(19) المستکبرین کێن؟
28/07/2013 نوسەر: bzavpress

(19) المستکبرین کێن؟


وانەی نۆزدەهەم



ئەو کەسانەن کە زۆر لوت بەرزو لەخۆبایین، ئەوانەن کە زۆر خۆ بەگەورە زانن، ئەم جۆرە کەسانە لە خۆشەویستی خوا بێبەری دەبن ، هەروەکو خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت (( لَا جَرَمَ أَنَّ اللَّـهَ يَعْلَمُ مَا يُسِرُّونَ وَمَا يُعْلِنُونَ ۚ إِنَّهُ لَا يُحِبُّ الْمُسْتَكْبِرِينَ ) سورەتی النحل / آیة ﴿٢٣﴾
واتە: واتە: شتێکی ڕاسته‌و گومانی تێدانیه که خوای گه‌وره ئاگایه به‌وه‌ی په‌نهانی ده‌که‌ن و ده‌یشارنه‌وه‌، به‌وه‌ش که ده‌ری ده‌خه‌ن و ئاشکرای ده‌که‌ن، به‌ڕاستی ئه‌و زاته ئه‌و که‌سانه‌ی خۆش ناوێت که لووت به‌رزو خۆ به گه‌وره ده‌نوێنن.

هەروەها پێغەمبەری خوا ( صلی اللە علیە وسلم) دەفەرموێت :

واتە: هه‌رکه‌س مسقاڵێك کیبر و خۆبه‌گه‌وره‌ بینینی له‌دڵدا هه‌بێت ناچێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌، پیاوێكیش ووتی مرۆڤ حه‌زده‌کات پۆشاکی جوان و پێڵاوی جوانی له‌به‌ردابێت، ئه‌ویش فه‌رمووی: خوای گه‌وره‌ جوانه‌و حه‌زی به‌ جوانیه‌ و خۆبه‌گه‌وره‌ بینین به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی حه‌قه‌ و ڕق بوونه‌وه‌یه‌تی له‌ خه‌ڵكی.

دەی کەواتە بزانە تەنها خوای پەروەردگار( المتکبر) ە، یەکێکە لە ناوو سیفاتە جوانەکانی پەروەردگار، تۆی بەندەیەکی لاواز بەرگەی نەخۆشییەی ژانە سەر ناگریت هێندە خۆت بەگەورە مەزانە بەرامبەر بە خەڵکانی تر، جا کاربەدەستی ، دەسەڵاتداری، خاوەنی هەر پلە و پایەو پێگە یاخود سەرمایەدارێك بیت ... تۆ زۆر بچوک و بێدەسەلاتی بەرامبەر دەسەڵات و گەورەی خالقێك کە تۆی هێناوەتە بوون،  دڵنیابە بە خوای گەورە لوتی مستکبرین دەشکێنێت، هەتا زووە واز لەم کردەوە ناشرینە بهێنە، هەوڵ بدە ڕەزامەندی خوا بەدەست بهێنە.

-----------------------

*** ( المستکبرین کێن ؟) یەکێکە لەووتە ڕۆژانەی ڕەمەزانی ساڵی ٢٠١٣