و/عەبدولکەریم پێنجوێنی
هه‌ر له
سه‌ره‌تای دروست بوونی مێژووه‌وه تاوه‌كو پێك هاتنی ده‌وڵه‌تی ماد (كورد‌و
ماد) یانی ئاراراتی و رۆژهه‌ڵاتى سه‌رووكاری تایبه‌تیان چ له ڕووی
دۆستایه‌تی و چ شه‌ڕو و شۆڕه‌وه هه‌بووه، له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته كانی
(كلدانی، ئاشووری، عیلام) له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته هه‌ندێ له هه‌ڵس و
كه‌وتی ئه‌م سێ ده‌وڵه‌ته شاره‌زا بین ئه‌وسا بێینه سه‌ر پێكهاتنی
ده‌وڵه‌تی ماد.
سه‌رنجێكی گشتی له هه‌ر سێ ده‌وڵه‌تی
كلدان – ئاشوور – عیلام
له‌و
پاشماوه دێرینانه‌ی شاری (به‌غداد و كه‌ناری عه‌ره‌بی دۆزراونه‌وه) ڕوون
بۆته‌وه كه (5) هه‌زار ساڵ پێش زایین یانی (7) هه‌زار ساڵ پێش نووسینی
ئه‌م كتێبه ده‌شتێكی پان و به‌رین كه دوو ڕووباری دیجله و فوراتی تیا
به‌یه‌ك ئه‌گه‌ن و (شط العرب) دروست ئه‌كه‌ن. به ده‌شتی (شه‌نعار) به
ناوبانگ بوون. ئێستا به‌و ناوچه‌یه ئه‌وترێ عیراقی عه‌ره‌ب (سفر تكوین
تورات فه‌سڵی ده‌یه‌م). له‌و سه‌رده‌مه‌وه كه به سه‌رده‌می سه‌ره‌تای
مێژوو ئه‌ژمێررێ له‌و ناوچه‌یه‌دا دوو نه‌ته‌وه‌ی (شومێر – سۆماری و
ئه‌كه‌د – ئه‌ژیان كه هه‌ردووكیان سه‌ربه‌خۆو جیاواز بوون. خاوه‌نی خه‌ت و
نووسین وپێشكه‌وتن بوون له به‌كار هێنانی كانزاو ئاڵتون و دروست كردنی
كۆشك و ته‌لارو نه‌خش و نیگار‌و كشتوكاڵ شاره‌زا بوون. ئه‌م دوو
نه‌ته‌وه‌یه هه‌ر چه‌ند له وڵاتى شوومیردا جێ گیر بوون یانی خواروی وڵاتى
بابل، وه خه‌تی بزماری له یادگاره شاكاره دێرینه‌كانی ئه‌و
كۆمه‌ڵه‌یه. ئه‌وانه‌ی له ژوورووی وڵاتى بابل دا دانیشتبون پێ یان وتراوه
(ئه‌كاد) یا وڵاتى (ئه‌كه‌د) هه‌موو وڵاته‌كه یانی شوومێرو ئه‌كه‌د له
مێژوودا زۆر له كلدانیه‌كان كۆنتر باس كراون. كلدانیه‌كان نه‌وه‌ی (سامی)ن
و مێژوویان نوێ یه و له ده‌ورو به‌ری سه‌ده‌ی نۆهه‌می “پ ز:”ه‌وه ده‌ست
پێ ئه‌كات، به‌ڵام مێژووی (شوومێرو ئه‌كاد)ه‌كان پتر له چه‌ند هه‌زار ساڵ
پ ز ه‌وه ده‌ست پێ ئه‌كات. هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه ناتوانین مێژووی
(كه‌لده) به مێژووی شومێرو ئه‌كاد دابنێین. وشه‌ی كلدانی و بابل له
سه‌ده‌ی نۆهه‌می پ ز له ناو ئاشووریه‌كاندا سه‌ری هه‌ڵدا. له نێوان زانا‌و
لێكۆڵه‌ره‌وه‌كاندا جیاوازی هه‌یه ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كام یه‌ك (شۆمێرو
ئه‌كاد) له ناوچه‌ی (شه‌نعار)دا به‌ر له‌ویكه‌یان جێ گیر بووه. له‌م
دواییه‌دا ڕوون بوه‌وه پێش هاتنی نه‌وه‌ی سام بۆ ئه‌م ناوچه‌یه
شۆمێره‌كان له ناوچه‌ی كه‌نداوی عه‌ره‌بی دا ژیاون . تا ساڵی ( 1842)ز،
هیچ شتێ ده‌رباره‌ی شۆمێرو ئه‌كاد ڕوون نه‌بوه‌وه به‌ڵام له‌م دواییه‌دا
ورده ورده له پاشماوه دۆزراوه‌كانی ( بابل و عێلام)ه وه زانیاری
ده‌ستكه‌وت. وڵاتى شۆمێر بریتی بوه له ویلایه‌تی (ئور، ئه‌ریدۆ، ئارۆخ،
لارسام، لاگاش) و ئه‌و شۆینانه‌ی سه‌ر به‌وان له نزیكی كه‌نداوی عه‌ره‌ب
دا. وڵاتى ئه‌كاد بریتی بووه له ویلایه‌تی (نه‌یپوور، سیپار. ئه‌گاده -
بابیلو(بابل)) كه پایته‌ختی وڵاتى ئه‌كاد بووه وه ئه‌وانه‌ی سه‌ر به‌وان
بوون له (زابولستان)دا. ئه‌م دوو كۆمه‌ڵه هه‌میشه له هه‌ڵچوون و دا
چووندا بوون دژی یه‌كتر له ژێر چاودێری و فه‌رمانڕه‌وایی سه‌رۆكی
په‌رستگاكان دا (پاتسی)یان، ناوبردوون، ژیاون، هه‌ر یه‌كێ له‌م
(پاتسی)یانه خۆیان به خاوه‌نی هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌ی شومێرو و ئه‌كاد
زانیوه. كۆنترین فه‌رمانڕه‌واییان فه‌رمانڕه‌وایی (ئوور) بووه، كه ناوى
(ئورئا) بووه. فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌كاده‌كانیشی كردوه‌و خستوونیه ژێر
ده‌سه‌ڵاتى خۆیه‌وه. هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه (ئوورئا)یان به پادشای
شوومێرو ئه‌كاد ناوبردوه. وه‌ك له پاشماوه دێرینه‌كاندا ده‌ركه‌وتوه
له‌و سه‌رده‌مه‌دا چه‌ند هۆزێكی ڕه‌سه‌نی كورد وه‌ك (لۆلۆ)، گوتی، كاسی،
هۆری – سووباری(1) واته كورده‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌زنی زاگرۆز له سه‌رووی
رۆژهه‌ڵاتى وڵاتى شوومێرو ئه‌كادا ژیاون كه بریتی یه له كوردستانی
ئه‌مڕۆ له خوارووی رۆژهه‌ڵاتیشدا كۆمه‌ڵه‌ی عێلامه‌كان بوون. هه‌رچه‌نده
عێلامه‌كان له كۆمه‌ڵه‌ی زاگرۆزن، به‌لڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تا ئێستا ڕوون
نه‌بۆته‌وه كه په‌یوه‌ندایه‌تیان بووبێت له‌گه‌ڵ نه‌ژادی كوردا ئێمه
ناتوانین پێ یان بڵێین كوردن. شومێرو ئه‌كاد چه‌ند جار به هاوبه‌شی و
گه‌ڵی جاریش به ته‌نها له‌گه‌ڵ عێلامه‌كاندا به شه‌ڕِ هاتوون تا له
كۆتاییدا ساڵی (2140) پ ز هه‌ردووكیان یه‌كیان گرت و ده‌وڵه‌تی (كلده)یان
پێك هێنا یانی ده‌وڵه‌تی (بابل) كه ناوی هه‌موو شار‌و دێهاته‌كانی شوومێرو
ئه‌كاد به‌ناوی (كلده) وه ناو براوه. هه‌ر شارێك خاوه‌نی خواوه‌ندی
تایبه‌تی خۆی بووه بۆ په‌رستن، په‌رستگایان بۆ دروست كردوه، كه - كاهن –
رنسی –فه‌رمانداری شاره‌كه بووه. هه‌ركاتێ (پاتسی) یه‌كان یاخود
فه‌رمانداره ئاینیه‌كان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدا بوونایه
فه‌رمانڕه‌وایان ئه‌وون (شاهه‌نشا) یانی فه‌رمانڕه‌وای هه‌موو
فه‌رمانداره‌كان (پاشای پاشایان).
