و/ عەبدولکەریم پێنجوێنی
فه‌رمانڕه‌وایی كه‌یقوباد
پاش
ئه‌وه‌ی گرشاسب دنیای به‌جێ هێشت، وڵاتى ماد‌و و پارس بێ سه‌ركرده و
سه‌رپه‌رشتكار مایه‌وه. ماوه‌یه‌ك هێرش و په‌لاماری یه‌ك له دوای یه‌كی
(سه‌لمانازار)ی ئاشوری و چاو بڕینه خاكی ماد‌و پارس هانی ئه‌م دوو
نه‌ته‌وه گه‌وره‌یه‌ی دا كه مشوورێكی خۆیان بخۆن و له ژێر سایه‌ی
سه‌ردارێكی ژیر وكارامه‌دا یه‌ك بگرنه‌وه. هه‌موو سه‌ركرده و سه‌ردار و
ڕیش سپی و پیاو ماقوڵانی (مادی گه‌وره و مادی بچووك) هه‌موو سه‌رۆك
هۆزه‌كانی (پارس و گێل و خه‌زه‌ر) له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان و دوور و
درێژدا كه گه‌لێ بیروڕای جیاوازی تیا هاته‌كایه‌وه. له كۆتاییدا به
یه‌ك ده‌نگ بڕیاریاندا كه‌یقوبادی كورد كه یۆنانیه‌كان به ئارباس ناوی
ئه‌به‌ن(1) و سه‌رۆكی هۆزێكی ماد بووه.(2) بكه‌ن به فه‌رمانڕه‌وای وڵاتى
ماد وپارس ونازناوی (زاڵ)(3)ی دراوه‌تێ.
1. یۆنانیه‌کان به
فه‌ره‌یدونیش ئه‌ڵێن ئارباس، به‌ڵام به که‌یقوباد ئه‌ڵێن ئارباسی کورد2.
ئه‌و هۆزه مادییه (بوس-بوز) بووه که له ناوچه‌ی مازه‌نده‌راندا جێگیر
بوون، له‌وه ئه‌چێ کێوی ئه‌لبورز البوزه وه هاتبێ. عه‌ره‌به‌کان (ئه‌لف و
لامی ته‌عریفیان بۆ زیاد کردبێ). ناوی کۆنی (البوز) له پاشدا به
(البورز) ناوی په‌یدا کردبێ. ناوی کۆنی (البورز) (هارا) بووه که لای
ماده‌کان پیرۆز و به به‌ڕێز بووه. به‌یانیان که ڕۆژهه‌ڵئه‌هات و ئه‌یدا
له کێوه‌که هه‌موویان ڕوویان تێ ده‌کرد و دڵ خۆش ده‌بوون، که خێروخۆشی
ڕووی کردۆته وڵاتی ئێران.3. هه‌ر سه‌رکرده‌و فه‌رمانڕه‌وایه‌کی به
ده‌سه‌ڵات کاتێ ته‌مه‌نی ئه‌گه‌یشتێ و سه‌ری سپی ئه‌بوو چه‌ند کوڕ و
کوڕه‌زای چاک و ناوداری ببوایه پێیان ئه‌وت زاڵ. زاڵ به کوردی ئێستا واتا
سه‌رکه‌وتووه.
له‌م كۆبونه‌وه فراوانه‌دا (ئه‌فراسیابی
تورانی) ئاماده نه‌بوو، به‌ڵكو به نامه‌یه‌ك ئاگاداری كردن به
فه‌رمانڕه‌وایی كه‌یقوباد ڕازی نی یه، به‌ڵكو پێویسته خۆی بێته
فه‌رمانڕه‌وا: هه‌رچه‌ند ئه‌م خه‌ڵكی (تووران)ه، به‌ڵام له دایكه‌وه
ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر پێشدادیه‌كان و ئه‌م شایسته‌ی فه‌رمانڕه‌واییه به
ویراسه‌ت. ئافراسیابی كوڕی پشتك كوڕی زادشم كوڕی تور كوڕی فه‌ره‌یدون كوڕی
ئاپتین كوڕی جه‌مشیدی پێشدادی، به‌م شێوه‌یه نه‌یویست بچێته
فه‌رمانڕه‌وایی ماده‌یه‌وه وسه‌رپێچی كرد.(1) به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
پیاوێكی به‌دخوو بێ سیاسه‌ت و لێ نه‌هاتوو بووه هه‌موو هۆزه‌كانی
(مادستان، زابلستان، كابلستان) به‌وه ڕازی نه‌بوون كه ببێته
فه‌رمانڕه‌وا. بۆیه به یه‌كجار فه‌رمانڕه‌وایی (كه‌یقوباد) یان
په‌سه‌ند كرد. لێره‌دا شه‌ڕی (توران) و (ئێران) ده‌ستێ پێ كرد. مه‌به‌ست
له ئێران (ماده‌ستان، زابلستان، كابلستان)ه. ئه‌م شه‌ڕه به‌یه‌كه‌م شه‌ڕ
دائه‌نرێ كه ڕۆسته‌م به‌رپای كرد.(2) پاش ئه‌وه‌ی كه‌یقوباد
فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌گرێته ده‌ست به سوپایه‌كی گه‌وره‌وه ڕوو ئه‌كاته
وڵاتى (توران) له‌گه‌ڵ سه‌رداری زابل ڕۆسته‌م و سه‌رداری كابل (مهراب) به
دوو سه‌رداری مادی یه‌وه (قارن – كشواد) به‌رابه‌ركێ ئه‌كات. پاش شه‌ڕێكی
درێژ خایان له ئه‌نجامدا په‌یمانی ئاشتی ئه‌به‌ستن و كه‌یقوباد(3) له
(به‌لخ)ه وه به‌ره‌و ئه‌سفه‌هان ئه‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌م فه‌رمانڕه‌وا
ژیره هه‌موو هۆزه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی ماد و پارسی خستۆته ژێر ده‌سه‌ڵاتى
خۆیه‌وه.
