ڕێژه‌ی مامۆستایانی ئاینی زیادی كردووه‌
27/07/2013 نوسەر: bzavpress

ڕێژه‌ی مامۆستایانی ئاینی زیادی كردووه‌

دوای بڵاوكردنەوەی لیستی كاندیدەكانی حزب‌و لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان بۆ خولی داهاتوی پەرلەمانی كوردستان، ڕێژه‌ی مامۆستایانی ئاینی له‌خولی پێشوو زیادی كردووه‌ ،به‌جۆرێك پارتی‌ و یه‌كێتی‌ حه‌وت مامۆستای‌ ئاینی‌ و، كۆمه‌ڵی‌و بزوتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی چوار مامۆستای ئاینی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان كاندید كردووه‌،به‌ڵام یه‌كگرتوی‌ ئیسلامی هیچ مه‌لایه‌كی‌ كاندید نه‌كردووه‌،

له‌هه‌واڵێكی‌ سایتی‌ یه‌كێتی‌ زانایانی‌ ئاینیدا هاتووه‌، دوای بڵاوكردنەوەی لیستی كاندیدەكانی حزب‌و لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان بۆ خولی داهاتوی پەرلەمانی كوردستان، ئەوەی تێبینی دەكرێت، دەركەوتنی ژمارەیەكی زیاتری مامۆستایانی ئایینیە ئەوانەی كاری مەلایەتی دەكەن، وەك كاندید بۆ پەرلەمانی كوردستان، كە ژمارەكە لەهەمو خولەكانی پێشتر زیاترە، لەوانە: (5 پێنج كەس لەلیستی پارتی‌، 2 كەس لەلیستی یەكێتی‌، دو كەس لەلیستی كۆمەڵی ئیسلامی‌، 2 كەس لەلیستی بزوتنەوەی ئیسلامی) وەك كاندید بۆ خولی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان دەستنیشان كراون."

بریاره‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌رێكه‌وتی‌ 21/9/2013و به‌سیسته‌می‌ لیستی‌ نیمچه‌ كراوه‌ به‌رێوه‌بچێت