1. ڕای میستر کینگ
و حه‌سه‌نی پیرنیا له لاپه‌ڕه 54دا که له سه‌رچاوه‌که‌دا به (خلیج
فارس) ناوی بردووه.ناوی سوباری بۆ یه‌که‌م جار له تابلۆیه‌کی سه‌رده‌می
حکومه‌تی (لۆگال ئانی مۆنرۆ) له سه‌ده‌ی 30ی پ ز به (سوبینز) نوسراوه.
له پاشماوه‌کانی (نه‌رامسین) وشه‌ی سوبارتیه هاتووه.
فه‌رمانڕه‌وایی
(كلده) زیاتر له (2) هه‌زار ساڵ به‌و په‌ڕی ئازایی و لێ هاتووییه‌وه
فه‌رمانڕه‌واییان كردوه له‌و ماوه‌یه‌دا سێ جار به‌سه‌ر بێگانه‌دا
سه‌ركه‌وتوون. یه‌كه‌مجار له‌سه‌ده‌ی بیست و شه‌شه‌مدا یانی ( 2600) پ ز
به‌سه‌ر كورده‌كاندا (گوتی) یه‌كاندا سه‌ركه‌وتوون.دووه‌م جار له سه‌ده‌ی
بیست و دوودا یانی (2200) پ ز به‌سه‌ر عێلامه‌كاندا سه‌ركه‌وتوون سه‌رده‌می
فه‌رمانره‌وایی (كۆدۆز ناخونتای یه‌كه‌م). سێیه‌م جار له ناوه‌ڕاستی
سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌مدا یانی ساڵی (1760) پ ز دیسانه‌و به‌سه‌ر هۆزه
كورده‌كاندا زاڵ بوونه‌وه. به‌ناوبانگترین فه‌رمانڕه‌وایی گرتۆته ده‌ست و
شاری (ئه‌گاده) پایته‌ختی بووه. یانی (5) سه‌ده پێش كیومه‌رس یه‌كه‌م
فه‌رمانڕه‌وای زنجیره‌ی پێشدادی كه زه‌رده‌شتیه‌كان به (ئاده‌م) باوكی
مرۆڤ ناوی ئه‌به‌ن. (سارگون) فه‌رمانڕه‌وایه‌كی زۆر به‌ده‌سه‌ڵات و ناودار
بووه. توانیویه‌تی وڵاتى شۆمێر بخاته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆیه‌وه.
توانیویه‌تی ده‌وڵه‌تی (كلده) بگه‌ێنێته ئه‌وپه‌ڕی شكۆ‌و ده‌سه‌ڵات. چه‌ند
جارێك به‌سه‌ر عێلامه‌كاندا سه‌ركه‌وتوه و توانیویه‌تی وڵاتى سووریا‌و
نیمچه دوورگه‌ی سینا داگیر بكات. هه‌روه‌ها فه‌رمانی داوه هه‌موو
نووسینێك ده‌رباره‌ی وڵات و ئایین و جادو خوو ڕوه‌شت و ئه‌ستێره ناسی و
صرف و نحو، به‌زمانی سامی بنووسرێته‌وه له په‌رستگای (ئارووخ)دا
هه‌ڵگیراوه. شاری (ئارووخ) به‌شاری كتێب به‌ناوبانگ بوو(1) له ته‌ورات دا
(عه‌رك) نووسراوه له بریتی (ئارووخ) (سفر تكوین فه‌سڵی ده‌یه‌م)،
ده‌رباره‌ی ڕه‌گه‌زی (شوومێر و ئه‌كاد) له نێوان رۆژهه‌ڵات ناس و مێژوو
ناسه‌كاندا جیاوازی هه‌یه.
1. پیرنیا له لاپه‌ڕه
26ی ئێرانی قه‌دیمدا ئه‌ڵێت ئه‌م کتێبخانه‌یه سارگۆنی دووه‌م دروستی
کردووه ساڵی 2800ی پ.ز (میسو سن بۆیس)ی فه‌ره‌نسای له ل 121 تا 122 کتێبی
(تأریخ ملل قدیمه مشرق) وه‌رگێڕانی فه‌روخی ئه‌ڵێت: سارگۆنی یه‌که‌م ئه‌م
کتێبخانه‌یه‌ی دروست کردووه.هه‌ندێك ئه‌ڵێن له نه‌وه‌ی حامی كوڕی نوحن.
هه‌ندێكی تر به نه‌وه‌ی سامی كوڕی نووحی ناو ئه‌به‌ن. به‌داخه‌وه ئێمه
ئه‌گه‌ر بڕوامان به مێژووی (یه‌هودو مه‌سیحی و ئیسلام) بێت، ئه‌وا له‌كاتی
فه‌رمانڕه‌وایی (كلده) شوومێرو (ئه‌كاد)دا واته ساڵی (3800)پ ز دا كه
سارگۆنی یه‌كه‌م فه‌رمانره‌وا بووه هێشتا سام و حام له دایك نه‌بوون.
چونكه مێژوو نووسانی ناوبراو له دایك بوونی ئاده‌م به (4004) ساڵ پ ز
ئه‌زانن.(1) هه‌ندێكی تر ئه‌ڵێن ( 5575) پ ز و بڕێكی تر (5508) پ ز له
هاتنه سه‌ر زه‌وی ئاده‌مه‌وه تاوه‌كو له‌دایك بوونی (سام) به‌پێی ته‌ورات
زۆربه‌ی كتێبه مێژووییه‌كانی گه‌لان ئه‌ڵێن ( 2152) ساڵ نێوانیان هه‌یه.
ئه‌گه‌ر ئه‌م ژماره‌یه له (4004) ده‌ربكه‌ین (1852) ساڵی ئه‌مێنێته‌وه
ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م ژماره‌یه‌ش له ( 3800) ده‌ربكه‌ین كه ساڵی
فه‌رمانڕه‌وایی سارگۆنی یه‌كه‌م یانی (1758)(2) ساڵ پێش فه‌رمانڕه‌وایی
سارگۆن، سام له‌دایك بوون. ئه‌م هه‌موو جیاوازی و پێكا چوویی و جیاوازیانه
له نێوان ڕای زانا‌و مێژوو ناسه‌كاندا بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كاتی هاتنی
ئاده‌م یا دروست بوونی زه‌وی به شیوه‌یه‌كی ڕاست ڕوون ئه‌زانری.
1.
کتێبی (زبدة الصحائف) ل 7 ته‌وراتی عه‌ره‌بی ل 12. نه‌ک وه‌ک نوسه‌ر
نووسیویه‌تی به‌شکو ئه‌بێ ساڵی زاینی له دایک بوونی سام له 1852ی پ.ز له
ساڵی فه‌رمانڕه‌وای سارگۆن ده‌ربکرێ له 3800ی پ.ز تاکو ده‌ربکه‌وێ سام
له 1948 ساڵ پاش حام له دایك بووه.