---------------------------------------------------------1.
توور باب ئه‌فراسیابه له‌گه‌ڵ (سه‌لم)ی برای کچه‌زای زوحاکن، به‌ڵام
ئیره‌ج له (ئیراندوخت)ه که له نه‌وه‌ی ته‌هومه‌رسن.2. مێژووی سرجان
ملکم ل 163. هه‌ندێ ساڵی فه‌رمانره‌وایی که‌یقوباد به هه‌ڵه ساڵی 760 ی
پ.ز یان نووسیوه.
سوپایه‌كی ڕێك‌و پێك له
سواره‌و پیاده پێك ئه‌هێنێ بۆ به‌ربه‌ست كردنی هێرشی ئاشووریه‌كان كۆشكی
ده‌ربار و یاساوڵی تایبه‌تی كۆشك دائه‌مه‌زرێنی. پاش ماوه‌یه‌ك به ته‌واوی
هێز و ده‌سه‌ڵاتى خۆی ئه‌چه‌سپێنیی و كاروباری ده‌وڵه‌ت ئه‌گرێته ده‌ست
پایته‌خته‌كه‌ی ئه‌باته شاری (ئاكباتان – هه‌مه‌دان) گه‌لێ بیر‌و ڕای
جیاواز هه‌یه. هه‌ندێ له مێژوو نووسه‌كان ئه‌ڵێن. له لایه‌ن خاتوو
(سه‌مێرامێس – شمارمێ)وه ئاوه‌دان كراوه‌ته‌وه و كه‌یقوباد تازه‌ی
كردۆته‌وه. هه‌ندێكی تر ئه‌ڵێن نه‌خێر كه‌یقوباد خۆی ئاوه‌دانی
كردۆته‌وه.له‌سه‌ره‌تاوه پایته‌ختی كه‌یقوباد شاری (ئاسپاهان)(1) بووه
له پاشدا گواستوویه‌تیه‌وه شاری هه‌مه‌دان. وته‌ی یه‌كه‌م زۆر نزیكه له
ڕاستیه‌وه چونكه پێش ئه‌وه‌ی كه‌یقوباد فه‌رمانڕه‌وایی بگرێته ده‌ست
شاری هه‌مه‌دان بووه. له زۆربه‌ی باس و خواسته‌كانی ئاشووردا ناوی ئه‌م
شاره هاتووه كه پێش سه‌ده‌ی (12) پ ز شوێنی دانیشتنی ماده‌كان بووه.
هه‌ر به‌م بۆنه‌وه (هه‌نگمادان) یانی( شوێنی دانیشتنی ماده‌كان) هه‌نگ به
مانای كۆمه‌ڵ دێت كه مه‌به‌ست له كۆمه‌ڵی ماده‌كانه، به‌ره به‌ره به
گوێره‌ی رِۆژگار( هه‌نگمادان بۆته - هه‌مه‌دان)، به‌ڵام وشه‌ی ئاكباتان
له له‌هجه‌ی (هاخامه نشینیه‌كانه‌وه) وه‌رگیراوه. كه ئه‌مانه له
بریتی پیتی(د) پیتی(ت) یان به‌كار هێناوه یانی بۆته (هه‌نكماتان) كه
ئه‌مه‌ش به تێپه‌ڕ بوونی رۆژگار گۆڕاوه به (ئه‌كباتان) ئه‌حمه‌د
ڕه‌فیقی مێژوو نووس له كتێبی (تاریخی عمومی) جلدی یه‌ك له باره‌ی ئێران و
ماده‌وه وه‌ك له‌هجه‌ی هاخامه‌نشینیه‌كان له بریتی وشه‌ی (مادای –
ئامادای) وشه‌ی ماتای – ئاماتای به‌كار هێناوه. لێره‌دا ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون
ئه‌بێته‌وه كه (هه‌نگمادان) له ئاشووری و ئاكباتان له
هاخامه‌نشینیه‌كانه‌وه هاتووه.
---------------------------------------------------------------1.
ئاسپاه کۆی سوپایه که عه‌ره‌ب کردویه‌تی به ئه‌صفهانبه‌هه‌ر حاڵ
ئه‌وه‌ی گرنگه كه‌یقوباد بۆ به‌ربه‌ست كردنی هێرشی ئاشووریه‌كان ئه‌م
شاره‌ی كرده پایته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایانی كورد له پاشدا به دوا
پایته‌ختی سه‌رده‌می (ئازیده‌یاك) ده‌مێنێته‌وه. تاكو له سه‌رده‌می
سیروسی گه‌وره‌دا داگیر ئه‌كرێ. ناوی كه‌یقوباد كه له دوو به‌شی (كه‌ی) و
(قوباد) پێك هاتووه، كه‌ی به مانای گه‌وره دێت. قوباد ناوی خۆیه‌تی به
زۆربه‌ی فه‌رمانڕه‌وایانی ماده‌وه وشه‌ی كه‌ی لكێنراوه كه به مانای
ڕێز گرتن و گه‌وره‌یی دێت وه‌ك: كه‌یقوباد، كه‌یاپۆ كه‌ی پشین، كه‌ی
ئارمین، كه‌ی ئارش، كه‌ی نیار، كه‌یكاوس، كه‌ی تارجان، كه‌ی لوهراسب، كه‌ی
هشتاسب (كشتاسب)، كه‌ی واكسار، كواكسار... هتد. هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه به
فه‌رمانڕه‌وایانی (كیانی) یانی گه‌وره و خاوه‌ن شكۆكان ناودار بوون.
