفيق . فحمل النبي وصعد إلي المنبر... آخر خطبه لرسول الله و آخر كلمات له
حه‌وت
جار پڕ به گۆزه‌یه‌کی بچووك یاخود سووراحی ئاویان کرد به پێغه‌مبه‌ردا
ئینجا هۆشی هاته‌وه به خۆیدا فه‌رمووی: بم به‌ن بۆ سه‌ر مینبه‌ر،
خستیانه سه‌ر مینبه‌ره‌که‌ی خۆی ،ده‌ستی کرد به کۆتا ووتاری که
فه‌رمووی..
فقال النبي: ( أيها الناس، كأنكم تخافون علي )
خوشه‌ویستمان فه‌رمووی: ئه‌ی خه‌ڵکینه ئه‌وه چیه ئه‌تان بینم ئه‌ترسن که من شتێکم لێبێت.
فقالوا : نعم يارسول الله ..
هاوه‌ڵان به‌یه‌ك ده‌نگ فه‌رموویان: به‌ڵێ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی لله علیه وسلم)..
فقال : ( أيها الناس، موعدكم معي ليس الدنيا، موعدكم معي عند الحوض..
والله
لكأني أنظر اليه من مقامي هذا. أيها الناس، والله ما الفقر أخشى عليكم،
ولكني أخشى عليكم الدنيا أن تنافسوها كما تنافسها الذين من قبلكم، فتهلككم
كما أهلكتهم ) ..
فه‌رمووی: ئه‌ی خه‌ڵکینه ژوانتان له‌گه‌ڵ
من له‌م ژینه‌دا نیه، به‌ڵکو ژوانی ئێمه له‌سه‌ر ئاوی حه‌وزی
به‌هه‌شته، سوێند به خوا لێره‌وه ئه‌و حه‌وزو کانی و ئاوه‌ی به‌هه‌شت
ده‌بینم که ئێوه لهگهڵمادا کۆ ده‌بنه‌وه، به‌ڵام ئه‌ی خه‌ڵکینه،
سوێند به خوا له هه‌ژاری و بێ دهرامهتیتان ناترسم، به‌ڵام ئه‌ترسم
ده‌وڵه‌مه‌ند بن دنیا و ژیان زاڵ بێت به‌سه‌ر دڵ و ده‌رونتان و هه‌وڵی بۆ
به‌ده‌ن وململانێی له پێناودا بکه‌ن، چۆن گه‌لانێکی تر پێشتر کردویانه
وه له ناوچوون به هۆکاری ئه‌و ململانێیه‌ی که کردویانه بۆ دنیا زۆر
نزیکه ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش وا بکه‌ن وه‌ك ئه‌وان تیاچونتان مسۆگه‌ره.
ثم قال: ( أيها الناس ، الله الله في الصلاه ، الله الله في الصلاه )..
پاشان فه‌رمووی: ئه‌ی خه‌ڵکینه سوێندتان ئه‌ده‌م توخوا پاشان توخوا ئاگاتان له نوێژه‌کانتان بێت..
ثم قال: ( أيها الناس، اتقوا الله في النساء، اتقوا الله في النساء، اوصيكم بالنسا‌ء خيرا )..
هه‌ر
به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر ووته شیرینه‌کانی ده‌یفه‌رموو: ئه‌ی خه‌ڵکینه
ئاگاتان له ئافره‌تان بێت چاکه کاربن له‌گه‌ڵ ئافرهتهکانتاندا، وه‌سێتی
من له گوێ بگرن له‌گه‌ڵ ئافره‌تاندا چاکه کاربن..
ثم قال: ( أيها الناس إن عبدا خيره الله بين الدنيا وبين ما عند الله ، فاختار ما عند الله )..
پاشان فه‌رمووی: ئه‌ی خه‌ڵکینه که‌سێك هه‌ڵبژێرن بۆ خۆتان له دنیادا ئه‌وکه‌سه‌ش با له‌لای خوای موتاعاله وه هه‌ڵبژێرا بێت..