پشه‌كی داند كه ابن باغ ازكی است كوبهاران زاید و مرگش دی است
(دێر
لافواد ده‌مدگان) دوو سه‌رۆكی (هیئه‌ی اكتشافات)ی فه‌رانسان. ڕایان وایه
عێلامه‌كان له نه‌وه‌ی عێلامی كوڕی سامی كوڕی نوحن. ئه‌ڵێن عێلامه‌كان
حه‌به‌شین یانی له نه‌وه‌ی حامی كوڕی نوحن (ئه‌مه‌ش ڕای چه‌ند مێژوو
ناسێكه). بێجگه له‌وه‌ی كه باسمانكرد تاوه‌كو ئه‌و ڕۆژانه هێشتا سام و
حام له دایك نه‌بوون و به‌پێ ی زۆربه‌ی مێژووی گه‌لان و كتێبی كۆن
(ته‌ورات) ئه‌ڵێن عێلامه‌كان له نه‌وه‌ی سامی كوڕی نوحن حه‌به‌شیه‌كان له
نه‌وه‌ی حامن و ڕه‌ش پێستن. هۆی دوو دڵی و ڕاڕایی زۆربه‌ی مێژوو ناسه‌كان
له‌وه ئه‌چێ تیره‌یه‌كی تر له نه‌وه‌ی حه‌به‌ش له خاكی عێلامه‌كاندا
ژیابن. پاشماوه‌كانیان بووبێته هۆی سه‌ر لێ شێواوی زۆربه‌ی
لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان. بۆیه هێشتا ساغ بوونه‌وه‌یه‌كی ته‌واو نی یه له‌سه‌ر
عێلامه‌كان. هه‌رچه‌نده له‌وه ئه‌چێ ئه‌و پاشماوه‌و ئاسه‌وارانه له
حه‌به‌شه‌كانه‌وه بۆ عێلامه‌كان جێ مابێ یاخود له‌وه ئه‌چێ له‌كاتی
فه‌رمانڕه‌وایی عێلامه‌كاندا حه‌به‌شه‌كان به‌سه‌ر به‌شێك
له‌ده‌سه‌ڵاتدارێتی عێلامه‌كاندا سه‌ركه‌وتبن یاخود له خاكی خۆیاندا
ده‌ریان كردبن. یاخود له‌وه ئه‌چێ هه‌موویان خستبنه ژێر ده‌سه‌ڵاتی
خۆیانه‌وه. دیسانه‌وه سه‌ر له‌نوێ عێلامه‌كان سه‌ریان هه‌ڵدابێته‌وه و
ده‌سه‌ڵاتیان په‌یدا كردبێته‌وه ڕای مێژوو نووسی فه‌ره‌نسی (ده‌مرگان)
وایه و ئه‌ڵێت زمانی بنه‌ڕه‌تی عێلام زمانی (ئانزانی) كۆنه كه (300)
ساڵ پ ز به‌كار هاتووه. له پاشدا وازیان لێ هێناوه. زمانی شوومێری سامی
سه‌ریان هه‌ڵداوه‌و بره‌ویان په‌یدا كردوه دیسانه‌وه ساڵی (1500) پ ز
زمانی ئانزانی سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه زیندوو بۆته‌وه. له‌سه‌رچاوه
مێژووییه‌كاندا بۆمان ڕوون بۆته‌وه كه سنووری وڵاتى عێلام به‌م شیوه‌یه
بوون:- له رۆژهه‌ڵاته‌وه به‌شێك له وڵاتی فارس. لای ژوور‌و ڕێگایه‌ك له
هه‌مه‌دانه‌وه درێژ بۆته‌وه تا بابل. لای ڕۆژئاوا ڕوباری دیجله. لای
خواروو كه‌نداوی عه‌ره‌ب تا بوشه‌هر. وڵاتى عێلام بریتی بووه له خوزستان و
پشتكۆ و چیاكانی به‌ختیاری. شاری شوش پایته‌ختی ئه‌م وڵاته بووه. ئه‌م
شاره یه‌كێك له كۆنترین شاره‌كانی دنیا ئه‌ژمێررێت. تا سه‌رده‌می
ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌قدۆنی ئاوه‌دان بووه. له كتێبه كۆنه‌كاندا (شوشن)
نووسراوه یانی (سۆسه‌ن) كه گوڵێكی زۆر جوانه له پاشماوه كۆنه‌كان و
سه‌رچاوه دێرینه‌كاندا سێ خولی فه‌رمانڕه‌وایی عێلامان بۆ ڕوون
بۆته‌وه.(1) خولی پێش مێژوو یانی ( 8000) ساڵ پێش زاین تا ساڵی (2225) پ
ز.(2) سه‌رده‌می په‌یوه‌ندی داری ده‌وڵه‌تی عێلام و بابل له ساڵی ( 2225) پ
ز تا ساڵێ پ ز.(3) سه‌رده‌مێك كه ده‌وڵه‌تی عێلام هاوسێی وڵاتى ئاشوور
بووه. له‌ساڵی ( 745) پ ز تا ساڵی ( 645) پ ز پاش سارگۆنی یه‌كه‌م
نه‌رامسینی كوڕی ده‌سه‌ڵاتی وه‌ر‌گرتوه له وڵاتى كلدا (شوومێر و ئه‌كاد)
له ساڵی (3700) پ ز سه‌رده‌می به سه‌رده‌می ئاوه‌دانی و ده‌سه‌ڵاتداری
به‌ناوبانگ بووه. له‌لایه‌ن (مێجه‌ر ئادسۆن لی) پارچه تابلۆیه‌كی
سه‌رده‌می ئه‌م فه‌رمان رِه‌وایه دۆزراوه‌ته‌وه. له (ده‌ربه‌ندگاور) له
نزیك چیای( قه‌ره‌داغ) پارچه‌یه‌كی تر كه ده‌ستى (ده‌موگان)(1)
كه‌ووتوه. دا ده‌رئه‌كه‌وێ ئه‌م فه‌رمانڕه‌وایه هێرشی كردۆته سه‌ر
وڵاتى (لۆلۆ) و فه‌رمونڕه‌واكه‌ی كه ناوی (شاتۆن) بووه.
1. بریتییه له پارچه به‌ردێکی پان که له سه‌ری چه‌ند نیگارێک کێشراوه.
شكاندویه‌تی
و وڵاتى لۆلۆی داگیر كردوه. له‌پاشدا گوتییه هاوڕه‌گه‌زه‌كانی لۆلۆ كه
له ناوچه‌ی كه‌ركوكدا جێ گیر بوون و له كورده‌كانی زاگرۆزن. هێرشیان
كردۆته سه‌ر وڵاتى كلدانیه‌كان و سه‌ریان به نه‌رامسین شۆڕ كردوه كه
فه‌رمانڕه‌وای خۆی له‌ده‌ست بدات. ئه‌م شكاندنه بوه هۆی سه‌ر
هه‌ڵدانه‌وه‌ی لۆلۆكان و ڕزگار بوونیان له ژێر ده‌سه‌ڵاتى كلده‌و پێك
هێنانی دوباره‌ی ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان. پاش له‌ده‌ست چوونی ده‌سه‌ڵاتى
نه‌رامسین كلدانیه‌كان بوونه ژێر ده‌سته‌ی ده‌وڵه‌تی (ئاریخ – ئۆرۆخ) پێنج
فه‌رمانڕه‌وای (ئاریخ) ماوه‌ی ( 20) ساڵ له‌م وڵاته فه‌رمانڕه‌وا
بوون.(1) پاش ئه‌مانه‌ش گوتیه‌كان جارێكی تر ده‌ستیان به‌سه‌ر وڵاتى
كلده‌كاندا گرته‌وه.(2) زیاتر له دوو سه‌ده ده‌وڵه‌تی (كلده - شۆمێر و
ئه‌كاد) له ژێر فه‌رمانڕه‌وایی گوتی دا بووه. ته‌نانه‌ت فه‌رمانڕه‌وا
به‌ده‌سته‌ڵاته‌كانی (لاگاش)یش باجده‌ری گوتیه‌كان بوون، به‌ڵام شێوه‌ی
فه‌رمانره‌وایی گوتیه‌كان یا چه‌ند كه‌س فه‌رمانڕه‌واییان كردوه یا
ناویان چی بووه. تا ئێستا به‌ته‌واوی ئاشكرا نییه (پرۆفیسۆر سپایزار) له
كتیبه‌كه‌یدا ئه‌نووسێ دوا فه‌رمانڕه‌وای گوتیه‌كان له‌وڵاتى (ئه‌كاد)
تێریگان بووه وا ده‌رئه‌كه‌وێ به‌پێی ناوه هاوبه‌شیه‌كان له گوتی یه‌كان
تێكه‌ڵاوی شوومێره‌كان بوون. به‌هۆى ئه‌مانه‌وه ده‌سه‌ڵاتیشیان به‌سه‌ر
ئه‌كه‌ده‌كانیشدا گرتبێت.(3) نووسه‌ری كتێبی (مێژووی كۆن و رۆژهه‌ڵاتی
نزیك) (مستر هول) له جه‌دوه‌لی فه‌رمانڕه‌واكانی كۆندا ل (210) ئه‌ڵێت
(ئه‌ناتوم) فه‌رمانڕه‌وایی گوتیه‌كان له ده‌وروبه‌ری ساڵی (3100) پ ز
یانی سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی (هۆشنگی) پێشدادی له‌گه‌ڵ عێلامه‌كان
جه‌نگیوه.
1. مێژووی کۆنی ڕۆژهه‌ڵاتی نزیک ل 189 2. هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێش‌و3. هۆزه‌کانی میزوپوتامی ل 19
ئه‌ناتوم
خۆی ئه‌ڵێت "له‌گه‌ڵ عێلامه‌كاندا شه‌ڕمان كردووه شكاندنێكی بێ وێنه‌مان
به‌سه‌ردا هێنان". له پاشماوه دێرینه‌كاندا ڕوون بۆته‌وه كه عێلامه‌كان
هێرشیان كردۆته سه‌ر (لاگاش) و ئه‌ناتوم شكاندونیه‌ته‌وه، ئه‌م كینه‌یه
ورده‌ورده په‌ره‌ی سه‌ندوه تا ئه‌كاده‌كان بوونه‌ته جێ نشینی
شۆمێره‌كان، تا وای لێ هات عێلام بووه باج ده‌ری (ئه‌كه‌ده‌كان).(1)
پایته‌ختی (ئه‌ناتوم) شاری لاگاش بووه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی
(ئه‌ناتوم) پێنج سه‌ده پێش شكاندنه‌كه‌ی (نه‌رامسین) بووه. ناتوانین
ئه‌ناتوم به‌یه‌كه‌م فه‌رمانڕه‌وای گوتیه‌كان دابنێین ئه‌ناتومی دووه‌م
ساڵی (3000)پ ز جارێكی تر هێرشی عێلامه‌كانی په‌رچ داوه‌ته‌وه كه
كردوویانه‌ته سه‌ر شاری لاگاش و به‌رودوا شكاندویانه‌ته‌وه. نووسراوێك
كه (كاهن – ریه النوع نین مار – بۆ یه‌كێ له هاوڕێكانی نووسیوه به
ته‌واوی ئه‌م ڕووداوه‌ی تیا دیاری كردوه.(2) (لوگاڵ زاكیس)ی گوتی له ساڵی
(2900) پ ز دا فه‌رمانڕه‌وای (ئارۆخ شومێر) بووه، كه فه‌رمانڕه‌وایی
كلده‌كانی خوارویشی كردوه.(3) به‌پێی ئه‌و نووسراوه كه له ناوچه‌ی
(لولوم)ی نێوان سلێمانی و به‌غدا دوزراوه‌ته‌وه، له ده‌وروبه‌ری ساڵی
(2850) پ ز. (ئانۆبانینا)ی فه‌رمانڕه‌وای گوتی فه‌رمانڕه‌وای شومێرو
ئه‌كادیشی كردوه و شاری لاگاش پایته‌ختی بوون. ئه‌و به‌رده
نه‌خشینراوانه‌ی له زه‌هاو دۆزراوه‌ته‌وه مێژوویان بۆ سه‌رده‌می
(ئانۆبانینا) ئه‌گه‌ڕێته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی عیلامه‌كان له هێرشه‌كانیاندا
بۆ سه‌ر شۆمێر تێك ئه‌شێكێن ڕێگه ئه‌گۆڕنه سه‌ر كلده‌كان و هێرشیان بۆ
ئه‌كه‌ن.
1. مێژووی گشتی رخا ئه‌خوی ل 195 2. پیدینا ل 26 3. مێژووی کۆنی ڕۆژهه‌ڵاتی نزیک
(مانیشتوو)ی
سه‌رۆكی هۆزی (كیش) و فه‌رمانڕه‌وای ئاینی (ئه‌كاده) له‌شه‌ڕێكی
خوێناویدا له‌گه‌ڵ عێلامه‌كان تێكی شكاندوون و فه‌رمانڕه‌وای عێلامه‌كانی
به‌دیلی بردۆته شاری (ئه‌كاده) وڵاتى عێلامه‌كانی كردۆته باج ده‌ری
ئه‌كاده‌كان. گوڵدانێكی نه‌خشدار كه له شاری (نه‌یپوور) دۆزراوه‌ته‌وه
له شاكاری عێلامه‌كانه وه‌ك مێژوو نیشانمان ئه‌دات، له‌م سه‌رده‌مه‌دا
(جه‌مشیدی) پێشدادی تازه له (سه‌گستان) ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانڕه‌وایه‌كی
تر هاتۆته كایه‌وه ناوی (گوتا – یا گۆدا بووه له شاری لاگاش دانیشتوه و
بۆته فه‌رمانڕه‌وای كلده = (شۆمێرو ئه‌كاد) كه به پێنجه‌مین
فه‌رمانڕه‌وای گوتی ناو ئه‌برێت. ئه‌م فه‌رمانڕه‌وایه زیاتر سه‌رگه‌می
شه‌ڕو شۆڕ بووه. ئاتران یانی (عێلامه‌كان)ی خستۆته ژێر ده‌سه‌ڵاتى
خۆیه‌وه. (مسیو دۆ سازرك)ی فه‌ره‌نسی له كه‌لاوه‌كانی (لاگاش)دا له
پاشماوه‌ی كۆشك و ته‌لاره‌كانی دا ناوی ئه‌م فه‌رمانڕه‌وا كورده‌ی له‌سه‌ر
خشتێك دۆزیوه‌ته‌وه كه هه‌ڵكه‌ندرابوو ساڵی ( 2800) پ ز. سارگۆنی دووه‌م
فه‌رمانره‌وای ئه‌كه‌ده‌كان له شه‌ڕێكی سه‌ختدا (شارلاك)ی فه‌رمانڕه‌وای
گوتیه‌كانی شكاندوه. بۆ هه‌میشه‌یی كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتى گۆتی هێناوه .
پاش ئه‌م سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ی (سارگۆن) هه‌ستا ده‌ستی كرد به
گێڕانه‌وه‌ی گوتیه‌كان له بابلستانه‌وه بۆ لای زاگرۆس، یانی شوێنی
باوباپیریان (لوڕستانی ئه‌مرۆ). هه‌ندێك له مێژوو نووسان ئه‌ڵێن له‌لایه‌ن
( ئۆیۆهگه‌ل)ی فه‌رمانڕه‌وای ئوور ده‌وڵه‌تی گوتی له ناو چووه. سارگۆن
ورده ورده وڵاته‌كه‌ی په‌ره پێ داوه. لای ڕۆژئاواوه تا وڵاتى شام
ڕۆیشتوه. لای سه‌ره‌وه تا پشتی چیاكانی زاگرۆس یانی كرماشانی ئه‌مڕۆ
ده‌سه‌ڵاتى خۆیان سه‌پاندوه له ئه‌نجامدا وڵاتى مادیشیان داگیر كردوه.