به‌ڵام فه‌رمانڕه‌وایانی پارس و پێشدادیه‌كان هه‌ر به‌ناوی خۆیانه‌وه
ناوداربوون، كه‌یقوباد جگه له‌وه‌ی كه ماده‌كانی له هێرش و په‌لاماری
ماده‌كان پاراست وڵاتى (پارس)یشی هه‌روا ئه‌پاراست و هه‌ر دوو
نه‌ته‌وه‌كه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانی خۆیدا پارێزگاری ئه‌كرد. هه‌موو
مێژوه‌كانی (هێرۆدۆت و شانامه، مێژوی كورد، فارس. تورك. یه‌ك ڕایان
له‌سه‌ر كه‌یقوباد هه‌یه. جگه له‌وه نه‌بێت (هێرۆدۆت) ئه‌ڵێت (كه‌یقوباد
بۆ پاراستنی خاكی مادوپارس له هێرشی ئاشووریه‌كان په‌یمانێكی له‌گه‌ڵ
(بله‌زیس) فه‌رمانداری بابل دا به‌ست. ساڵی ( 765) پ ز ده‌وڵه‌تی تازه
پێگه‌یشتوی ماد به له‌شكرێكی گه‌وره‌و گرانه‌وه كه‌پێك هاتبوو له
نه‌ته‌وه‌كانی (ماد. پارس، عیلام، كلده، عه‌ره‌ب) كه زیاتر له (400،000)
كه‌س ئه‌بوو ڕوه‌و شاری نه‌ینه‌وا كه‌وته ڕێ. كاتێ (سه‌رداناپال) كوڕی
(سه‌لمانازاری سێ یه‌م) فه‌رمانڕه‌وای ئاشوور ئه‌م هه‌واڵه ئه‌بیستێ بۆ
به‌ربه‌ست كردنی ئه‌م هێرشه به سوپایه‌كی گه‌وره‌وه دێته ده‌ره‌وه‌ی
شاری (نه‌ینه‌وا) و ڕوو به ڕووی ئه‌م سوپا به‌هێزه ئه‌وه‌ستێ. سێ جار
به‌یه‌كدا دێن. هه‌رسێ جاره‌كه توانی سوپای كه‌یقوباد بشكێنێ و زیانێكی
باشی لێ بدات. (بله‌زیس)ی فه‌رماندای بابل كه ده‌ستێكی باڵای هه‌بووه له
ئه‌ستێره ناسی دا و تبووی شێوه‌ی ئه‌ستێره‌كان وا ده‌رئه‌كه‌وێ ئه‌گه‌ر
تا پێنج رِۆژی تر سوپای كه‌یقوباد خۆی بگرێت ئه‌وا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست
دێنین و شاری نه‌ینه‌وا داگیر ئه‌كه‌ن. سوپاكه‌ی كه‌یقوباد بڕوایان
به‌قسه‌كانی (بله‌زیس) به‌تین بوو كه زانایه‌كی ئه‌ستێره ناسی به‌رزه،
بۆیه به‌بیرو باوه‌ڕێكی به‌هێزه‌وه هێرش و په‌لاماره‌كانی ئاشوریه‌كانی
به‌ربه‌ست كرد. ڕۆژی چواره‌م هه‌واڵ هات كه سوپایه‌كی (100) هه‌زار كه‌سی
له - به‌ڵخ – ه وه بۆ هاوكاری سوپاكه‌ی كه‌یقوباد هاتووه.(1) دوا
نیوه‌ڕۆی هه‌مان ڕۆژ سوپای هاوكار په‌یوه‌ندی ئه‌كات به سوپای
كه‌یقوباده‌وه. ڕۆژی پێنجه‌م به‌یه‌كجار هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر شاری
نه‌ینه‌واو ئاشووریه‌كان تێك ئه‌شكێنن. (سارداناپال) ناچار ئه‌بێت كه له
قه‌ڵای شاردا خۆی ڕابگرێ و سه‌نگه‌ر به‌ندی له سوپای داگیر كه‌ر بكات.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شاری نه‌ینه‌وا زه‌خیره و كه‌ل و په‌لێكی زۆری تیابوه و
زه‌وی و زاری باشیان بۆ كشت و كاڵ هه‌بووه توانیویانه ماوه‌ی دوو ساڵ
خۆیان ڕابگرن سه‌ره‌تای ساڵێكی ته‌ڕو باراناوی دیجله‌و هه‌موو لقه‌كانی
به‌شێوه‌یه‌ك هێرشی لافاو ئه‌هێنن كه به ته‌واوی لایه‌ك له شاری
نه‌ینه‌وا كاول ئه‌بێت. سوپای كه‌یقوباد به‌ته‌واوی شار داگیر ئه‌كه‌ن و
ئه‌یخه‌نه ژێر ده‌سه‌ڵاتیانه‌وه. كاتێ (سارداناپال) ئه‌زانێ هیچ
ڕۆشناییه‌ك نه‌ماوه‌ته‌وه‌و توانای به‌رگری نی یه. دێنێت هه‌رچی
كه‌لوپه‌لی جه‌نگی و ئاڵتون و پاره‌و خوارده‌مه‌نی هه‌یه به‌خاوو خێزان و
ده‌ست و پێوه‌نده‌وه له‌قه‌ڵاکه‌دا ئاگری پێوه ئه‌نێت و ئه‌سوتێن به‌م
شێوه‌یه کۆتای هێنا به دوا فه‌رمانڕه‌وایی زنجیره‌ی یه‌كه‌می
ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی ئاشوورو گه‌ڕایه‌وه وڵاتى خۆی. ده‌ستی كرد به په‌ره
پێدان و چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵاتى له وڵاته‌دا. به‌و شێوه‌یه ده‌وڵه‌تی مادی
گه‌یانده ئه‌وپه‌ڕی سه‌ربه‌رزی و سه‌رفه‌رازی.
