27/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
كودەتاچیەكان میسریان خهڵتانی خوێن كرد
بەپێی سەرچاوە هەواڵیەكان ژمارەی قوربانیەكانی پەلامارو هێرشی كودەتاچیەكانی میسر ڕووی لەبەرز بوونەوە كردووە.
ئاژانسی ئیخوان ئۆن ڵاین بڵاویكردۆتەوە، تاكو ئێستا ژمارەی ئەوانەی كوژراون گەیشتۆتە 200 كەس و بریندارەكانیش زیاترە لە (4500) كەس.
ئەو سەرچاوەیە باسیشی لەوەكردووە، دوای ئەوەی بەسەختی بەگولەی كودەتاچیەكان برینداركرابوو، دوای نیوەڕۆ ئەمڕۆ (ئەیمەن زوهەیری) ئەمینی پارتی ئازادی و دادپەروەری لەباشووری سینا كۆچی دوایی كردووە.
جێگەی باس كردنە لەئێوارەی دوێنێوە هێزەكانی سوپای میسر بەفەرمانی (عەبدولفەتاح سیسی) فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان دەستڕێژیان لەلایەنگرانی شەرعیەت كردو لەئەنجامیشدا كارەساتێكی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا.