هەولێرو سلێمانی یه‌كه‌من
27/07/2013 نوسەر: bzavpress

هەولێرو سلێمانی یه‌كه‌من

به‌پێی ئامارێكی رەسمی بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان، كە بە شێوەی مانگانە ئەو بەڕێوبەرایەتییە لە رێگەی نووسینگەكانیەوە بە پشت بەستن بە راپۆرتی پۆلیس و نەخۆشخانە ئامادەی دەكات، ده‌ركه‌وتووه‌، له‌سه‌ر ئاستی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان  هه‌ولێر له‌رێژه‌ی‌ كوشتن و سلێمانیش له‌ ده‌ستدرێژی‌ سێكسیش له‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌م دێن.
پێگه‌ی‌"وارڤین" هه‌واڵێكی‌ بڵاوكردۆته‌وه‌، كه‌ له‌ مانگی‌ حوزه‌یرانی‌ رابردوودا له‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر 117 توندوتیژی‌ دژی‌ ژنان ئه‌نجامدراوه‌ و له‌ پارێزگای‌ سلێمانیش 105 حاڵه‌تی‌ توندوتیژی‌ ئه‌نجامدراوه‌.


دەقی ئامارەكە:

پارێزگای هەولێر:
117 توندوتیژی دی ژنان ئەنجامدراوە و حاڵەتەكانیش بەم شێوەیەیە:
كوشتن 3، خۆكوشتن 3، سووتان 14، خۆسووتان 8، سكاڵا 148، سێكسی 1.

پارێزگای دهۆك:
109 حاڵەتی توندوتیژی تۆماركراوون و حاڵەتەكانیش بەم شێوەیە بوون:
كوشتن 0، خۆكوشتن 0، سووتان 2، خۆسووتان 2، سكاڵا 104، سێكسی 1.

پارێزگای سلێمانی:
105 حاڵەتی توندوتیژی تۆمار كراوون و ئەو پارێزگایە لە رووی دەستدرێژی سێكسییەوە وەك چەند مانگی رابردوو لە پلەی یەكەمدا ماوەتەوە و حاڵەتەكانی توندوتیژیش بەم شێوەیە بوون:
كوشتن 0، خۆكوشتن 0، سووتان 5، خۆسووتان 2، سكاڵا 89، سێكسی 9.