17/11/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم: ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش دوو سه‌د هه‌زاره
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش دوو سه‌د هه‌زاره.
له‌میانی لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی ئیندیپیندت، فواد حسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش زۆر له‌وه زیاتره كه ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ئهمریكاو وڵاتان دیاری‌یان كردووه.
ناوبراو راشیگه‌یاند كه ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش زیاتره له‌دوو سه‌د هه‌زار، واته حه‌وت ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و ژماره‌یه ده‌بێت كه ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان رایانگه‌یاندووه.
پێشتر ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ئهمریكاو به‌ریتانیا بڵاویانكرده‌وه كه ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش زیاتره له 30 هه‌زار چه‌كدار.
د.ع