18/11/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماده‌نییه رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی بكات
هه‌ڵسوراوێكی دیاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ره‌تیكرده‌وه بزوتنه‌وه‌كه‌یان رێكه‌وتنی ستراتیژی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا بكات.
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم به‌رپرسی ژووری په‌یوه‌ندییه دبلۆماسییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند كه بزووتنه‌وه‌كه‌یان رێكه‌وتنی ستراتیژی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا ناكات.
ناوبراو له‌میانی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ ئاوێنه رایگه‌یاند كه رێكه‌وتنی ستراتیژی له‌نێوان دوو حزب هه‌ڵه‌یه‌و ئه‌وه‌شی له‌رابردوودا له‌نێوانی یه‌كێتی‌و پارتی كراوه هه‌ڵه بوو.
وتیشی (رێكه‌وتنی ستراتیژی له‌نێوان دوو ده‌وڵه‌تدا ده‌كرێت، نه‌ك دوو حزب، بۆیه گۆڕان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێكه‌وتنی ستراتیژی له‌گه‌ڵ هیچ حزبێكدا ناكات).
د.ع