ده‌وڵه‌تی توركیا له‌كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆكی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی كورد "په‌یه‌ده" چه‌ند داواكارییه‌كی خستووه‌ته‌ڕوو.
به‌پێی سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كان، له‌كۆبوونه‌وه‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی توركیا له‌گه‌ڵ صاڵح موسلیم هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده، چه‌ندین پرس تاوتوێكراوهو توركیا چه‌ند مه‌رجێكی خستووه‌ته‌ڕوو.
له‌وباره‌وه سایتی ئیلاف بڵاویكرده‌وه كه به‌رپرسانی توركیا هۆشداری ته‌واوه‌تیان داوه‌ته موسلیم له‌باره‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له‌به‌شه‌كه‌ی سوریا.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی بلاوكردووه‌ته‌وه كه توركیا داوایان له موسلیم كردووه یه‌كلایه‌نه رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ هیچ هێزو گروپێك نه‌كات بۆ راگرتنی شه‌ڕ، به‌ڵكو پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ ڕای لایه‌نه كوردییه‌كانی تر.
سه‌رچاوه‌كه بڵاویشیكرده‌وه كه توركیا داوای له موسلیم كردووه هه‌ڵوێستی خۆی و پارته‌كه‌ی له‌باره‌ی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د بخاته‌ڕوو كه ئایا پشتگیری ده‌كات یان دژیه‌تی.
به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی تری رۆژنامه‌وانی بریاره له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا كۆبوونه‌وه‌ی تر له‌باره‌ی تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێكی تر به‌رێوه‌بچێت.
دلێر عه‌بدوڵڵا.