ماوه‌ی سێ سه‌ده كورده‌كان باج ده‌ری بابلیه‌كان بوون و سه‌رانسه‌ری خاكی
كوردستان له‌ژێر چاودێریاندا بووه. پاش سارگۆن ڕوداوێكی وا گرنك ڕووی
نه‌داوه كه شیاوی باسكردن بێت. تا سه‌ده‌ی (25) ی پ ز یانی (2600) پ ز
زوحاك سوپایه‌كی گه‌وره‌ی هێنایه سه‌ر پێشدادیه‌كان (پارس و ماد). له
سه‌رده‌می بابلیه‌كاندا ده‌وڵه‌تی جه‌مشیدی له‌ناو بردوه كۆمه‌ڵی ماد‌و
پارسه‌كانی خستۆته ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆی یانی ده‌سه‌ڵاتى كلدانی. ساڵی
(2192) پ ز فه‌ره‌یدوونی پێشدادی به هاوكاری (كاوه‌ی ئاسنگه‌ر)ی كورد
ئه‌سفه‌هانی كه له نه‌وه‌ی ماده‌كانه هه‌ڵساو وڵاتى پێشدادیه‌كانی
له‌ده‌ست فه‌رمانڕه‌وایی و ده‌سه‌ڵاتى كلدانیه‌كان ڕزگار كردوه. پاش ئه‌م
ڕووداوه له ساڵی (2450) پ ز (دونگی) فه‌رمانڕه‌وای شۆمیره‌كان پایته‌ختی
له شاری لاگاشه وه گواسته‌وه بۆ شاری ئوور. له‌م سه‌رده‌مه‌دا
عێلامه‌كان و لۆلۆكان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى شۆمێره‌كاندا بوون. ده‌رباره‌ی
پێك هاتنی ده‌وڵه‌تی مادهه‌ر له سه‌ره‌تای دروست بوونی مێژووه‌وه
تاوه‌كو پێك هاتنی ده‌وڵه‌تی ماد (كورد‌و ماد) یانی ئاراراتی و رۆژهه‌ڵاتى
سه‌رووكاری تایبه‌تیان چ له ڕووی دۆستایه‌تی و چ شه‌ڕو و شۆڕه‌وه
هه‌بووه، له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته كانی (كلدانی، ئاشووری، عیلام) له‌به‌ر
ئه‌وه پێویسته هه‌ندێ له هه‌ڵس و كه‌وتی ئه‌م سێ ده‌وڵه‌ته شاره‌زا بین
ئه‌وسا بێینه سه‌ر پێكهاتنی ده‌وڵه‌تی ماد. سه‌رنجێكی گشتی له هه‌ر سێ
ده‌وڵه‌تیكلدان – ئاشوور – عیلامله‌و پاشماوه دێرینانه‌ی شاری (به‌غداد و
كه‌ناری عه‌ره‌بی دۆزراونه‌وه) ڕوون بۆته‌وه كه (5) هه‌زار ساڵ پێش
زایین یانی (7) هه‌زار ساڵ پێش نووسینی ئه‌م كتێبه ده‌شتێكی پان و به‌رین
كه دوو ڕووباری دیجله و فوراتی تیا به‌یه‌ك ئه‌گه‌ن و (شط العرب) دروست
ئه‌كه‌ن. به ده‌شتی (شه‌نعار) به ناوبانگ بوون. ئێستا به‌و ناوچه‌یه
ئه‌وترێ عیراقی عه‌ره‌ب (سفر تكوین تورات فه‌سڵی ده‌یه‌م). له‌و
سه‌رده‌مه‌وه كه به سه‌رده‌می سه‌ره‌تای مێژوو ئه‌ژمێررێ له‌و
ناوچه‌یه‌دا دوو نه‌ته‌وه‌ی (شومێر – سۆماری و ئه‌كه‌د – ئه‌ژیان كه
هه‌ردووكیان سه‌ربه‌خۆو جیاواز بوون. خاوه‌نی خه‌ت و نووسین وپێشكه‌وتن
بوون له به‌كار هێنانی كانزاو ئاڵتون و دروست كردنی كۆشك و ته‌لارو نه‌خش و
نیگار‌و كشتوكاڵ شاره‌زا بوون. ئه‌م دوو نه‌ته‌وه‌یه هه‌ر چه‌ند له وڵاتى
شوومیردا جێ گیر بوون یانی خواروی وڵاتى بابل، وه خه‌تی بزماری له
یادگاره شاكاره دێرینه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه. ئه‌وانه‌ی له ژوورووی
وڵاتى بابل دا دانیشتبون پێ یان وتراوه (ئه‌كاد) یا وڵاتى (ئه‌كه‌د)
هه‌موو وڵاته‌كه یانی شوومێرو ئه‌كه‌د له مێژوودا زۆر له كلدانیه‌كان
كۆنتر باس كراون. كلدانیه‌كان نه‌وه‌ی (سامی)ن و مێژوویان نوێ یه و له
ده‌ورو به‌ری سه‌ده‌ی نۆهه‌می “پ ز:”ه‌وه ده‌ست پێ ئه‌كات، به‌ڵام مێژووی
(شوومێرو ئه‌كاد)ه‌كان پتر له چه‌ند هه‌زار ساڵ پ ز ه‌وه ده‌ست پێ
ئه‌كات. هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه ناتوانین مێژووی (كه‌لده) به مێژووی
شومێرو ئه‌كاد دابنێین. وشه‌ی كلدانی و بابل له سه‌ده‌ی نۆهه‌می پ ز له
ناو ئاشووریه‌كاندا سه‌ری هه‌ڵدا. له نێوان زانا‌و لێكۆڵه‌ره‌وه‌كاندا
جیاوازی هه‌یه ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كام یه‌ك (شۆمێرو ئه‌كاد) له ناوچه‌ی
(شه‌نعار)دا به‌ر له‌ویكه‌یان جێ گیر بووه. له‌م دواییه‌دا ڕوون بوه‌وه
پێش هاتنی نه‌وه‌ی سام بۆ ئه‌م ناوچه‌یه شۆمێره‌كان له ناوچه‌ی كه‌نداوی
عه‌ره‌بی دا ژیاون . تا ساڵی ( 1842)ز، هیچ شتێ ده‌رباره‌ی شۆمێرو ئه‌كاد
ڕوون نه‌بوه‌وه به‌ڵام له‌م دواییه‌دا ورده ورده له پاشماوه
دۆزراوه‌كانی ( بابل و عێلام)ه وه زانیاری ده‌ستكه‌وت. وڵاتى شۆمێر بریتی
بوه له ویلایه‌تی (ئور، ئه‌ریدۆ، ئارۆخ، لارسام، لاگاش) و ئه‌و
شۆینانه‌ی سه‌ر به‌وان له نزیكی كه‌نداوی عه‌ره‌ب دا. وڵاتى ئه‌كاد بریتی
بووه له ویلایه‌تی (نه‌یپوور، سیپار. ئه‌گاده - بابیلو(بابل)) كه
پایته‌ختی وڵاتى ئه‌كاد بووه وه ئه‌وانه‌ی سه‌ر به‌وان بوون له
(زابولستان)دا. ئه‌م دوو كۆمه‌ڵه هه‌میشه له هه‌ڵچوون و دا چووندا بوون
دژی یه‌كتر له ژێر چاودێری و فه‌رمانڕه‌وایی سه‌رۆكی په‌رستگاكان دا
(پاتسی)یان، ناوبردوون، ژیاون، هه‌ر یه‌كێ له‌م (پاتسی)یانه خۆیان به
خاوه‌نی هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌ی شومێرو و ئه‌كاد زانیوه. كۆنترین
فه‌رمانڕه‌واییان فه‌رمانڕه‌وایی (ئوور) بووه، كه ناوى (ئورئا) بووه.
فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌كاده‌كانیشی كردوه‌و خستوونیه ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆیه‌وه.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه (ئوورئا)یان به پادشای شوومێرو ئه‌كاد ناوبردوه.
