16/11/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
شیكارێكی لۆژیكی و واقیعی بۆ بڕیاره‌كه‌ی یه‌په‌كه له خۆرئاوای كوردستان .
له‌وانه‌یا له‌سه‌ره‌تادا له‌گه‌ڵ بۆچونه‌كانم نه‌بیت، به‌ڵام جارێ حوكم مه‌ده له‌گه‌ڵم به‌و به‌وردی و جوانی بابه‌ته‌كه‌م بخوێنه‌وه ئه‌گه‌ر ڕاستیت بۆ ده‌ركه‌وت، دواتر بڕیار بده .
بڕواناكه‌م كه‌س نكۆڵی له‌خه‌بات و تێكۆشانی په‌كه‌كه‌و یه‌په‌كه بكات،هه‌موان ئه‌زانین رۆحی فیداكاری و ئایدیای كوردبون ئاوێته بوه له‌گه‌ڵ هه‌ناسه‌ی كوڕ‌و كچی گه‌ریلاو شه‌ڕڤانه‌كان،هه‌موان ئعتراف به‌و ڕاستیه ئه‌كه‌ین كه تاكه هێزبون له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست توانیان پێش له هێزی داعش بگرن،ئازادی و نه‌به‌ردیان ناخهمڵێنرێ ، كورد قهرزارباریانه له‌و ڕوه‌وه ، به‌ڵام مرۆڤ پێویسته ئینصافی هه‌بێ ، ده‌بێت ڕچاوی یاساكانی عه‌داله‌ت و ویژدان بكه‌ین،ده‌بێ راستی چه‌وتی لێك جوداكهینهوه ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌ڵه‌ی كرد له‌هه‌ر پێگه‌یه‌ك بێت ده‌بێت بوترێ هه‌ڵه‌یه ، ئه‌وه‌ی ڕاستی كرد ده‌بێت بوترێ ڕاستت كرد ، له‌كوێی پرنسیپی مرۆڤایه‌تی و ئایدیالیزم و مادهگهرایهكان و ڕێبازه گومانگهرایهكانیشدا هاتوه كه مرۆڤ چاوی زوڵم نه‌بینێ ، ته‌نها بۆچونی خۆی بسه‌پێنی وبه‌س ، به‌ئیراده‌یه‌كی تاك لایانه شه‌ریعه‌ت بكرێت به به‌رگی كۆمه‌ڵگه‌دا ،
له‌كه‌شێكی نیمچه ئازادی‌دا ڕه‌فزی شهرێعهتێكی هه‌زار ساڵه‌ی ئیلاهی بكه‌یته‌وه ، به‌بێ گوێدانه شعورو اخلاقی هاونیشتمانیان كه هه‌ڵگری ئه‌و په‌یامه‌ن .
بۆیه صاڵح مسلم هه‌ڵه‌یه‌كی مێژووی كرد،یان ده‌بوو له‌ئێستادا ئه‌و بڕیاره‌یان نه‌دابا تاكاتێ به‌ته‌واوی بههێزدهبون، هه‌مان هه‌ڵه‌ی گاڵهبانی و بهرزانێان دوباره كرده‌وه ،ده‌بوو ئه‌زمون له‌وان وه‌ربگرێت، به‌كورتی ئهمهههڵهی هه‌رسێ سهركردهكهیه.
1-جلال گالبانی ، له‌كتێبی (ئیمپریالیزم و كوردستان ) له‌لاپه‌ڕه 23 دا ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر ڕۆژی حوكممان بكه‌وێته ده‌ست له‌كوردستان ، هه‌رچی قورئان هه‌یه دهیپێچینهوهو ده‌یكه‌ینه بان حوشتر و ده‌ینێرینه‌وه به‌غدا نایكه‌ینه بان كه‌ر چونكه كه‌ر بهئهصل هی كورده.
2- مسعود بارزانی ، له‌گرته‌یه‌كی ڤیدۆییدا به‌ئاماده‌بونی كمال كركوكی ، كه بارزانی وتارێك بۆ یه‌زیدیه‌كان ده‌دات ، ده‌ڵێ ، دینی ئێمه‌ی كورد یه‌زیدیه نه‌ك ئیسلام ئعتراف به‌یه‌زیدی بونی خۆی ده‌كات ، له‌چه‌ند قسه‌یه‌كی تری‌دا ده‌رباره‌ی صحابهكان و په‌رله‌مانی كوردستان وشه‌ی ناخۆشی فرێ دابوو.
3- صاڵح مسلم ، كهبهپێچهوانهی گالبانی و به‌رزانی ، بابه‌ته‌كه‌ی له كتێب و قسه‌وه هێنایه مه‌یدانی جێبه‌جێ كردن به‌چه‌ند یاسایه‌ك دژی بنه‌ما سابتهكانی قورئان و سونه‌ت اعلانی عقیده‌ی خۆیانیان كرد .
من پێم وایه ئه‌م كاره‌ی صالح مسلم چه‌ند ئه‌نجامێكی باش و خراپی لێده‌كه‌وێته‌وه.