فلم يفهم أحد قصده من هذه الجمله ، وكان يقصد نفسه
سيدنا أبوبكر هو الوحيد الذي فهم هذه الجمله ، فانفجر بالبكاء وعلى نحيبه ، ووقف وقاطع النبي
لێره‌دا
هیچ که‌س له ووته‌که‌ی سه‌روه‌رمان باش تێنه‌ده‌گه‌یشت، دیاره
سه‌روه‌رمان مه‌به‌ستی خۆی بوو که ئه‌و هه‌ڵبژێرن له دنیا‌و له
قیامه‌تدا، ته‌نها پێشه‌وا ئه‌بوبکر نه‌بێت (ڕه‌زامه‌ندی خوای لێبێت) له
ڕسته‌که‌ی خوشهویسمان پێغه‌مبه‌ر گیان تێگه‌یشت، گریان سه‌ریکرد له
گه‌رویه‌وه پێغه‌مبه‌ری ئازیزی وه‌ستاند له قسه‌کانیدا و هاواری کرد
وقال: فديناك بآبائنا ، فديناك بأمهاتنا ، فديناء بأولادنا ، فديناك بأزواجنا ، فديناك بأموالنا..
به
باوکمانه‌وه باقوربانت بین ئه‌ی خۆش‌ویست، به دایکمانه‌وه به قوربانت
بین، به منداڵه‌کانمانه‌وه به قوربانت بین ئه‌ی سه‌روه‌رمان، به خێزان
وهاوسهرهکانمانهوه به قوربانت بین ئه‌ی نوری چاومان، به سه‌روه‌ت و
سامانمانهوه به قوربانت بین ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی لله علیه وسلم)..
وظل يرددها ..
فنظر الناس إلى أبو بكر، كيف يقاطع النبي.. فأخذ النبي يدافع عن أبو بكر
چه‌ند
جار ئه‌م ووته‌ی دووباره کرده‌وه ئه‌بوبکری سدیق (ڕه‌زامه‌ندی خوای
لێبێت)، هاوه‌ڵه‌کان زۆریان به‌لاوه سه‌یر بوو چۆن ئه‌بووبکر به‌و شێوه
ووته‌کانی پێغه‌مبه‌ری بڕی و نه‌یهێشت قسه‌کانی ته‌وا بکات وه‌ك لۆمه‌کردن
هاوه‌ڵه‌کان لۆمه‌ی ئه‌بوبکریان کرد، به‌ڵام سه‌روه‌رمان خۆی پشتگیری کرد
له ئهبووبکرو فه‌رمووی..
قائلا: ( أيها الناس ، دعوا أبو
بكر ، فما منكم من أحد كان له عندنا من فضل إلا كافأناه به ، إلا أبوبكر لم
أستطع مكافأته ، فتركت مكافأته إلى الله عز وجل ، كل الأبواب إلى المسجد
تسد إلا باب أبوبكر لا يسد أبدا..
ئه‌ی خه‌ڵکینه واز له
ئه‌بوبکر بهێنن نزای بۆ بکه‌ن، که‌س نیه له ئێوه کارێکی باشه‌ی
نه‌کردبێت و پاداشتمان نه‌دابێته‌وه، به‌ڵام ئه‌بووبکر که‌سمان نه‌ماتوانی
پاداشتی چاکه‌کانی ئه‌و بده‌ینه‌وه، به جێ‌مان هێشتووه بۆلای خوای
موته‌عال، ئه‌گه‌ر ده‌رگای مزگه‌وت له هه‌موو که‌س بگیرێت ده‌رگای مزگه‌وت
له ئه‌بوبه‌کر ناگێرێت!
پاشان دابه‌زی له‌سه‌ر مینبه‌ره‌که‌ی پێش ئه‌وه‌ی وه‌فات بکات کۆتا دوعای کرد بۆ ئوممه‌ته‌که‌ی و فه‌رمووی:
فقال :( أوآكم الله، حفظكم الله، نصركم الله، ثبتكم الله، أيدكم الله ) ...
خوای
گه‌وره بتان پارێزێت، خوای گه‌وره داڵده‌تان بدات، خوای گه‌وره
له‌به‌رانبه‌ر دوژمنتان ڕاگیرتان بکات و به‌هێز ڕاوه‌ستاوتان بکات، خوای
گه‌وره به هێزو توانی خۆی سه‌رتان بخات..
پێش ئه‌وه‌ی ته‌شریف بێنیته خواره‌وه له‌سه‌ر مینبه‌ره‌که‌ی فه‌رمووی..
قال:( أيها الناس، أقرأوا مني السلام كل من تبعني من أمتي إلى يوم القيامه ).
پاشان فه‌رمووی: سڵاوی من بگه‌یه‌نن به ئوممه‌ته‌که‌م ڕه‌وه‌ند به ڕه‌وه‌ند تا ڕۆژی قیامه‌ت، له‌وه‌ی که شوێنکه‌وتووی منه..
وحمل
مرة أخرى إلي بيته. وهو هناك دخل عليه عبد الرحمن بن أبي بكر وفي يده
سواك، فظل النبي ينظر الي السواك ولكنه لم يستطيع ان يطلبه من شدة مرضه.