1. له
جاماسنامه‌دا نووسراوه ئه‌م سوپایه به سه‌ر په‌رشتی (ڕۆسته‌م)ی زابلی و
مهرابی کابلی هاتووه که له وه‌و پێش له لایه‌ن که‌یقوباده‌وه ئاگادار
کرابوون بۆ هاوکاری. بله‌زیس به هۆی زانستی ئه‌ستێره‌ناسیه‌وه گوڕوو
توانای داوه به سوپاکه.گه‌لێ له زانا (ئالشاریه‌كان) ئه‌ڵێن ئه‌م
چیرۆكه‌ی كه یۆنانیه‌كان و كورده‌كان ئه‌یگێڕنه‌وه دووره له ڕاست و شتی
وه‌ها له مێژوودا ڕووی نه‌داوه، تا ئێستا هیچ شتێك له‌م باره‌یه‌وه
ڕوون نی یه! یۆنانیه‌كان به‌هه‌ڵه (كواكسار) ئه‌كه‌ن به (كه‌یقوباد)،
به‌ڵام من ئه‌ڵێم سه‌لمانازارێك كه مێژوو نوسه‌كان ئه‌ڵێن بێ جێگادار
مردوه (سه‌لمازاری دووه‌م) سه‌رداباپال كوڕی سه‌لمانازاری سێیه‌مه. له
هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی دێرینی (نه‌ینه‌وا) له‌م دواییه‌دا ده‌ركه‌وتوه كه
سه‌لمانازاری دووه‌م بێ جێگادار نه‌بوه (شه‌مسی ڕامان)ی سێیه‌م كوڕی ئه‌و
بووه. كه‌له ساڵی ( 855) پ ز دا فه‌رمانڕه‌وایی ئاشوری كردوه و شاری
هه‌مه‌دانیشی داگیر كردوه. گه‌لێ شه‌رو شۆڕی له وڵاتى مادا ساز كردوه
دوور نی یه وه‌ك چۆن ئه‌یانوت سه‌لمانازاری دووه‌م كه‌سی له‌پاش به‌جێ
نه‌ماوه سه‌لمانازاری سێ یه‌میش وا ده‌رئه‌كه‌وێ كه جێگاداری بووه.
یاخود سارداناپال كوڕی سه‌لمانازاری سێ یه‌م نه‌بێت. كوڕی كابرایه‌كی تری
ئاشووری بێت. دوور نی یه هه‌ندێ ڕووداوی مێژوویی به هه‌ڵه دووباره
كرابێته‌وه و خرابێته پاڵ یه‌كێكی تریش. یاخود بۆچی نابێت ئه‌و
نه‌خۆشیه‌ی كه (ساراكۆس) تووشی بوو (سارداناپال)یش تووشی بووبێت. به‌هه‌ر
حاڵ ئێمه ناچینه چه‌قی ڕق و بڵیین ئه‌م ڕووداوانه ڕاسته چاوه‌ڕوانی
كه‌ره‌می خوا‌و ئاشكرا بوونی ئه‌م ڕووداوه‌ین له داهاتوودا. كه‌له
پاشماوه دێرینه‌كانی نه‌ینه‌واوه ده‌ركه‌وێ. نه‌ژاد و بنه‌ڕه‌تی باو‌و
باپیری كه‌یقوباد مێژوو نووسه‌كان زۆربه‌یان به‌م شێوه‌ی خواره‌وه باس
ئه‌كه‌ن: - كه‌یقوباد كوری زاگ – زاوگ كوڕی نۆركان كوڕی سۆسان یا له
هه‌ندێ جێگادا نووسراوه توسان كوڕی ئارمین(1) كوڕی ئارجان كوڕی ئارشین
كوڕی ئاروین كوڕی ئارجان کوڕی مانیشار – هه‌ندێ (مالیسۆ) یان نووسیوه.
1.
ئارمین برای که‌یقوباده که گرشاسبی کوڕی ئاتراب کوڕی جه‌مشیدی پێشدادی
له شه‌ڕێکدا له‌گه‌ڵ چینیه‌کان به بیانوی سه‌رپێچی له فه‌رمان کوشتی.
جاماسنامه ل 138 و تأریخی منطقی ل 65كوڕی توزگان یان توسكان كوڕی نورگان
كوڕی سوسار كوڕی كوردۆ كوڕی مادا كوڕی یابت كوڕی نوح.(1) كه‌یقوباد پێنچ
كوڕی هه‌بووه (كه‌یكاوس، كه‌یابۆ كه‌عه‌ره‌ب (كیانۆ)ی پێ ئه‌ڵێن، كیاش
(كیارشین)، كه‌یارمین، كه‌ی پشین). مێژووناسه‌كان ماوه‌ی فه‌رمانرِه‌وای
كه‌یقوباد هه‌ریه‌كه به جۆرێك نووسیوه. ئه‌وه‌ی زیاتر نزیكه له
ڕاستیه‌وه گوایه (94) ساڵ فه‌رمانڕه‌وا بووه. مێژووی هه‌ورامانی كۆن
ساڵی له دنیا ده‌رچوونی (759) پ ز نووسیوه. ئه‌كتزپاس مێژوو نووسی یونانی
ئه‌ڵێت – پێش ئه‌وه‌ی فه‌رمانڕه‌وا بووبێت ماوه‌ی ( 26) ساڵ سه‌رۆكایه‌تی
هۆزی (یوز)ی كردوه. له هه‌ندێ شوێن دا (120) ساڵ فه‌رمانڕه‌وایی
باسكراوه. وا ده‌رئه‌كه‌وێ ( 94) ساڵ فه‌رمانڕه‌وایی ماد و (26) ساڵ
سه‌رۆكایه‌تی هۆزی (یوز) هه‌موویان به ( 120) ساڵ دانابێت. وا
ده‌رئه‌كه‌وێ ئه‌بێت ته‌مه‌نی له ( 120) ساڵ زیاتر بووبێ. كه‌یقوباد زۆر
جار به نموونه ده‌هێننه‌وه كه پیاوێكی بیر‌و هۆش دار بووه و له كاتی
پیریشدا هه‌میشه ئاگای له بیر‌و هۆشی خۆی بووه. بۆیه به پیاوێكی ژیر‌و
كارامه‌و زیره‌ك
ئه‌زانرێ.----------------------------------------------------------------------------------------1.
مێژووی کۆنی هه‌ورامانیش هه‌مان شێوه باسی ڕه‌گه‌زی که‌یقوبادی کردووه.