وه‌ك له پاشماوه دێرینه‌كاندا ده‌ركه‌وتوه له‌و سه‌رده‌مه‌دا چه‌ند
هۆزێكی ڕه‌سه‌نی كورد وه‌ك (لۆلۆ)، گوتی، كاسی، هۆری – سووباری(1) واته
كورده‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌زنی زاگرۆز له سه‌رووی رۆژهه‌ڵاتى وڵاتى شوومێرو
ئه‌كادا ژیاون كه بریتی یه له كوردستانی ئه‌مڕۆ له خوارووی
رۆژهه‌ڵاتیشدا كۆمه‌ڵه‌ی عێلامه‌كان بوون. هه‌رچه‌نده عێلامه‌كان له
كۆمه‌ڵه‌ی زاگرۆزن، به‌لڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تا ئێستا ڕوون نه‌بۆته‌وه كه
په‌یوه‌ندایه‌تیان بووبێت له‌گه‌ڵ نه‌ژادی كوردا ئێمه ناتوانین پێ یان
بڵێین كوردن. شومێرو ئه‌كاد چه‌ند جار به هاوبه‌شی و گه‌ڵی جاریش به
ته‌نها له‌گه‌ڵ عێلامه‌كاندا به شه‌ڕِ هاتوون تا له كۆتاییدا ساڵی (2140)
پ ز هه‌ردووكیان یه‌كیان گرت و ده‌وڵه‌تی (كلده)یان پێك هێنا یانی
ده‌وڵه‌تی (بابل) كه ناوی هه‌موو شار‌و دێهاته‌كانی شوومێرو ئه‌كاد به‌ناوی
(كلده) وه ناو براوه. هه‌ر شارێك خاوه‌نی خواوه‌ندی تایبه‌تی خۆی بووه
بۆ په‌رستن، په‌رستگایان بۆ دروست كردوه، كه - كاهن – رنسی –فه‌رمانداری
شاره‌كه بووه. هه‌ركاتێ (پاتسی) یه‌كان یاخود فه‌رمانداره ئاینیه‌كان
له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدا بوونایه فه‌رمانڕه‌وایان ئه‌وون (شاهه‌نشا)
یانی فه‌رمانڕه‌وای هه‌موو فه‌رمانداره‌كان (پاشای پاشایان).1. ڕای میستر
کینگ و حه‌سه‌نی پیرنیا له لاپه‌ڕه 54دا که له سه‌رچاوه‌که‌دا به
(خلیج فارس) ناوی بردووه.ناوی سوباری بۆ یه‌که‌م جار له تابلۆیه‌کی
سه‌رده‌می حکومه‌تی (لۆگال ئانی مۆنرۆ) له سه‌ده‌ی 30ی پ ز به (سوبینز)
نوسراوه. له پاشماوه‌کانی (نه‌رامسین) وشه‌ی سوبارتیه
هاتووه.فه‌رمانڕه‌وایی (كلده) زیاتر له (2) هه‌زار ساڵ به‌و په‌ڕی
ئازایی و لێ هاتووییه‌وه فه‌رمانڕه‌واییان كردوه له‌و ماوه‌یه‌دا سێ جار
به‌سه‌ر بێگانه‌دا سه‌ركه‌وتوون. یه‌كه‌مجار له‌سه‌ده‌ی بیست و شه‌شه‌مدا
یانی ( 2600) پ ز به‌سه‌ر كورده‌كاندا (گوتی) یه‌كاندا سه‌ركه‌وتوون.دووه‌م
جار له سه‌ده‌ی بیست و دوودا یانی (2200) پ ز به‌سه‌ر عێلامه‌كاندا
سه‌ركه‌وتوون سه‌رده‌می فه‌رمانره‌وایی (كۆدۆز ناخونتای یه‌كه‌م). سێیه‌م
جار له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌مدا یانی ساڵی (1760) پ ز دیسانه‌و
به‌سه‌ر هۆزه كورده‌كاندا زاڵ بوونه‌وه. به‌ناوبانگترین فه‌رمانڕه‌وایی
گرتۆته ده‌ست و شاری (ئه‌گاده) پایته‌ختی بووه. یانی (5) سه‌ده پێش
كیومه‌رس یه‌كه‌م فه‌رمانڕه‌وای زنجیره‌ی پێشدادی كه زه‌رده‌شتیه‌كان به
(ئاده‌م) باوكی مرۆڤ ناوی ئه‌به‌ن. (سارگون) فه‌رمانڕه‌وایه‌كی زۆر
به‌ده‌سه‌ڵات و ناودار بووه. توانیویه‌تی وڵاتى شۆمێر بخاته‌وه ژێر
ده‌سه‌ڵاتى خۆیه‌وه. توانیویه‌تی ده‌وڵه‌تی (كلده) بگه‌ێنێته ئه‌وپه‌ڕی
شكۆ‌و ده‌سه‌ڵات. چه‌ند جارێك به‌سه‌ر عێلامه‌كاندا سه‌ركه‌وتوه و
توانیویه‌تی وڵاتى سووریا‌و نیمچه دوورگه‌ی سینا داگیر بكات. هه‌روه‌ها
فه‌رمانی داوه هه‌موو نووسینێك ده‌رباره‌ی وڵات و ئایین و جادو خوو ڕوه‌شت
و ئه‌ستێره ناسی و صرف و نحو، به‌زمانی سامی بنووسرێته‌وه له په‌رستگای
(ئارووخ)دا هه‌ڵگیراوه. شاری (ئارووخ) به‌شاری كتێب به‌ناوبانگ بوو(1)
له ته‌ورات دا (عه‌رك) نووسراوه له بریتی (ئارووخ) (سفر تكوین فه‌سڵی
ده‌یه‌م)، ده‌رباره‌ی ڕه‌گه‌زی (شوومێر و ئه‌كاد) له نێوان رۆژهه‌ڵات ناس و
مێژوو ناسه‌كاندا جیاوازی هه‌یه. 1. پیرنیا له لاپه‌ڕه 26ی ئێرانی
قه‌دیمدا ئه‌ڵێت ئه‌م کتێبخانه‌یه سارگۆنی دووه‌م دروستی کردووه ساڵی
2800ی پ.ز (میسو سن بۆیس)ی فه‌ره‌نسای له ل 121 تا 122 کتێبی (تأریخ ملل
قدیمه مشرق) وه‌رگێڕانی فه‌روخی ئه‌ڵێت: سارگۆنی یه‌که‌م ئه‌م
کتێبخانه‌یه‌ی دروست کردووه.هه‌ندێك ئه‌ڵێن له نه‌وه‌ی حامی كوڕی نوحن.
هه‌ندێكی تر به نه‌وه‌ی سامی كوڕی نووحی ناو ئه‌به‌ن. به‌داخه‌وه ئێمه
ئه‌گه‌ر بڕوامان به مێژووی (یه‌هودو مه‌سیحی و ئیسلام) بێت، ئه‌وا له‌كاتی
فه‌رمانڕه‌وایی (كلده) شوومێرو (ئه‌كاد)دا واته ساڵی (3800)پ ز دا كه
سارگۆنی یه‌كه‌م فه‌رمانره‌وا بووه هێشتا سام و حام له دایك نه‌بوون.
چونكه مێژوو نووسانی ناوبراو له دایك بوونی ئاده‌م به (4004) ساڵ پ ز
ئه‌زانن.(1) هه‌ندێكی تر ئه‌ڵێن ( 5575) پ ز و بڕێكی تر (5508) پ ز له
هاتنه سه‌ر زه‌وی ئاده‌مه‌وه تاوه‌كو له‌دایك بوونی (سام) به‌پێی ته‌ورات
زۆربه‌ی كتێبه مێژووییه‌كانی گه‌لان ئه‌ڵێن ( 2152) ساڵ نێوانیان هه‌یه.
ئه‌گه‌ر ئه‌م ژماره‌یه له (4004) ده‌ربكه‌ین (1852) ساڵی ئه‌مێنێته‌وه
ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م ژماره‌یه‌ش له ( 3800) ده‌ربكه‌ین كه ساڵی
فه‌رمانڕه‌وایی سارگۆنی یه‌كه‌م یانی (1758)(2) ساڵ پێش فه‌رمانڕه‌وایی
سارگۆن، سام له‌دایك بوون. ئه‌م هه‌موو جیاوازی و پێكا چوویی و جیاوازیانه
له نێوان ڕای زانا‌و مێژوو ناسه‌كاندا بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كاتی هاتنی
ئاده‌م یا دروست بوونی زه‌وی به شیوه‌یه‌كی ڕاست ڕوون ئه‌زانری. 1. کتێبی
(زبدة الصحائف) ل 7 ته‌وراتی عه‌ره‌بی ل 12. نه‌ک وه‌ک نوسه‌ر نووسیویه‌تی
به‌شکو ئه‌بێ ساڵی زاینی له دایک بوونی سام له 1852ی پ.ز له ساڵی
