27/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
هه‌ڵسوکه‌وتی باش ده‌بێ بکرێت له‌گه‌ڵ سجنی مورته‌دا :
و/لقمان امین
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
مورته‌د ئه‌گه‌ر سجن کرا ده‌بێ به‌جوانترین شێوه مامه‌ڵه‌و هه‌ڵسوکه‌وتێ له‌گه‌ڵدا بکرێت ، نابێت که ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه بدرێن وبرسی بکرێن وسوکایه‌تی وکه‌مایه‌تی پێ بکرێت ، به‌ڵکو ده‌بێ هه‌وڵبدرێت که گومان وشکه‌کانی که بۆ دروست بوه به گفتوگۆ‌و قسه‌کردنی جوانه‌وه هه‌وڵبدرێت که لابدرێت وبگه‌ڕێته‌وه بۆ ئیسلام ئه‌گه‌ر گه‌ڕایه‌وه ئه‌وا هاتنه ناوئیسلامه‌وه هه‌موشتێکی پێشوی ده‌ماڵێت وده‌یسڕێته‌وه ، ئه‌گه‌ر هه‌رتۆبه‌ی نه‌کرد ئه‌وا ئه‌وجا ده‌کوژرێت به‌باشترین شێوه‌ی کوشتن .
کاتێك که مجزمة ابن ثور یان شقیق بن ثور هات بۆلای عمری کوڕی خطاب که مأده‌ی سه‌رکه‌وتنه‌که‌ی پێگه‌یاند ، پرسیاری لێکرد ووتی هێچ شتێکی سه‌یر ڕووی داوه پێمان بڵێیت ؟ ووتیان ته‌نها ئه‌وه‌ی که کابرایه‌کی عه‌ره‌ب پاشگه‌ز بۆوه له‌سه‌ر دین له ملیماندا کوشتمان ، عمر ووتی هه‌ی ماڵتان وویرانبێت ئه‌ی بۆ ژوورێکتان بۆ نه‌کردو ده‌رگاتان له‌سه‌ری دابخستایه و کونێکتان تیابکردایه‌ته‌وه سێ ڕۆژ نان وئاوتان بدایه‌و پاشان ئیسلامتان پێی بگه‌یاندایه‌و روونتان بکردایه‌ته‌وه بۆی به‌ڵکو بگه‌ڕایه‌ته‌وه ، خوایه له‌وێ نه‌بومه که‌کردویانه‌و فه‌رمانم به‌وه ئه‌بوه که کردویانه وڕازیش نه‌بومه کاتێك که پێم گه‌یشتۆته‌وه .
عبدالقادرعودة له کتابی [التشریع الجنائي] 723\2 ده‌ڵێت{ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت نه خوارن و نه‌خواردنه‌وه‌ی لێبگیرێته‌وه یان ئه‌شکه‌نجه‌وئازار بدرێن یان هه‌ڵشوکه‌وتی نابه‌جێیان به‌رامبه‌ر بکرێت ئه‌گه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌و تۆبه‌یان کرد ئه‌وا ناکوژرێن ئه‌گه‌ر تۆبه‌یان نه‌کرد ئه‌وا پاش خۆرئاوابونی سێ یه‌م ڕۆژ ده‌کوژرێت }.
جاده‌بێ به‌ڕاستی موسڵمانان وموجاهیدانی ئیسلام زۆر به‌ئاگابن له هه‌ڵسوکه‌وتکردنیان به‌رامبه‌ر به دوژمانیان ئه‌گه‌رچی دوژمنه‌کانیان کافری ئه‌صلییش بێت ، چونکه پێغه‌مبه‌ری ئیسلام به‌ڕه‌حمه‌ت نێردراوه بۆ هه‌مو خه‌ڵکی ده‌بێ نیشانه‌ی چاکی وپیاوه‌تی وڕێزو حورمه‌تگردن بنوێنن به‌رامبه‌ر به دوژمنانیان وه‌کو پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم )فه‌رمویه‌تی{ إنما بعثت لیؤتیم مکارم الأخلاق } من که نێردراوم له‌لای خواوه بۆئه‌وه‌ی که پایه‌ی ڕه‌وشت به‌رزی ته‌واوبکه‌م ، موسڵمانیش ده‌بێ له‌هه‌موو کاروکرده‌وه‌یه‌کدا شوێنکه‌وتوی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره نازداره‌بێت (صلی الله علیه وسلم ).
ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵێك خۆیان ته‌رخان کرد بۆ جیهادکردن سوارچاکی ڕه‌وان وتونگو تۆڵی پیاوه‌تی و بۆ ئه‌وه‌ی که بتوانن چالاك بن له چه‌نگو ڕوو به‌ڕوبونه‌وه‌دا ، له‌وانه‌یه سه‌رکه‌وتنه‌که ئه‌و شتانه پێویست نه‌کات به‌و کارانه ، به‌ڵکو له‌وانه‌یه سه‌رکه‌وتنه‌که به‌وه‌بێت که له‌هه‌ڵسوکه‌وت کردنیاندا بێت وخوا هیدایه‌تیان بدات وبێنه ناو ئیسلامه‌وه ، هه‌روه‌کو خوای گه‌وره ئاماژه‌ی به‌وه داوه له قورئاندا که فه‌رمویه‌تی { عَسَى اللَّهُ أَنْ يَجْعَلَ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَ الَّذِينَ عَادَيْتُمْ مِنْهُمْ مَوَدَّةً وَاللَّهُ قَدِيرٌ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ (7)} واتا : له‌وانه‌یه خوای گه‌وره خۆشه‌ویستی یه‌ك بخاته نێوانتانه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی که دوژمنتانن خوای گه‌وره خۆی به‌توانایه و به‌ده‌سه‌ڵاته له هه‌موشتێکدا ویستی له‌سه‌ر بێت ئه‌وش ده‌کات خوای گه‌وره لێبورده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی که تۆبه ده‌کات وده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناو ئیسلام به به‌زی یه بۆ هه‌موو که‌سێك وڕه‌حم له هه‌موکه‌سێك ده‌کات . والله أعلم .
ئه‌وه خالید [سیف الله المسلول] شمشێری خوای هه‌ڵکێشراو له‌گه‌ڵ مجاعه‌دا که مورته‌د بو، ده‌گه‌یشتنه هه‌ر جێگایه‌ك که داده‌نیشتن و ئیسراحه‌تیان ده‌کرد دایده‌ناو ڕێزی لێده‌گرد و له‌گه‌ڵ ئه‌ودا نانی ده‌خوارد قسه‌ی له‌گه‌ڵ داده‌کرد، ئه‌وه‌ش په‌یڕه‌وی ئه‌وفه‌رموده‌یه‌ی که ده‌فه‌رموێت قال تعالى: { وَيُطْعِمُونَ الطَّعَامَ عَلَى حُبِّهِ مِسْكِينًا وَيَتِيمًا وَأَسِيرًا * إِنَّمَا نُطْعِمُكُمْ لِوَجْهِ اللَّهِ لا نُرِيدُ مِنْكُمْ جَزَاءً وَلا شُكُورًا } الإنسان:8
له‌به‌ر خاتری خوا‌و خۆشه‌ویستی نانی فه‌قیرو هه‌تیوو ئه‌سیر ......... والله اعلم .
ئه‌مه‌ش که‌باسی ئه‌سیر ده‌کات له‌م ئایه‌ته‌دا به‌شێوه‌یه‌کی گشتی باسی کردوه که‌واته هه‌موو ئه‌سیرو دیلێك ، کافرومورته‌د هه‌مووی ده‌گرێته‌وه .
ڕۆژێك قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کرد خالید پرسیاری لێکرد ووتی بۆم باسکه باسی هاوه‌ڵه‌که‌تان [مسیلمةالکذاب] چیپێتان ئه‌ووت وبۆتانی ئه‌خوێنده‌وه ؟هیچت له‌بیرماوه له‌وقسانه‌ی که‌ئه‌یکرد ؟ ووتی به‌ڵێ: هه‌ندێ شتی بۆخوێنده‌وه له‌درۆکانی موسه‌یله‌مه ، خالید ده‌ستی به‌یه‌کدا کێشاو ووتی : گوێ‌بگرن موسڵمانینه بزانن چۆن دژبه‌قورئان بۆته‌وه دوژمنی خوا ، ووتی : هه‌ی ماڵ‌وێران ئه‌ی مجاعة خۆتۆ کابرایه‌کی خانه‌دان وگه‌وره‌ی قه‌ومه‌که‌تی پیاوێکی ئاقڵ وژیری گوێبگره له‌قورئانی پیرۆز بزانه‌چی ئه‌فه‌رموێت ، ئه‌وجا سوره‌تی { سبح اسم ربك الأعلی } ی بۆخوێنده‌وه .
ته‌ماشاکه‌ن بزانن چه‌ند خۆش وجوانه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی سه‌رکیمان به‌رامبه‌ر به‌دوژمن ئه‌وه‌بێت که ڕێنمایی بکه‌ین بۆسه‌ر ڕێگای دین وهیدایه‌تدان ، بۆئه‌وه‌ی که بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ڕێگای ڕستی و وازبێنێت له‌گومڕایی ئه‌وه خێری له‌دونیاو هه‌رچی له‌دونیاداهه‌یه زیاتره بۆمان وه‌کو له فه‌رموده‌کانی پێغه‌مبه‌ردا صلی الله علیه‌وسلم دا هاتوه ، جا ئه‌گه‌ر که‌سێك شه‌یتان سوار سه‌ریبو که‌له‌ی ئه‌وه‌نده پوچبو که‌هه‌ر ته‌وه‌لابو نه‌گه‌ڕایه‌وه ئه‌وه ئه‌وسه‌ره هه‌رقابیلی لێدانێتی .
به‌ڵام ده‌بێ به‌رده‌وام مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌بێت که به‌هانای خه‌ڵکیه‌وه‌بێین وڕزگاریبکه‌ین له‌و نوقومبونه‌و ده‌ستی یارمه‌تیان بۆدرێژبکه‌ین وده‌ریانکه‌ین له‌وگۆمه‌ی که‌به‌ره‌وخنکاندنیان ده‌بات ، صحابه‌کان و ئه‌وانه‌ی که شوێنکه‌وته‌ی ئه‌وانبونه و له‌سه‌ر ڕێگای ئه‌وان ڕۆیشتون به‌رده‌وام گه‌وره‌ترین هه‌وڵو مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌بوه که به‌هانای خه‌ڵکی یه‌وه‌بن ئه‌گه‌رچی له‌ناوجه‌رگه‌ی شه‌ڕیشدا بوبێتن هه‌ربانگه‌وازی خۆیان کردوه‌و به‌رامبه‌ر به‌سه‌رسه‌خترین دوژمنیشیان بوبێت ، سه‌یری هه‌ڵسوکه‌تی صلاح ا‌لدین بکه‌ن به‌رامبه‌ر به‌دوژمنه‌کانی چۆنبوه له‌وانه‌یه که دوژمن تۆبه‌بکات وبه‌موسڵمانێکی زۆرباشی ببێت ، ئه‌گه‌رچی له‌ناوجه‌رگه‌ی شه‌ڕیشدابێت یان به‌ماوه‌یه‌کی که‌م پاش شه‌ڕکردنه‌که‌بێت ، ئه‌وه عیینة بن حصن بێ عه‌قڵ مورته‌د بۆیه‌وه که له‌گه‌ڵ 700 که‌س له‌هۆزه‌که‌ی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه [بني فزارة] ئه‌وه‌بو ئه‌یوت { وه الله پێغه‌مبه‌رێك له بني أسد پێمباشتره له بني هاشم } والعیاذ بالله ، خالدی کوڕی ولید به‌دیلی گردی ناردیه‌وه بۆ مه‌دینه بۆلای خه‌لیفه که‌بزانن چی لێبکه‌ن ، کاتێك له‌به‌رده‌ستی أبوبکرالصدیق دا وه‌ستاندیان داوای تۆبه‌ی لێکرد ئه‌ویش تۆبه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند خوێنی پارێزرا به‌تۆبه‌کردنه‌که‌ی ، پاشان ئیسلام بونه‌که‌ی زۆرباشبو . سه‌یری تاریخی الطبري بکه ج3/ 260 .
