27/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
مسر" 23 كه‌س كوژرا 175 ی دیكه‌ش بریندار بوون
به‌وته‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ئیخوام موسلمین، به‌هۆی هێرش كردنه سه‌ر خۆپیشانده‌رانی لایه‌نگرانی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كان له قاهیره، 23 كه‌س كوژراوه.
جیهاد حه‌داد وته‌بێژ به‌ناوی كۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان موسلمین، به ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزی راگه‌یاند: پاش ئه‌وه‌ی لایه‌نگرانی محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆكی پێشووی میسڕ سه‌رقاڵی خۆپیشاندان بوون له قاهیره، هێزه ئه‌منییه‌كان پهلاماریانداون و به‌هۆیه‌وه 23 كه‌س كوژراوه‌و زیاتر له 175ی دیكه‌ش بریندار بوون.