ففهمت السيده عائشه من نظرة النبي، فأخذت السواك من عبد الرحمن ووضعته في
فم النبي، فلم يستطع أن يستاك به، فأخذته من النبي وجعلت تلينه بفمها وردته
للنبي مره أخرى حتى يكون طريا عليه
فقالت: كان آخر شئ دخل جوف النبي هو ريقي ، فكان من فضل الله علي أن جمع بين ريقي وريق النبي قبل أن يموت .
پاشان
خاتو عایشه ده‌فه‌رموێت: پێغه‌مبه‌ریان هه‌ڵگرت و هێنایانه‌وه بۆ ماڵێ
له‌و کاته‌دا براکه‌ی عایشه که ناوی عه‌بدوڕه‌حمانی کوڕی ئه‌بووبکر بوو
سیواکێکی به‌ده‌سته‌وه بوو هاته ماڵه‌وه پێغه‌مبه‌رصلی لله علیه وسلم
سه‌یری ده‌کرد، به‌ڵام له تاو نه‌خۆشی و ئازاره‌که‌ی توانای نه‌بوو دوای
بکات، بۆیه خاتو عایشه ده‌فه‌رموێت: هه‌ستم کرد که پێغه‌مبه‌رصلی لله
علیه وسلم حه‌زی له سیواکه... سیواکه‌که‌م له عه‌بدوره‌حمان وه‌رگرت و
هێنام به ناو ده‌می موبارهکیدا، به‌ڵام نه‌یتوانی به‌کاری بهێنێت، تا به
ده‌می خۆم بۆم ته‌رکرد هێنام به ده‌می موبارکیدا..
خاتو عایشه
ده‌فه‌رموێت: کۆتای شتێك که چووبێته ناو گه‌روو ده‌می موباره‌کی
پێغه‌مبه‌ر صلی لله علیه وسلم لیکی من بووه پێش مردنی.
تقول
السيده عائشه: ثم دخلت فاطمه بنت النبي ، فلما دخلت بكت ، لأن النبي لم
يستطع القيام ، لأنه كان يقبلها بين عينيها كلما جاءت إليه ..
فقال النبي: ( ادنو مني يا فاطمه )
فحدثها النبي في أذنها ، فبكت أكثر . فلما بكت
قال لها النبي: ( أدنو مني يا فاطمه )
فحدثها مره أخرى في اذنها ، فضحكت .....
بعد وفاته سئلت ماذا قال لك النبي
فقالت
: قال لي في المره الأولى : ( يا فاطمه ، إني ميت الليله ) فبكيت ، فلما
وجدني أبكي قال : ( يا فاطمه ، أنتي أول أهلي لحاقا بي ) فضحكت .
پاشان
خاتوو عایشه به‌رده‌وام بۆمان ده‌گێڕێته‌وه و ده‌فه‌رموێت: له‌و کاته‌دا
خاتو فاطیمه‌ی کچی پێغه‌مبه‌ر خۆی کرده به ژووردا که بینی باوکی
به‌رێزیان به‌و شێوه که‌وتووه ده‌ستی کرد به گریانێکی زۆر، زۆر به
مه‌لوولی ده‌گریا، چونکه هه‌رچی جارێك که چۆته لای پێغه‌مبه‌ر باوه‌شی
بۆ کردۆته‌وه ماچی کردووه ئێستا وهسهروهرمان له جێگادایه توانای
ئه‌وه‌ی نه‌ماوه، خاتو فاطیمه ڕه‌زامه‌ندی خوای لێبێت ده‌فه‌رمووێت: زۆر
گریام تا بانگی کردم فه‌رمووی فاطیمه لێم نزیك به‌ره‌وه، که نزیك بوومه
چپاندی به گوێدا فاطیمه ده‌ستی کرد به گریانێکی زۆر به کوڵ زۆر به
که‌یلی ده‌گریا، پاشان جارێکی تر پێغه‌مبه‌ر (صلی لله علیه وسلم)
فه‌رمووی: لێم نزیك به‌ره‌وه فاطیمه، ده‌فه‌رمووێت: ئه‌م جاره‌ش هه‌ر
چپاندی به‌گوێیدا ده‌ستی کرد به پێکه‌نین.
له دوای مردنی
خوشه‌ویستمان پرسیاریان کرد له خاتو فاطیمه ئه‌و دووجاره چی بوو که
پێغه‌مبه‌ر چپاندی به گوێتا جاری یه‌که‌م زۆر گریایت جاری دووه‌م ده‌ستت
کرد به پێکه‌نین..