طلحة الأسدي مورته‌دبۆیه‌وه عکاشة بن محصن وثابت بن أقرم ی کوشت پاش دۆڕاندنی تۆبه‌یکرد وگه‌ڕایه‌وه بۆقڵ وهۆشی خۆی موسڵمان بۆیه‌وه‌و گه‌ڕایه‌وه بۆ مه‌ککه بۆ عمره‌کردن له‌سه‌رده‌می أبوبکر الصدیقدا شه‌رمی له‌خۆی ئه‌کرد که بچێته ڕووی وبیبینێت هه‌تاله‌ژیاندا مابوو به‌شداری زۆرشه‌ڕیشیکرد له‌گه‌ڵ خالدی کوڕی ولید دا ، أبوبکر الصدیق نامه‌ی بۆخالد نارد ووتی که پرس‌وڕای پێىبکه له‌ئیش وکاره‌کانتا له‌شه‌ڕکردندا به‌ڵام مه‌یکه‌ره سه‌رکرده‌و به‌رپرسی کۆمه‌ڵێك ، پاش ئه‌وه‌ی که عمری کوڕی خطاب بو به‌خه‌لیفه هات بۆلای که به‌یعه‌تی پێبدات عمربن الخطاب پێی ووت : تۆ بکوژی عکاشة وثابتی والله خۆشتم ناوێت حه‌زم به‌چاره‌ت نی یه ، ئه‌ویش ووتی ئه‌ی ئه‌میری ئیمانداران تۆ چیت به‌سه‌ر ئه‌ودوو پیاوه‌وه هه‌یه خوای گه‌وره ڕێزی لێیاننا به‌ده‌ستی من منیشی زه‌لیڵ نه‌کرد له‌ژێرده‌ستی ئه‌واندا ، عمر به‌یعه‌تی لێوه‌رگرد وله‌چه‌ندین شه‌ڕدا به‌شداریکردو سه‌رکه‌وتن له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و به‌ده‌ست هات تاوه‌کو له شه‌ڕی نه‌هاوه‌ند شه‌هیدکرا خوای گه‌وره به شه‌هید قبوڵیبکات إن شا‌ء الله .
هه‌روه‌ها سجاح بنت الحارث که‌ئافره‌تێكبو ئه‌ویش خۆی به‌وه ناساند که پێغه‌مبه‌ره والعیاذ بالله تاوه‌کو له‌شکرێکی زۆر به‌دوایه‌وه‌بو له گه‌ڵ هۆزه‌که‌ی خۆی ماڵك بن نویرة و عطارد بن الحاجب که‌دوو پیاوی به‌ناوبانگبون به‌ده‌نگیه‌وه‌چون شوێنیکه‌وتن به‌ڵێنی سه‌رکه‌وتنیان پێدا تاوه‌کو که عطارد شاعیرێکی گه‌وره‌بو شیعری پیادا هه‌ڵداو ئه‌ی ووت :
أمسـت نبـئتنـا أنثی نطـیف بـهـا ........ وأصبحـت أنـبیـاء الناس ذکـری
مه‌کانه‌تیشی زۆرهه‌بوو ته‌نانه‌ت مسیلمة لێی ده‌ترسا تاوه‌کو به‌ڵێنی نیوه‌ی زه‌ویه‌کانی که له ژێرده‌ستیادابو پێدابو که‌بیداتێ ، پاشان گه‌ڕایه‌وه بۆ ئیسلام وتۆبه‌یکرد و له ناوقه‌ومه‌که‌یدا مایه‌وه تاوه‌کو سه‌رده‌می معاوية بن سفیان ، پاشان له بصرة وه‌فاتی کرد تاوه‌کو صحابه‌ی به‌ڕێز سمرة بن الجندب نوێژی له‌سه‌رکرد .