ده‌رباره‌ی
فه‌رمانڕه‌وایانی مادفه‌رمانڕه‌وایی كه‌یقوباد پاش ئه‌وه‌ی گرشاسب دنیای
به‌جێ هێشت، وڵاتى ماد‌و و پارس بێ سه‌ركرده و سه‌رپه‌رشتكار مایه‌وه.
ماوه‌یه‌ك هێرش و په‌لاماری یه‌ك له دوای یه‌كی (سه‌لمانازار)ی ئاشوری و
چاو بڕینه خاكی ماد‌و پارس هانی ئه‌م دوو نه‌ته‌وه گه‌وره‌یه‌ی دا كه
مشوورێكی خۆیان بخۆن و له ژێر سایه‌ی سه‌ردارێكی ژیر وكارامه‌دا یه‌ك
بگرنه‌وه. هه‌موو سه‌ركرده و سه‌ردار و ڕیش سپی و پیاو ماقوڵانی (مادی
گه‌وره و مادی بچووك) هه‌موو سه‌رۆك هۆزه‌كانی (پارس و گێل و خه‌زه‌ر) له
كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان و دوور و درێژدا كه گه‌لێ بیروڕای جیاوازی تیا
هاته‌كایه‌وه. له كۆتاییدا به یه‌ك ده‌نگ بڕیاریاندا كه‌یقوبادی كورد
كه یۆنانیه‌كان به ئارباس ناوی ئه‌به‌ن(1) و سه‌رۆكی هۆزێكی ماد
بووه.(2) بكه‌ن به فه‌رمانڕه‌وای وڵاتى ماد وپارس ونازناوی (زاڵ)(3)ی
دراوه‌تێ.1. یۆنانیه‌کان به فه‌ره‌یدونیش ئه‌ڵێن ئارباس، به‌ڵام به
که‌یقوباد ئه‌ڵێن ئارباسی کورد2. ئه‌و هۆزه مادییه (بوس-بوز) بووه که
له ناوچه‌ی مازه‌نده‌راندا جێگیر بوون، له‌وه ئه‌چێ کێوی ئه‌لبورز
البوزه وه هاتبێ. عه‌ره‌به‌کان (ئه‌لف و لامی ته‌عریفیان بۆ زیاد کردبێ).
ناوی کۆنی (البوز) له پاشدا به (البورز) ناوی په‌یدا کردبێ. ناوی کۆنی
(البورز) (هارا) بووه که لای ماده‌کان پیرۆز و به به‌ڕێز بووه.
به‌یانیان که ڕۆژهه‌ڵئه‌هات و ئه‌یدا له کێوه‌که هه‌موویان ڕوویان تێ
ده‌کرد و دڵ خۆش ده‌بوون، که خێروخۆشی ڕووی کردۆته وڵاتی ئێران.3. هه‌ر
سه‌رکرده‌و فه‌رمانڕه‌وایه‌کی به ده‌سه‌ڵات کاتێ ته‌مه‌نی ئه‌گه‌یشتێ و
سه‌ری سپی ئه‌بوو چه‌ند کوڕ و کوڕه‌زای چاک و ناوداری ببوایه پێیان ئه‌وت
زاڵ. زاڵ به کوردی ئێستا واتا سه‌رکه‌وتووه.له‌م كۆبونه‌وه فراوانه‌دا
(ئه‌فراسیابی تورانی) ئاماده نه‌بوو، به‌ڵكو به نامه‌یه‌ك ئاگاداری كردن
به فه‌رمانڕه‌وایی كه‌یقوباد ڕازی نی یه، به‌ڵكو پێویسته خۆی بێته
فه‌رمانڕه‌وا: هه‌رچه‌ند ئه‌م خه‌ڵكی (تووران)ه، به‌ڵام له دایكه‌وه
ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر پێشدادیه‌كان و ئه‌م شایسته‌ی فه‌رمانڕه‌واییه به
ویراسه‌ت. ئافراسیابی كوڕی پشتك كوڕی زادشم كوڕی تور كوڕی فه‌ره‌یدون كوڕی
ئاپتین كوڕی جه‌مشیدی پێشدادی، به‌م شێوه‌یه نه‌یویست بچێته
فه‌رمانڕه‌وایی ماده‌یه‌وه وسه‌رپێچی كرد.(1) به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
پیاوێكی به‌دخوو بێ سیاسه‌ت و لێ نه‌هاتوو بووه هه‌موو هۆزه‌كانی
(مادستان، زابلستان، كابلستان) به‌وه ڕازی نه‌بوون كه ببێته
فه‌رمانڕه‌وا. بۆیه به یه‌كجار فه‌رمانڕه‌وایی (كه‌یقوباد) یان
په‌سه‌ند كرد. لێره‌دا شه‌ڕی (توران) و (ئێران) ده‌ستێ پێ كرد. مه‌به‌ست
له ئێران (ماده‌ستان، زابلستان، كابلستان)ه. ئه‌م شه‌ڕه به‌یه‌كه‌م شه‌ڕ
دائه‌نرێ كه ڕۆسته‌م به‌رپای كرد.(2) پاش ئه‌وه‌ی كه‌یقوباد
فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌گرێته ده‌ست به سوپایه‌كی گه‌وره‌وه ڕوو ئه‌كاته
وڵاتى (توران) له‌گه‌ڵ سه‌رداری زابل ڕۆسته‌م و سه‌رداری كابل (مهراب) به
دوو سه‌رداری مادی یه‌وه (قارن – كشواد) به‌رابه‌ركێ ئه‌كات. پاش شه‌ڕێكی
درێژ خایان له ئه‌نجامدا په‌یمانی ئاشتی ئه‌به‌ستن و كه‌یقوباد(3) له
(به‌لخ)ه وه به‌ره‌و ئه‌سفه‌هان ئه‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌م فه‌رمانڕه‌وا
ژیره هه‌موو هۆزه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی ماد و پارسی خستۆته ژێر ده‌سه‌ڵاتى
خۆیه‌وه.---------------------------------------------------------1
.