له وه‌ڵامدا فه‌رمووی: جاری یه‌که‌م فه‌رمووی فاطیمه ئه‌م شه‌و من ده‌مرم بۆیه زۆر گریام ..
جاری دووه‌م فه‌رمووی تۆ یه‌که‌م که‌سی له ئال‌و به‌یتی من که به‌دوای من ده‌مریت، بۆیه له خۆشیاندا پێکه‌نیم.
به‌ڵێ له‌دوای شه‌ش مانگ فاطیمه‌ی کچی پێغه‌مبه‌ر وه‌فاتی کرد!
تقول السيده عائشه : ثم قال النبي: ( أخرجوا من عندي في البيت ) وقال : ( ادنو مني يا عائشه )
فنام النبي على صدر زوجته ، ويرفع يده للسماء
ويقول: ( بل الرفيق الأعلى، بل الرفيق الأعلى ) ...
تقول السيده عائشه: فعرفت أنه يخير..
دخل سيدنا جبريل على النبي
وقال: يارسول الله ، ملك الموت بالباب ، يستأذن أن يدخل عليك ، وما استأذن على أحد من قبلك ..
فقال النبي: ( ائذن له يا جبريل )
فدخل ملك الموت على النبي
وقال : السلام عليك يا رسول الله ، أرسلني الله أخيرك ، بين البقاء في الدنيا وبين أن تلحق بالله .
فقال النبي : ( بل الرفيق الأعلى ، بل الرفيق الأعلى )
ووقف ملك الموت عند رأس النبي
وقال : أيتها الروح الطيبه ، روح محمد بن عبد الله ، أخرجي إلى رضا من الله و رضوان ورب راض غير غضبان ...
تقول السيده عائشه: فسقطت يد النبي وثقلت رأسه في صدري ، فعرفت أنه قد مات ... فلم أدري ما أفعل ، فما كان مني غير أن خرجت من حجرتي
وفتحت بابي الذي يطل على الرجال في المسجد وأقول مات رسول الله ، مات رسول الله
خاتوو
عایشه ده‌فه‌رموێت: لامان چۆڵ بوو بۆ ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر که‌مێك پشوو
بدات، پاشان ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌ر بانگی کردم فه‌رمووی عایشه لم نزیك
به‌ره‌وه تا سه‌رم خسته سه‌ر سنگی خۆم که‌مێك چاوی لێک ناو پاشان ده‌ستی
بۆ ئاسمان به‌رز کرده‌وه و فه‌رمووی: به‌ڵکو هاوڕێیه‌تی خوام ده‌وێت
هاوڕێیه‌تی خوام ده‌وێت..
خاتو عایشه ده‌فه‌رمووێت: سه‌ری موباره‌کی
له‌سه‌ر سنگم قورس بوو ئیتر زانیم که وه‌فاتی کردووه منیش نهم ده‌زانی
چی بکه‌م تا سه‌ری موبارهکیم داناوه، به په‌له ڕام کرد بۆ مزگه‌وتی
خۆشویستمان پێغه‌مبه‌ری خوا به ده‌نگی به‌رز هاوارم کرد پێغه‌مبه‌ری خوا
مرد پێغه‌مبه‌ری خوا مرد ..
تقول: فانفجر المسجد بالبكاء.
فهذا على بن أبي طالب أقعد، وهذا عثمان بن عفان كالصبي يؤخذ بيده يمنى
ويسرى وهذا عمر بن الخطاب يرفع سيفه ويقول من قال أنه قد مات قطعت رأسه،
إنه ذهب للقاء ربه كما ذهب موسى للقاء ربه وسيعود ويقتل من قال أنه قد مات.
أما أثبت الناس فكان أبوبكر الصديق رضي الله عنه دخل على النبي واحتضنه
وقال : وآآآ خليلاه ، وآآآصفياه ، وآآآ حبيباه ، وآآآ نبياه . وقبل النبي
وقال: طبت حيا وطبت ميتا يا رسول الله.
ثم خرج يقول : من كان يعبد محمد فإن محمدا قد مات ، ومن كان يعبد الله فإن الله حي لا يموت ...
ويسقط السيف من يد عمر بن الخطاب،
يقول: فعرفت أنه قد مات... ويقول: فخرجت أجري أبحث عن مكان أجلس فيه وحدي لأبكي وحدي....
