پاكستان
27/07/2013 نوسەر: bzavpress

پاكستان " دوای ئازادكردنی بەپەلەی محمد مورسی سەرۆكی شەرعی میسردەكات


حكومەتی پاكستان نیگەرانی خۆی لەبارەی روداوەكانی میسرەوە دەربڕی و دوای گەرانەوەی دیموكراسی دەكات بۆئەو وڵاتەو لەهەمانكاتیشدا داوای ئازادكردنی بەپەلەی محمد موریسش دەكات.

 وەزارەتی دەرەوەی پاكستان لەبەیاننامەیەكدا رايطةياند" نیگەرانی خۆی لەبارەی بارو دۆخی میسرەوە دەربڕیوەو دڵتەنگی خۆشی لەبارەی كوژراوانی خۆپیشاندەرانەوە ڕاگەیاندوە.
 وەزارەتی دەرەوەی پاكستان هەرلەبەیاننامەكەیدا دوای ئازادكردنی بەپەلەی محمد مورسی سەرۆكی شەرعی میسردەكات.

 لەبەیاننامەكەی وەزارەتی دەرەوەی پاكستانیدا هاتووە" پاكستان دژی دەستێوەردانی سەربازیە بۆ یەكلاكردنەوەی كێشەناوخۆییەكان و دواشی لەسەرجەم لایەنەكانی ناوخۆی میسركردوە كە كێشەكان بەریگەی یاسایی و دەستوری چارەسەربكەن"

جێگەی ئاماژەیە لەدوای كودەتاكەی میسر بەسەر شەرعیەتداو ڕفاندنی مورسی لەلایەن سوپاوە هەریەكە لە وڵاتانی ئەلمانیاو قەتەرو ئەمریكاو بانكیمۆنی سەرۆكی نەتەوەیەكگرتوەكان داوای ئازادكردنی مورسی دەكەن بەلام دەسەلاتە سەربازیەكەی میسر تائێستا وەلامی داواكەی ئەو ولاتانەی نەداوەتەوە