توور باب ئه‌فراسیابه له‌گه‌ڵ (سه‌لم)ی برای کچه‌زای زوحاکن، به‌ڵام
ئیره‌ج له (ئیراندوخت)ه که له نه‌وه‌ی ته‌هومه‌رسن.2. مێژووی سرجان
ملکم ل 163. هه‌ندێ ساڵی فه‌رمانره‌وایی که‌یقوباد به هه‌ڵه ساڵی 760 ی
پ.ز یان نووسیوه.سوپایه‌كی ڕێك‌و پێك له سواره‌و پیاده پێك ئه‌هێنێ بۆ
به‌ربه‌ست كردنی هێرشی ئاشووریه‌كان كۆشكی ده‌ربار و یاساوڵی تایبه‌تی كۆشك
دائه‌مه‌زرێنی. پاش ماوه‌یه‌ك به ته‌واوی هێز و ده‌سه‌ڵاتى خۆی
ئه‌چه‌سپێنیی و كاروباری ده‌وڵه‌ت ئه‌گرێته ده‌ست پایته‌خته‌كه‌ی ئه‌باته
شاری (ئاكباتان – هه‌مه‌دان) گه‌لێ بیر‌و ڕای جیاواز هه‌یه. هه‌ندێ له
مێژوو نووسه‌كان ئه‌ڵێن. له لایه‌ن خاتوو (سه‌مێرامێس – شمارمێ)وه
ئاوه‌دان كراوه‌ته‌وه و كه‌یقوباد تازه‌ی كردۆته‌وه. هه‌ندێكی تر ئه‌ڵێن
نه‌خێر كه‌یقوباد خۆی ئاوه‌دانی كردۆته‌وه.له‌سه‌ره‌تاوه پایته‌ختی
كه‌یقوباد شاری (ئاسپاهان)(1) بووه له پاشدا گواستوویه‌تیه‌وه شاری
هه‌مه‌دان. وته‌ی یه‌كه‌م زۆر نزیكه له ڕاستیه‌وه چونكه پێش ئه‌وه‌ی
كه‌یقوباد فه‌رمانڕه‌وایی بگرێته ده‌ست شاری هه‌مه‌دان بووه. له
زۆربه‌ی باس و خواسته‌كانی ئاشووردا ناوی ئه‌م شاره هاتووه كه پێش
سه‌ده‌ی (12) پ ز شوێنی دانیشتنی ماده‌كان بووه. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه
(هه‌نگمادان) یانی( شوێنی دانیشتنی ماده‌كان) هه‌نگ به مانای كۆمه‌ڵ دێت
كه مه‌به‌ست له كۆمه‌ڵی ماده‌كانه، به‌ره به‌ره به گوێره‌ی رِۆژگار(
هه‌نگمادان بۆته - هه‌مه‌دان)، به‌ڵام وشه‌ی ئاكباتان له له‌هجه‌ی
(هاخامه نشینیه‌كانه‌وه) وه‌رگیراوه. كه ئه‌مانه له بریتی پیتی(د)
پیتی(ت) یان به‌كار هێناوه یانی بۆته (هه‌نكماتان) كه ئه‌مه‌ش به
تێپه‌ڕ بوونی رۆژگار گۆڕاوه به (ئه‌كباتان) ئه‌حمه‌د ڕه‌فیقی مێژوو نووس
له كتێبی (تاریخی عمومی) جلدی یه‌ك له باره‌ی ئێران و ماده‌وه وه‌ك
له‌هجه‌ی هاخامه‌نشینیه‌كان له بریتی وشه‌ی (مادای – ئامادای) وشه‌ی ماتای
– ئاماتای به‌كار هێناوه. لێره‌دا ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون ئه‌بێته‌وه كه
(هه‌نگمادان) له ئاشووری و ئاكباتان له هاخامه‌نشینیه‌كانه‌وه هاتووه.
---------------------------------------------------------------1.
ئاسپاه کۆی سوپایه که عه‌ره‌ب کردویه‌تی به ئه‌صفهانبه‌هه‌ر حاڵ
ئه‌وه‌ی گرنگه كه‌یقوباد بۆ به‌ربه‌ست كردنی هێرشی ئاشووریه‌كان ئه‌م
شاره‌ی كرده پایته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایانی كورد له پاشدا به دوا
پایته‌ختی سه‌رده‌می (ئازیده‌یاك) ده‌مێنێته‌وه. تاكو له سه‌رده‌می
سیروسی گه‌وره‌دا داگیر ئه‌كرێ. ناوی كه‌یقوباد كه له دوو به‌شی (كه‌ی) و
(قوباد) پێك هاتووه، كه‌ی به مانای گه‌وره دێت. قوباد ناوی خۆیه‌تی به
زۆربه‌ی فه‌رمانڕه‌وایانی ماده‌وه وشه‌ی كه‌ی لكێنراوه كه به مانای
ڕێز گرتن و گه‌وره‌یی دێت وه‌ك: كه‌یقوباد، كه‌یاپۆ كه‌ی پشین، كه‌ی
ئارمین، كه‌ی ئارش، كه‌ی نیار، كه‌یكاوس، كه‌ی تارجان، كه‌ی لوهراسب، كه‌ی
هشتاسب (كشتاسب)، كه‌ی واكسار، كواكسار... هتد. هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه به
فه‌رمانڕه‌وایانی (كیانی) یانی گه‌وره و خاوه‌ن شكۆكان ناودار بوون.
به‌ڵام فه‌رمانڕه‌وایانی پارس و پێشدادیه‌كان هه‌ر به‌ناوی خۆیانه‌وه
ناوداربوون، كه‌یقوباد جگه له‌وه‌ی كه ماده‌كانی له هێرش و په‌لاماری
ماده‌كان پاراست وڵاتى (پارس)یشی هه‌روا ئه‌پاراست و هه‌ر دوو
نه‌ته‌وه‌كه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانی خۆیدا پارێزگاری ئه‌كرد. هه‌موو
مێژوه‌كانی (هێرۆدۆت و شانامه، مێژوی كورد، فارس. تورك. یه‌ك ڕایان
له‌سه‌ر كه‌یقوباد هه‌یه. جگه له‌وه نه‌بێت (هێرۆدۆت) ئه‌ڵێت (كه‌یقوباد
بۆ پاراستنی خاكی مادوپارس له هێرشی ئاشووریه‌كان په‌یمانێكی له‌گه‌ڵ
(بله‌زیس) فه‌رمانداری بابل دا به‌ست. ساڵی ( 765) پ ز ده‌وڵه‌تی تازه
پێگه‌یشتوی ماد به له‌شكرێكی گه‌وره‌و گرانه‌وه كه‌پێك هاتبوو له
نه‌ته‌وه‌كانی (ماد. پارس، عیلام، كلده، عه‌ره‌ب) كه زیاتر له (400،000)
كه‌س ئه‌بوو ڕوه‌و شاری نه‌ینه‌وا كه‌وته ڕێ. كاتێ (سه‌رداناپال) كوڕی
(سه‌لمانازاری سێ یه‌م) فه‌رمانڕه‌وای ئاشوور ئه‌م هه‌واڵه ئه‌بیستێ بۆ
به‌ربه‌ست كردنی ئه‌م هێرشه به سوپایه‌كی گه‌وره‌وه دێته ده‌ره‌وه‌ی
شاری (نه‌ینه‌وا) و ڕوو به ڕووی ئه‌م سوپا به‌هێزه ئه‌وه‌ستێ. سێ جار
به‌یه‌كدا دێن. هه‌رسێ جاره‌كه توانی سوپای كه‌یقوباد بشكێنێ و زیانێكی
باشی لێ بدات. (بله‌زیس)ی فه‌رماندای بابل كه ده‌ستێكی باڵای هه‌بووه له
ئه‌ستێره ناسی دا و تبووی شێوه‌ی ئه‌ستێره‌كان وا ده‌رئه‌كه‌وێ ئه‌گه‌ر
تا پێنج رِۆژی تر سوپای كه‌یقوباد خۆی بگرێت ئه‌وا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست
دێنین و شاری نه‌ینه‌وا داگیر ئه‌كه‌ن. سوپاكه‌ی كه‌یقوباد بڕوایان
به‌قسه‌كانی (بله‌زیس) به‌تین بوو كه زانایه‌كی ئه‌ستێره ناسی به‌رزه،
بۆیه به‌بیرو باوه‌ڕێكی به‌هێزه‌وه هێرش و په‌لاماره‌كانی ئاشوریه‌كانی
به‌ربه‌ست كرد. ڕۆژی چواره‌م هه‌واڵ هات كه سوپایه‌كی (100) هه‌زار كه‌سی
له - به‌ڵخ – ه وه بۆ هاوكاری سوپاكه‌ی كه‌یقوباد هاتووه.(1) دوا
نیوه‌ڕۆی هه‌مان ڕۆژ سوپای هاوكار په‌یوه‌ندی ئه‌كات به سوپای
كه‌یقوباده‌وه. ڕۆژی پێنجه‌م به‌یه‌كجار هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر شاری
نه‌ینه‌واو ئاشووریه‌كان تێك ئه‌شكێنن. (سارداناپال) ناچار ئه‌بێت كه له
قه‌ڵای شاردا خۆی ڕابگرێ و سه‌نگه‌ر به‌ندی له سوپای داگیر كه‌ر بكات.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شاری نه‌ینه‌وا زه‌خیره و كه‌ل و په‌لێكی زۆری تیابوه و
زه‌وی و زاری باشیان بۆ كشت و كاڵ هه‌بووه توانیویانه ماوه‌ی دوو ساڵ
خۆیان ڕابگرن سه‌ره‌تای ساڵێكی ته‌ڕو باراناوی دیجله‌و هه‌موو لقه‌كانی
به‌شێوه‌یه‌ك هێرشی لافاو ئه‌هێنن كه به ته‌واوی لایه‌ك له شاری
نه‌ینه‌وا كاول ئه‌بێت. سوپای كه‌یقوباد به‌ته‌واوی شار داگیر ئه‌كه‌ن و
ئه‌یخه‌نه ژێر ده‌سه‌ڵاتیانه‌وه. كاتێ (سارداناپال) ئه‌زانێ هیچ
ڕۆشناییه‌ك نه‌ماوه‌ته‌وه‌و توانای به‌رگری نی یه. دێنێت هه‌رچی
كه‌لوپه‌لی جه‌نگی و ئاڵتون و پاره‌و خوارده‌مه‌نی هه‌یه به‌خاوو خێزان و
ده‌ست و پێوه‌نده‌وه له‌قه‌ڵاکه‌دا ئاگری پێوه ئه‌نێت و ئه‌سوتێن به‌م
شێوه‌یه کۆتای هێنا به دوا فه‌رمانڕه‌وایی زنجیره‌ی یه‌كه‌می
ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی ئاشوورو گه‌ڕایه‌وه وڵاتى خۆی. ده‌ستی كرد به په‌ره
پێدان و چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵاتى له وڵاته‌دا.
به‌و شێوه‌یه ده‌وڵه‌تی مادی
گه‌یانده ئه‌وپه‌ڕی سه‌ربه‌رزی و سه‌رفه‌رازی.1. له جاماسنامه‌دا
نووسراوه ئه‌م سوپایه به سه‌ر په‌رشتی (ڕۆسته‌م)ی زابلی و مهرابی کابلی
هاتووه که له وه‌و پێش له لایه‌ن که‌یقوباده‌وه ئاگادار کرابوون بۆ
هاوکاری. بله‌زیس به هۆی زانستی ئه‌ستێره‌ناسیه‌وه گوڕوو توانای داوه
به سوپاکه.گه‌لێ له زانا (ئالشاریه‌كان) ئه‌ڵێن ئه‌م چیرۆكه‌ی كه
یۆنانیه‌كان و كورده‌كان ئه‌یگێڕنه‌وه دووره له ڕاست و شتی وه‌ها له
مێژوودا ڕووی نه‌داوه، تا ئێستا هیچ شتێك له‌م باره‌یه‌وه ڕوون نی یه!
