خوای گەورە دەفەرموێت : { ولا تهنوا ولا تحزنوا وأنتم الأعلون إن كنتم مؤمنين ١٣٩ } آل عمران .
پاش ئەوەی کە نزیکەی مانگێکە سیسی پیسی نەگریس، کودەتای بەسەر شەرعیەتی ووڵاتەکەی خۆیداکرد و سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەو ووڵاتەی لابرد، ڕۆژ بەدوای ڕۆژدا هەڵەی گەورەتر دەدەن بەدەستەوە .
ڕۆژانە لەگرتن و کوشتن و هێرشکردن بۆسەر خۆڕاگرانی ڕابیعەی عەدەوی بەردەوام لە مەکروفێڵدان و هەوڵی مایەپوچی خۆیان خستۆتەگڕ بۆ دامرکاندنەوەی خۆپیشاندەران ، لەگەڵ ئەوەشدا و بەرامبەر ئەو هەموو توندو تیژیانەی کە دەیکەن بەرامبەر خۆپیشاندەران ، ئەوان زیاتر خۆڕاگرتردەبن و سورتردەبن لە داواکانیان .
ئەوەی لێرەدا مەبەستمانە ئەوەیەکە چۆن سەرکەوتن بۆ ئیسلامیەکانە ؟
ووتەیەکی عەرەبی هەیە کە دەڵێت ( کل ممنوع مرغوب ) کاتێك کودەتا چیەکان زۆردەکەن و دەیانەوێت هەوڵی خۆیان بسەپێنن بەسەر موسڵماناندا، لەم ڕووەوە موسڵمانان خۆڕاگرتردەبن و سەرکەوتن بۆئەوان دەگەڕێتەوە .
دوای ئەوەش، کودەتاچیەکان بەپاڵپشتی هەندێك لە ووڵاتانی عەرەبی کە دزایەتی ئیسلامیەکان دەکەن، بێگومان هەموو هەوڵەکانیان ئاشکرابوو موسڵمانان ڕقیان ئەستورتر بووە بەرامبەر بە ووڵاتی عەرەبی سعودی و ئیمارات و کویت ، لەسەروی هەموشیانەوە ووڵاتانی ئەمریکاو ئیسرائیل ، کە ئەمەش خۆی لەخۆیدا شەڕێکیتر دەلکێنن بەخۆیانەوە ، ئەگەرچی ئیسلامیەکان دەسەڵاتیش نەگرنەوەدەست ئەوا بێگومان کە هەزاران گەنجی موسڵمان زیاتر سەرقاڵی ئاینی ئیسلام دەبن و هەوڵ دەدەن باشتر تێبگەن کە بۆچی ئەو هەموو ووڵاتە زل هێزە دژی ئیسلامیە لەکاتێکدا کە ئیسلامیەکان ڕازین بە دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکان و بەحەقی خۆیان کورسیان بەدەست هێناوە .
پاشان ئیسلامیەکان هەروەکو پێشتر ناویان زڕێنرابوو بە چەندین ناووناتۆرەی ناشرینکەر کە ئێستا خۆی لەخۆیدا هەموو ئەو قسانە بەدرۆخرانەوە هەرلەلایەن خۆیانەو – دوژمنانی دین - ، کە ئێستا دەرکەوت هەموو ئەوقسانە درۆ پڕوپاگەندەبون .
پاشان لەم ڕۆژگارەدا ئەوەی کە بەرچاوە لە ووڵاتانی ڕۆژئاوادا ڕۆژانە خەڵکی موسڵمان بونی خۆیان ئاشکرادەکەن و تاقم تاقم و بەکۆمەڵ خەڵکی موسڵمان دەبن ، ئەمانە هەموو سەرکەوتنی ئیسلامیەکانەو دۆڕاندنی دیموکراسی و دوژمنانی دینە، هەربۆیە خوای گەورە ئەو ئایەتەی سەرەوە بە دووئایەتیتر تەواو دەکات و دەفەرموێت :{ إن يمسسكم قرح فقد مس القوم قرح مثله وتلك الأيام نداولها بين الناس وليعلم الله الذين آمنوا ويتخذ منكم شهداء والله لا يحب الظالمين ( 140 ) } آل عمران
ئەگەرچی توشی ناخۆشی و ناڕەحەتی دەبن ئەوانیش بەهەمان شێوە توشی ئەو ناخۆشیانەهاتون لەبەرامبەر بە ئێوەی موسڵمان و ئەمەش ڕۆژگارێکە دەگۆڕێت ، ڕۆژێك بۆتۆیە و ڕۆژێك دژی تۆیە ، هەربۆیە سەرکەوتن بێگومان بۆ ئیماندارانەو دوژمنانی دین بێگومان دۆڕاو مایەپوچ دەردەچنەوە لە دەرئەنجامی کارە قێزەونەکانیاندا .
خوێنەری بەرێز..
- مانای وانیە کە ئیخوان ناتوانیت، دەست باتە چەك دژی دامەزراوە سەربازیەکەی سیسی فرعەونی بجەنگێت، بە دڵنیایەوە دەتوانێت و سەرەکەوتنێش بە دەست دێنێت، بەڵام ئاقڵی و ژیری ئیخوان لەوادایە کە نایەوێت سوپا لاواز بکات، ئەگەر چی دژی خۆشیان بێت ..چونکە ئیخوان بۆ ئوممەتەکە کار دەکات وێرای ئەو تێبینیانەی کە لەسەر بیرو بۆچونیان گەڵاڵە بووە ، بەڵام دوورترو ستراتیژیانەتر بۆ کێشەکانی جیهانی ئیسلامی و ناوچەکە بە گشتی دەروانن.
- ئەم کارەی ئیخوان قۆناغی یەکەمە .. پاشان لە قۆناغەکانی داهاتودا ئیخوان زۆر باش دەزانێت چۆن هەموو فەرمانگاکان کۆنترۆڵ دەکات و پاس و موصەلاتی ئەو ووڵاتە وەك مانگرتن هەمووی لە بەردەم حوکومەتدا توشی شەلال دەکات، ئیخوان بە طاغوتەکانی وەك.. فاروق و ناصر و سادات و موبارەك .. تێدا نەچون کە هەمو بچکە فیرعەون بوون، ئیتر ئێستا وەك فارس دەڵێت: ئەو زەمەنە گوزاشت کە بتوانن قۆرغی دەسەڵات بۆ خۆیان بکەن خەڵکی لە زیندانەکاندا دابرزێنن
- لە کۆتاییدا سوننەتی ئیسلامیش وایە کە بەشۆرشو خەبات و کۆشش سەردەکەوێت بە جوڵان و بزاوت سەر هەڵئەدات، بە شەهیدو خۆێن ئەم سیستەمە دێتەوە، لەبەر ئەوە ئاسۆی سەرکەوتنی ئەم ئوممەتە وا ووردە ووردە لەدەم کەلەوە سەر دەردنێت، وەك دەڵێن : لە دوای هەموو ژانێك لە دایك بوونێك دەست پێدەکات.