فه‌رمانڕه‌وای سارگۆن ده‌ربکرێ له 3800ی پ.ز تاکو ده‌ربکه‌وێ سام له 1948
ساڵ پاش حام له دایك بووه.پشه‌كی داند كه ابن باغ ازكی است كوبهاران
زاید و مرگش دی است (دێر لافواد ده‌مدگان) دوو سه‌رۆكی (هیئه‌ی اكتشافات)ی
فه‌رانسان. ڕایان وایه عێلامه‌كان له نه‌وه‌ی عێلامی كوڕی سامی كوڕی
نوحن. ئه‌ڵێن عێلامه‌كان حه‌به‌شین یانی له نه‌وه‌ی حامی كوڕی نوحن
(ئه‌مه‌ش ڕای چه‌ند مێژوو ناسێكه). بێجگه له‌وه‌ی كه باسمانكرد تاوه‌كو
ئه‌و ڕۆژانه هێشتا سام و حام له دایك نه‌بوون و به‌پێ ی زۆربه‌ی مێژووی
گه‌لان و كتێبی كۆن (ته‌ورات) ئه‌ڵێن عێلامه‌كان له نه‌وه‌ی سامی كوڕی
نوحن حه‌به‌شیه‌كان له نه‌وه‌ی حامن و ڕه‌ش پێستن. هۆی دوو دڵی و ڕاڕایی
زۆربه‌ی مێژوو ناسه‌كان له‌وه ئه‌چێ تیره‌یه‌كی تر له نه‌وه‌ی حه‌به‌ش
له خاكی عێلامه‌كاندا ژیابن. پاشماوه‌كانیان بووبێته هۆی سه‌ر لێ شێواوی
زۆربه‌ی لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان. بۆیه هێشتا ساغ بوونه‌وه‌یه‌كی ته‌واو نی یه
له‌سه‌ر عێلامه‌كان. هه‌رچه‌نده له‌وه ئه‌چێ ئه‌و پاشماوه‌و
ئاسه‌وارانه له حه‌به‌شه‌كانه‌وه بۆ عێلامه‌كان جێ مابێ یاخود له‌وه
ئه‌چێ له‌كاتی فه‌رمانڕه‌وایی عێلامه‌كاندا حه‌به‌شه‌كان به‌سه‌ر به‌شێك
له‌ده‌سه‌ڵاتدارێتی عێلامه‌كاندا سه‌ركه‌وتبن یاخود له خاكی خۆیاندا
ده‌ریان كردبن. یاخود له‌وه ئه‌چێ هه‌موویان خستبنه ژێر ده‌سه‌ڵاتی
خۆیانه‌وه. دیسانه‌وه سه‌ر له‌نوێ عێلامه‌كان سه‌ریان هه‌ڵدابێته‌وه و
ده‌سه‌ڵاتیان په‌یدا كردبێته‌وه ڕای مێژوو نووسی فه‌ره‌نسی (ده‌مرگان)
وایه و ئه‌ڵێت زمانی بنه‌ڕه‌تی عێلام زمانی (ئانزانی) كۆنه كه (300)
ساڵ پ ز به‌كار هاتووه. له پاشدا وازیان لێ هێناوه. زمانی شوومێری سامی
سه‌ریان هه‌ڵداوه‌و بره‌ویان په‌یدا كردوه دیسانه‌وه ساڵی (1500) پ ز
زمانی ئانزانی سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه زیندوو بۆته‌وه. له‌سه‌رچاوه
مێژووییه‌كاندا بۆمان ڕوون بۆته‌وه كه سنووری وڵاتى عێلام به‌م شیوه‌یه
بوون:- له رۆژهه‌ڵاته‌وه به‌شێك له وڵاتی فارس. لای ژوور‌و ڕێگایه‌ك له
هه‌مه‌دانه‌وه درێژ بۆته‌وه تا بابل. لای ڕۆژئاوا ڕوباری دیجله. لای
خواروو كه‌نداوی عه‌ره‌ب تا بوشه‌هر. وڵاتى عێلام بریتی بووه له خوزستان و
پشتكۆ و چیاكانی به‌ختیاری. شاری شوش پایته‌ختی ئه‌م وڵاته بووه. ئه‌م
شاره یه‌كێك له كۆنترین شاره‌كانی دنیا ئه‌ژمێررێت. تا سه‌رده‌می
ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌قدۆنی ئاوه‌دان بووه. له كتێبه كۆنه‌كاندا (شوشن)
نووسراوه یانی (سۆسه‌ن) كه گوڵێكی زۆر جوانه له پاشماوه كۆنه‌كان و
سه‌رچاوه دێرینه‌كاندا سێ خولی فه‌رمانڕه‌وایی عێلامان بۆ ڕوون
بۆته‌وه.(1) خولی پێش مێژوو یانی ( 8000) ساڵ پێش زاین تا ساڵی (2225) پ
ز.(2) سه‌رده‌می په‌یوه‌ندی داری ده‌وڵه‌تی عێلام و بابل له ساڵی ( 2225) پ
ز تا ساڵێ پ ز.(3) سه‌رده‌مێك كه ده‌وڵه‌تی عێلام هاوسێی وڵاتى ئاشوور
بووه. له‌ساڵی ( 745) پ ز تا ساڵی ( 645) پ ز پاش سارگۆنی یه‌كه‌م
نه‌رامسینی كوڕی ده‌سه‌ڵاتی وه‌ر‌گرتوه له وڵاتى كلدا (شوومێر و ئه‌كاد)
له ساڵی (3700) پ ز سه‌رده‌می به سه‌رده‌می ئاوه‌دانی و ده‌سه‌ڵاتداری
به‌ناوبانگ بووه. له‌لایه‌ن (مێجه‌ر ئادسۆن لی) پارچه تابلۆیه‌كی
سه‌رده‌می ئه‌م فه‌رمان رِه‌وایه دۆزراوه‌ته‌وه. له (ده‌ربه‌ندگاور) له
نزیك چیای( قه‌ره‌داغ) پارچه‌یه‌كی تر كه ده‌ستى (ده‌موگان)(1)
كه‌ووتوه. دا ده‌رئه‌كه‌وێ ئه‌م فه‌رمانڕه‌وایه هێرشی كردۆته سه‌ر
وڵاتى (لۆلۆ) و فه‌رمونڕه‌واكه‌ی كه ناوی (شاتۆن) بووه. 1. بریتییه له
پارچه به‌ردێکی پان که له سه‌ری چه‌ند نیگارێک کێشراوه.شكاندویه‌تی و
وڵاتى لۆلۆی داگیر كردوه. له‌پاشدا گوتییه هاوڕه‌گه‌زه‌كانی لۆلۆ كه
له ناوچه‌ی كه‌ركوكدا جێ گیر بوون و له كورده‌كانی زاگرۆزن. هێرشیان
كردۆته سه‌ر وڵاتى كلدانیه‌كان و سه‌ریان به نه‌رامسین شۆڕ كردوه كه
فه‌رمانڕه‌وای خۆی له‌ده‌ست بدات. ئه‌م شكاندنه بوه هۆی سه‌ر
هه‌ڵدانه‌وه‌ی لۆلۆكان و ڕزگار بوونیان له ژێر ده‌سه‌ڵاتى كلده‌و پێك
هێنانی دوباره‌ی ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان. پاش له‌ده‌ست چوونی ده‌سه‌ڵاتى
نه‌رامسین كلدانیه‌كان بوونه ژێر ده‌سته‌ی ده‌وڵه‌تی (ئاریخ – ئۆرۆخ) پێنج
فه‌رمانڕه‌وای (ئاریخ) ماوه‌ی ( 20) ساڵ له‌م وڵاته فه‌رمانڕه‌وا
بوون.(1) پاش ئه‌مانه‌ش گوتیه‌كان جارێكی تر ده‌ستیان به‌سه‌ر وڵاتى
كلده‌كاندا گرته‌وه.(2) زیاتر له دوو سه‌ده ده‌وڵه‌تی (كلده - شۆمێر و
ئه‌كاد) له ژێر فه‌رمانڕه‌وایی گوتی دا بووه. ته‌نانه‌ت فه‌رمانڕه‌وا
به‌ده‌سته‌ڵاته‌كانی (لاگاش)یش باجده‌ری گوتیه‌كان بوون، به‌ڵام شێوه‌ی
فه‌رمانره‌وایی گوتیه‌كان یا چه‌ند كه‌س فه‌رمانڕه‌واییان كردوه یا
ناویان چی بووه. تا ئێستا به‌ته‌واوی ئاشكرا نییه (پرۆفیسۆر سپایزار) له
كتیبه‌كه‌یدا ئه‌نووسێ دوا فه‌رمانڕه‌وای گوتیه‌كان له‌وڵاتى (ئه‌كاد)
تێریگان بووه وا ده‌رئه‌كه‌وێ به‌پێی ناوه هاوبه‌شیه‌كان له گوتی یه‌كان
تێكه‌ڵاوی شوومێره‌كان بوون. به‌هۆى ئه‌مانه‌وه ده‌سه‌ڵاتیشیان به‌سه‌ر
ئه‌كه‌ده‌كانیشدا گرتبێت.(3) نووسه‌ری كتێبی (مێژووی كۆن و رۆژهه‌ڵاتی