ودفن النبي
که
خه‌ڵکی مزگه‌وت گوێیان له‌م هاواره‌ی خاتو عایشه بوو هه‌موو دایانه
گریان به کوڵ هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر ده‌گریان هه‌موو به که‌یل و ماته‌می
ده‌گریان وا سه‌روه‌رو خۆشه‌ویست و نوری چاومان به‌جێی هێشتین ئیمامی عه‌لی
ده‌گریاو به کوڵ له تاواندا له جێگای خۆیدا دانیشت ئه‌ژنۆکانی
نه‌یده‌توانی لاشه‌ی ڕابگرێت..
عوسمان کوڕی عه‌فان وه‌ك منداڵ به‌لای ڕاست چه‌پی خۆیادا ده‌گه‌ڕاو نه‌یده‌زانی چی بکات ..
ئیمامی
عومه‌ر هاواری ده‌کرد پێغه‌مبه‌ر نه‌مردوه وه‌ك مو‌سا چوه بۆ لای خوا
ده‌گرێته‌وه هاواری ده‌کرد ئه‌وه‌ی بڵێ محمه‌د مردوه له سه‌ری ئه‌ده‌م
ئیمامی عومه‌ر بۆی قورس بوو بڕوا بکات که خوشه‌ویستمان ده‌مرێت..
پاشان
ئه‌بووبه‌کر به په‌له ڕای‌کرد بۆ لای ته‌رمی موباره‌کی ئازیزمان، هاواری
کرد و نای به خۆیه ئه‌گریاو ئه‌ی لاوانده‌وه وه‌ك بێشکه ڕای ئهژاند
ئه‌ی فه‌رموو ئه‌ی هاوڕێکه‌م ئه‌ی سه‌روه‌ره‌که‌م ئه‌ی پێغه‌مبه‌ره‌که‌م،
ئه‌ی خۆشه‌ویسته‌که‌م
پاشان هاته‌وه ده‌ره‌وه چووه ناو خه‌ڵکی و
هاواری کرد کێ محه‌مه‌دی په‌رست ئه‌وه ئه‌وا محمه‌د مرد ئه‌وه‌ی خوای
پهرهردهگار ده‌په‌رستێت ئه‌و هه‌رماوه هه‌رگیز نامرێت، له‌و کاته‌دا
ئیمامی عومه‌ر شمشێره‌که‌ی له‌ده‌ست که‌وته خواره‌وه، ده‌فرموێت
ده‌گه‌ڕام به دوای شوێنێکدا بۆ خۆم تێیدا بگریم.
له‌و کاته‌دا که خه‌ریکی ته‌شریفی لاشه‌ی موباره‌کی پێغه‌مبه‌ر بوون صلی لله علیه وسلم بۆ ئه‌وه‌ی بینێژن خۆڵایان ده‌کرد پێیدا..
خاتو فاطیمه ته‌شریفی هێنا فه‌رمووی خۆڵ ده‌که‌ن به چاوی پێغهمبهرهکهتاندا چۆن دڵتان دێت، هه‌مووی وه‌ستان له تاو شه‌رم ..
دوای به ده‌م گریانه‌وه هاواری کرد
باوکه
گیان تۆ بانگه‌وازی خۆتت گه‌یاند ، باوکه گیان تۆ فه‌رده‌وس بووه
مه‌نزڵگات، باوکه گیان له‌گه‌ڵ جوبریل بویته هاوڕێ له‌مه‌ودوا .
والسيده فاطمه تقول: أطابت أنفسكم أن تحثوا التراب على وجه النبي .... ووقفت تنعي النبي
وتقول: يا أبتاه ، أجاب ربا دعاه ، يا أبتاه ، جنة الفردوس مأواه ، يا أبتاه ، الى جبريل ننعاه .
خوای گه‌وره له منیش ئێوه‌شی وه‌رگرتبێت،
اللهم اجعلنا من ورثة جنة النعيم
وأجمعنا بحبيبنا محمد عليه أفضل الصلاة وأزكى التسليم ....
تێبینی\
ئه‌و
فه‌رمووده‌یه ئه‌لبانی ده‌فه‌رموێت زۆر لاوازه که مه‌لائیکه‌ی رۆح
کێشان داوای ئیجازه‌ی له پێغه‌مبه‌ر کردبێت، ده‌فه‌رمووێت هه‌ر درۆیه
به‌ده‌م خاتو عائیشه‌وه کراوه،هه‌روه‌ها له باسی چونهو ژووره‌وه‌ی
ئه‌بوبکر که ئه‌م ووته‌ی فه‌رموو بێت
طبت حيا وطبت ميتا يا رسول الله. ئه‌مه‌یش هه‌ر لاوازه خوای گه‌وره له هه‌مووان زاناتره