کورد قوربانیدە ری یەکەم و پشتگوێخراوی یەکەم؟؟؟؟
17/11/2014 نوسەر: bzavpress

کورد قوربانیدە ری یەکەم و پشتگوێخراوی یەکەم؟؟؟؟



کورد لە و کاتەوەی کە دروست بووە و تۆوی لە سەر زەوی بڵاو بووەتەوە هەمیشە لە پێشەوە بووە بۆ قوربانیدان و بەرخۆدان هەندێک جار لە پێناو پاراستنی خۆی  و هەندێک جار لە پێناو پاراستنی کەسانی ستەم لێکراوە و ستەمدیدە بەڵا م بە داخەوە هەر جارێک کە هاوکاری کەسانێکمان کردبێت لە کۆتایدا وەک دەڵێن بوونەتەوە بە سەرەخۆرەمان و کەوتوونەتەوە گیانی خۆمان بەڵام چەندین جار هەمان شتمان دووبارە و دووبارە کردوەتەوە و هەمیشە بە قسەی باق و بریقەدار و بۆنخۆش هەڵخەڵەتێنراوین ، بە داخەوە ئێمە هەمیشە لە سادەیی و دڵسافی خۆمان تووشی هەڵە دووبارەکان دەبینەوە .. 
لە ڕزگار کردنی عێراق ساڵی 2003 تاکە هاوپەیمان و هاوکار و یاریدەدری ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی کورد و پێشمەرگەکانی کورد بوون کە شان بە شانی ئەوان دەجەنکان بێگومان ئەو جەنگە لە پێناو ڕزگار بوون بوون لە دیکتاتۆرێک کە ماوەی زیاتر لە چارەکە سەدەیەک دژایەتی کوردی کرد هەر لە ئەنفال کردن و کیمیاباران کردنی هەڵەبجە ...هتد جارێکی تر لە کاتی هاتنی داعش و ڕاکردنی سوپای عێراق ئەوەی تەنها بەرگری ئەکرد هێزەکانی پێشمەرگە بوون بە کەمترین چەکی بەرگریەوە بەڵام توانیان کە زۆر سەربەرزانەوە لە جەنگەکەیان دەرچن و تائێستاش بەردەوامن لە بەرگری کردن ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشمەرگە لە بری جیهان شەڕدەکات بەڵام ئەوەی پشتگوێخراوە تەنها کوردەو قسەی باق و بریقەدارو ڕۆمانسیەتی هیچ کاریگەریەکی ئەوتۆی نیە و زۆرمان بیستووە و زۆر زیاتریش ئەبیستین ، ئێمە دەجەنگاین بەڵام لە کاتی پێکهێنانی حکومەتی عێراق ئێمە پشتگوێ خراین بە کەمترین پشک ڕازیان کردین ، کەمترین وەزیرمان بەرکەوت ئەمە لە کاتێکدا بوو کە پێشتر زۆر زیاترمان هەبوو، لە 2003 هەمان شتمان تووش بوو کە بە کەمترین پشک دەرچووین لە ئێستاشدا تەنها قسەی سەر زارەکی و ڕووکەش دەبیستین نە زیاتر ، زۆر جار ئێمە سنگی خۆمان کردووەتە قەڵغان بەڵام لە پشتەوە لە پێشەوە لێمان دراوە ئەوەتا ئێمە نەوت و گاز بۆ تورکیا دابین ئەکەین بەڵام ئەوان بە گەریلا سەربەرزەکانمان دەڵێن جیاوازیان نیە لە گەڵ چەتەکانی داعش...هتد
لە کۆتایدا داواکارم لە هەموو لایەنە سیاسیەکان بە هەموو سەرکردەکانمان لە هەر چوار پارچەکەی کوردستان کە دەست لە ناو دەستی یەک بنێن کوردستانێکی گەورە و جوان و ڕازاوە دروست بکەن گرنگ نیە کوێ دەبێتە پایتەخت و کێ دەبێتە سەرۆک ! گرنگ ئەوەیە هەمووان لە ژێر یەک ئاڵا بین کە ئەویش ئاڵای پیرۆزی کوردستانە ، خاوەن زمانێکی کوردی بین بە هەموو لەهجەکانیەوە با چیتر لە ناوخۆمان لە پێناو بەرژەوەندیەکی کەم یەک نەخنکێنین و یەک نەتاسێنین چیتر با قوربانیدانەکانمان بە فیڕۆ نەڕوات و ئێمە بیکەین و کەسانی تر بیخۆن ، با نەبینە سوری بەر لەشکر و کەسانی تر بەسەرمان تێپەڕێن ، با بە قسەی ڕۆمانسی هەڵنەخەڵەتێن ، هەرکەس ووتی چۆنی بڵێن دۆستمانە ، هاوکاری زۆر کەسمان کرد بەڵام دواتر دەستیان بڕینەوە ، دەرگامان لە زۆر کەس کردەوە بەڵام دواتر لەو دەرگایە کردینیانە دەرەوە