نزیك) (مستر هول) له جه‌دوه‌لی فه‌رمانڕه‌واكانی كۆندا ل (210) ئه‌ڵێت
(ئه‌ناتوم) فه‌رمانڕه‌وایی گوتیه‌كان له ده‌وروبه‌ری ساڵی (3100) پ ز
یانی سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی (هۆشنگی) پێشدادی له‌گه‌ڵ عێلامه‌كان
جه‌نگیوه.1. مێژووی کۆنی ڕۆژهه‌ڵاتی نزیک ل 189 2. هه‌مان سه‌رچاوه‌ی
پێش‌و3. هۆزه‌کانی میزوپوتامی ل 19ئه‌ناتوم خۆی ئه‌ڵێت "له‌گه‌ڵ
عێلامه‌كاندا شه‌ڕمان كردووه شكاندنێكی بێ وێنه‌مان به‌سه‌ردا هێنان". له
پاشماوه دێرینه‌كاندا ڕوون بۆته‌وه كه عێلامه‌كان هێرشیان كردۆته سه‌ر
(لاگاش) و ئه‌ناتوم شكاندونیه‌ته‌وه، ئه‌م كینه‌یه ورده‌ورده په‌ره‌ی
سه‌ندوه تا ئه‌كاده‌كان بوونه‌ته جێ نشینی شۆمێره‌كان، تا وای لێ هات
عێلام بووه باج ده‌ری (ئه‌كه‌ده‌كان).(1) پایته‌ختی (ئه‌ناتوم) شاری لاگاش
بووه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی (ئه‌ناتوم) پێنج سه‌ده پێش
شكاندنه‌كه‌ی (نه‌رامسین) بووه. ناتوانین ئه‌ناتوم به‌یه‌كه‌م
فه‌رمانڕه‌وای گوتیه‌كان دابنێین ئه‌ناتومی دووه‌م ساڵی (3000)پ ز جارێكی
تر هێرشی عێلامه‌كانی په‌رچ داوه‌ته‌وه كه كردوویانه‌ته سه‌ر شاری لاگاش
و به‌رودوا شكاندویانه‌ته‌وه. نووسراوێك كه (كاهن – ریه النوع نین مار –
بۆ یه‌كێ له هاوڕێكانی نووسیوه به ته‌واوی ئه‌م ڕووداوه‌ی تیا دیاری
كردوه.(2) (لوگاڵ زاكیس)ی گوتی له ساڵی (2900) پ ز دا فه‌رمانڕه‌وای
(ئارۆخ شومێر) بووه، كه فه‌رمانڕه‌وایی كلده‌كانی خوارویشی كردوه.(3)
به‌پێی ئه‌و نووسراوه كه له ناوچه‌ی (لولوم)ی نێوان سلێمانی و به‌غدا
دوزراوه‌ته‌وه، له ده‌وروبه‌ری ساڵی (2850) پ ز. (ئانۆبانینا)ی
فه‌رمانڕه‌وای گوتی فه‌رمانڕه‌وای شومێرو ئه‌كادیشی كردوه و شاری لاگاش
پایته‌ختی بوون. ئه‌و به‌رده نه‌خشینراوانه‌ی له زه‌هاو دۆزراوه‌ته‌وه
مێژوویان بۆ سه‌رده‌می (ئانۆبانینا) ئه‌گه‌ڕێته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی
عیلامه‌كان له هێرشه‌كانیاندا بۆ سه‌ر شۆمێر تێك ئه‌شێكێن ڕێگه ئه‌گۆڕنه
سه‌ر كلده‌كان و هێرشیان بۆ ئه‌كه‌ن. 1. مێژووی گشتی رخا ئه‌خوی ل 195 2.
پیدینا ل 26 3. مێژووی کۆنی ڕۆژهه‌ڵاتی نزیک(مانیشتوو)ی سه‌رۆكی هۆزی (كیش)
و فه‌رمانڕه‌وای ئاینی (ئه‌كاده) له‌شه‌ڕێكی خوێناویدا له‌گه‌ڵ
عێلامه‌كان تێكی شكاندوون و فه‌رمانڕه‌وای عێلامه‌كانی به‌دیلی بردۆته
شاری (ئه‌كاده) وڵاتى عێلامه‌كانی كردۆته باج ده‌ری ئه‌كاده‌كان.
گوڵدانێكی نه‌خشدار كه له شاری (نه‌یپوور) دۆزراوه‌ته‌وه له شاكاری
عێلامه‌كانه وه‌ك مێژوو نیشانمان ئه‌دات، له‌م سه‌رده‌مه‌دا (جه‌مشیدی)
پێشدادی تازه له (سه‌گستان) ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانڕه‌وایه‌كی تر هاتۆته
كایه‌وه ناوی (گوتا – یا گۆدا بووه له شاری لاگاش دانیشتوه و بۆته
فه‌رمانڕه‌وای كلده = (شۆمێرو ئه‌كاد) كه به پێنجه‌مین فه‌رمانڕه‌وای
گوتی ناو ئه‌برێت. ئه‌م فه‌رمانڕه‌وایه زیاتر سه‌رگه‌می شه‌ڕو شۆڕ بووه.
ئاتران یانی (عێلامه‌كان)ی خستۆته ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆیه‌وه. (مسیو دۆ
سازرك)ی فه‌ره‌نسی له كه‌لاوه‌كانی (لاگاش)دا له پاشماوه‌ی كۆشك و
ته‌لاره‌كانی دا ناوی ئه‌م فه‌رمانڕه‌وا كورده‌ی له‌سه‌ر خشتێك
دۆزیوه‌ته‌وه كه هه‌ڵكه‌ندرابوو ساڵی ( 2800) پ ز. سارگۆنی دووه‌م
فه‌رمانره‌وای ئه‌كه‌ده‌كان له شه‌ڕێكی سه‌ختدا (شارلاك)ی فه‌رمانڕه‌وای
گوتیه‌كانی شكاندوه. بۆ هه‌میشه‌یی كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتى گۆتی هێناوه .
پاش ئه‌م سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ی (سارگۆن) هه‌ستا ده‌ستی كرد به
گێڕانه‌وه‌ی گوتیه‌كان له بابلستانه‌وه بۆ لای زاگرۆس، یانی شوێنی
باوباپیریان (لوڕستانی ئه‌مرۆ). هه‌ندێك له مێژوو نووسان ئه‌ڵێن له‌لایه‌ن
( ئۆیۆهگه‌ل)ی فه‌رمانڕه‌وای ئوور ده‌وڵه‌تی گوتی له ناو چووه. سارگۆن
ورده ورده وڵاته‌كه‌ی په‌ره پێ داوه. لای ڕۆژئاواوه تا وڵاتى شام
ڕۆیشتوه. لای سه‌ره‌وه تا پشتی چیاكانی زاگرۆس یانی كرماشانی ئه‌مڕۆ
ده‌سه‌ڵاتى خۆیان سه‌پاندوه له ئه‌نجامدا وڵاتى مادیشیان داگیر كردوه.
ماوه‌ی سێ سه‌ده كورده‌كان باج ده‌ری بابلیه‌كان بوون و سه‌رانسه‌ری خاكی
كوردستان له‌ژێر چاودێریاندا بووه. پاش سارگۆن ڕوداوێكی وا گرنك ڕووی
نه‌داوه كه شیاوی باسكردن بێت. تا سه‌ده‌ی (25) ی پ ز یانی (2600) پ ز
زوحاك سوپایه‌كی گه‌وره‌ی هێنایه سه‌ر پێشدادیه‌كان (پارس و ماد). له
سه‌رده‌می بابلیه‌كاندا ده‌وڵه‌تی جه‌مشیدی له‌ناو بردوه كۆمه‌ڵی ماد‌و
پارسه‌كانی خستۆته ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆی یانی ده‌سه‌ڵاتى كلدانی. ساڵی
(2192) پ ز فه‌ره‌یدوونی پێشدادی به هاوكاری (كاوه‌ی ئاسنگه‌ر)ی كورد
ئه‌سفه‌هانی كه له نه‌وه‌ی ماده‌كانه هه‌ڵساو وڵاتى پێشدادیه‌كانی
له‌ده‌ست فه‌رمانڕه‌وایی و ده‌سه‌ڵاتى كلدانیه‌كان ڕزگار كردوه. پاش ئه‌م
ڕووداوه له ساڵی (2450) پ ز (دونگی) فه‌رمانڕه‌وای شۆمیره‌كان پایته‌ختی
له شاری لاگاشه وه گواسته‌وه بۆ شاری ئوور. له‌م سه‌رده‌مه‌دا
عێلامه‌كان و لۆلۆكان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى شۆمێره‌كاندا بوون