یۆنانیه‌كان به‌هه‌ڵه (كواكسار) ئه‌كه‌ن به (كه‌یقوباد)، به‌ڵام من
ئه‌ڵێم سه‌لمانازارێك كه مێژوو نوسه‌كان ئه‌ڵێن بێ جێگادار مردوه
(سه‌لمازاری دووه‌م) سه‌رداباپال كوڕی سه‌لمانازاری سێیه‌مه. له هه‌ندێ
سه‌رچاوه‌ی دێرینی (نه‌ینه‌وا) له‌م دواییه‌دا ده‌ركه‌وتوه كه
سه‌لمانازاری دووه‌م بێ جێگادار نه‌بوه (شه‌مسی ڕامان)ی سێیه‌م كوڕی ئه‌و
بووه. كه‌له ساڵی ( 855) پ ز دا فه‌رمانڕه‌وایی ئاشوری كردوه و شاری
هه‌مه‌دانیشی داگیر كردوه. گه‌لێ شه‌رو شۆڕی له وڵاتى مادا ساز كردوه
دوور نی یه وه‌ك چۆن ئه‌یانوت سه‌لمانازاری دووه‌م كه‌سی له‌پاش به‌جێ
نه‌ماوه سه‌لمانازاری سێ یه‌میش وا ده‌رئه‌كه‌وێ كه جێگاداری بووه.
یاخود سارداناپال كوڕی سه‌لمانازاری سێ یه‌م نه‌بێت. كوڕی كابرایه‌كی تری
ئاشووری بێت. دوور نی یه هه‌ندێ ڕووداوی مێژوویی به هه‌ڵه دووباره
كرابێته‌وه و خرابێته پاڵ یه‌كێكی تریش. یاخود بۆچی نابێت ئه‌و
نه‌خۆشیه‌ی كه (ساراكۆس) تووشی بوو (سارداناپال)یش تووشی بووبێت. به‌هه‌ر
حاڵ ئێمه ناچینه چه‌قی ڕق و بڵیین ئه‌م ڕووداوانه ڕاسته چاوه‌ڕوانی
كه‌ره‌می خوا‌و ئاشكرا بوونی ئه‌م ڕووداوه‌ین له داهاتوودا. كه‌له
پاشماوه دێرینه‌كانی نه‌ینه‌واوه ده‌ركه‌وێ. نه‌ژاد و بنه‌ڕه‌تی باو‌و
باپیری كه‌یقوباد مێژوو نووسه‌كان زۆربه‌یان به‌م شێوه‌ی خواره‌وه باس
ئه‌كه‌ن: - كه‌یقوباد كوری زاگ – زاوگ كوڕی نۆركان كوڕی سۆسان یا له
هه‌ندێ جێگادا نووسراوه توسان كوڕی ئارمین(1) كوڕی ئارجان كوڕی ئارشین
كوڕی ئاروین كوڕی ئارجان کوڕی مانیشار – هه‌ندێ (مالیسۆ) یان نووسیوه.
1.ئارمین برای که‌یقوباده که گرشاسبی کوڕی ئاتراب کوڕی جه‌مشیدی پێشدادی
له شه‌ڕێکدا له‌گه‌ڵ چینیه‌کان به بیانوی سه‌رپێچی له فه‌رمان کوشتی.
جاماسنامه ل 138 و تأریخی منطقی ل 65كوڕی توزگان یان توسكان كوڕی نورگان
كوڕی سوسار كوڕی كوردۆ كوڕی مادا كوڕی یابت كوڕی نوح.(1) كه‌یقوباد پێنچ
كوڕی هه‌بووه (كه‌یكاوس، كه‌یابۆ كه‌عه‌ره‌ب (كیانۆ)ی پێ ئه‌ڵێن، كیاش
(كیارشین)، كه‌یارمین، كه‌ی پشین). مێژووناسه‌كان ماوه‌ی فه‌رمانرِه‌وای
كه‌یقوباد هه‌ریه‌كه به جۆرێك نووسیوه. ئه‌وه‌ی زیاتر نزیكه له
ڕاستیه‌وه گوایه (94) ساڵ فه‌رمانڕه‌وا بووه. مێژووی هه‌ورامانی كۆن
ساڵی له دنیا ده‌رچوونی (759) پ ز نووسیوه. ئه‌كتزپاس مێژوو نووسی یونانی
ئه‌ڵێت – پێش ئه‌وه‌ی فه‌رمانڕه‌وا بووبێت ماوه‌ی ( 26) ساڵ سه‌رۆكایه‌تی
هۆزی (یوز)ی كردوه. له هه‌ندێ شوێن دا (120) ساڵ فه‌رمانڕه‌وایی
باسكراوه. وا ده‌رئه‌كه‌وێ ( 94) ساڵ فه‌رمانڕه‌وایی ماد و (26) ساڵ
سه‌رۆكایه‌تی هۆزی (یوز) هه‌موویان به ( 120) ساڵ دانابێت. وا
ده‌رئه‌كه‌وێ ئه‌بێت ته‌مه‌نی له ( 120) ساڵ زیاتر بووبێ. كه‌یقوباد زۆر
جار به نموونه ده‌هێننه‌وه كه پیاوێكی بیر‌و هۆش دار بووه و له كاتی
پیریشدا هه‌میشه ئاگای له بیر‌و هۆشی خۆی بووه. بۆیه به پیاوێكی ژیر‌و
كارامه‌و زیره‌ك
ئه‌زانرێ.----------------------------------------------------------------------------------------1
.
مێژووی کۆنی هه‌ورامانیش هه‌مان شێوه باسی ڕه‌گه‌زی که‌یقوبادی کردووه