یه‌كه‌م : ئه‌نجامه باشه‌كانی
1- ئه‌وان بۆخۆیان له‌سه‌ره‌تاوه ده‌ڵێن ئێمه ئیش به‌شه‌ریعه‌تی ئیسلام ناكه‌ین ، یاساكانی قورئان و سونه‌ت له‌قه‌ڵه‌مڕه‌وی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان پیادهناكهن ، كه‌واته ،بۆ خۆیان دینه‌كه‌یان ناوێت پێویست ناكات كه‌س تۆبزیان لێبكات ، بێگومان خواش لهقورئاندا ده‌فه‌رمێت (لااكراه فی دین ) له‌دیندا تۆبزیكردن نیه. مادام ئیسلامیان ناوێت ، یاساكانی ئیسلامیش ئه‌وان به‌ئیسلام و موسڵمان نازانێت ، هه‌رچه‌نده ناویان صاڵح مسلم یان صاڵح ئیسلام یان هه‌رشتێكی تر بێت . بۆیه هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌و حاڵی نه‌بونه له‌شه‌رعی خوا كه‌سێك بیه‌وێ به‌زۆر دین به‌سه‌ر كه‌سێكی تردا بچه‌سپێنێ بائه‌و دینه هه‌ردینێك بێك .
2- به‌پێچه‌وانه‌ی یه‌كیه‌تی و پارتی و حیزبهعیلمانیهكانی تری كوردستان ، كه له‌ناوه‌ڕۆكدا عیلمانین و له‌ڕواڵه‌تدا ئیسلامن ، چه‌ندین ساڵه به‌م ناونیشانه‌وه له‌به‌رگی دوڕویی دا خه‌ڵكی ئه‌خه‌ڵه‌تێنن ، به‌ڵام صاڵح مسلم وه‌ك و ئه‌وانی نه‌كرد هه‌ر له‌سه‌ره تاوه نیه‌ت و ئایدۆلۆژیه‌تی حیزب و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی خسته ڕوو بۆ خه‌ڵكی كه له‌گه‌ڵ ئیسلامدا نیه ، بێگومان له‌ئیسلامیشدا هه‌یه كه كافرێكی ئاشكرا باشتره له موسڵمانێكی دوڕو، بۆیه ئه‌گه‌ر كه‌سێ له‌گه‌ڵ دینی ئیسلام دا نه‌بوو با به‌ئاشكرا بیڵێ ، نه‌ك له‌پشت لاپ‌تۆپ و ناوبهتانی گه‌رم له‌به‌رگی مونافیقیدا جارجار ڕه‌خنه‌یه‌كی دوباره كراوی عره‌به‌كان دوباره بكاته‌وه كهههزاجار وڵام دراوه‌ته‌وه، بۆیه پیاو ده‌بێ پیاو بێت.وه‌ك صاڵح مسلم و دار‌و ده‌سته‌كه‌ی خاوه‌ن بۆچونی تایبه‌ت بێ به‌خۆی.
دووه‌م: ئه‌نجامه خراپه‌كانی
1- له‌هه‌ره ئه‌نجامه خراپه‌كانی ئه‌و بڕیاره ئه‌وه‌یه كه‌ده‌بێته هۆی دروست بونی حیزبی ئیسلامی و جۆره‌ها حیزبی تر ، دژی ئه‌و بڕیاره‌ی كورده‌كانی باشور چونكه ئه‌و كوردانه موسڵمانن ، ئاماده‌نین دینی خۆیان ته‌سلیمی ژینی خه‌ڵكی بكه‌ن ، بۆیه حیزبی ئیسلامیش دروست ده‌بێت بۆ نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و موسڵمانانه‌ی خۆرئاوا.
2-هێشتا به‌ته‌واوی له‌ژێر چنگی زوڵم وسته‌م ڕزگاریان نه‌بوو هه‌ڵسان خۆیان زوڵمیان له‌خه‌ڵكی خۆیان كردوو دینه‌كه‌ی خه‌ڵكی ده‌گۆڕن ، بێگومان ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی خراپی هه‌یه له‌لایان مامۆستایانی ئاینی و موسڵمان و حیزبهئیسلامیهكانی پارچه‌كانی تری كوردستان .
3-ئه‌م بڕیاره باری سه‌رشانی ئافره‌تی خۆرئاوای قورس‌تر كرد نه‌ك سوكتر ، بۆنمونه له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتوه كه ( ده‌بێت ژن و پیاو هاو به‌شی بن له دابینكردنی ژیان , ماره‌یی ئافره‌ت نامێنێ )، واته ئه‌گه‌ر پیاو چه‌نده كار بكات ده‌بێت ژنیش ئه‌وه‌نده كار بكات ، پیاو چۆن كه‌سابه‌ت و عه‌مه‌لایه‌تی ده‌كا به‌هه‌مان شێوه‌ش ژنه‌كه ده‌بێ بیكا نابێ له‌ماڵ دانیشێ پیاو به‌خێوی بكا ، چۆن ژن ئیشی ماڵ ده‌كا ئاواش پیاو ده‌بێت ئیشی ماڵ بكات ، چونكه یاساكه ده‌ڵێ هه‌ردوكیان هاوبه‌شن له‌دابینكردنی ژیان ، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌ئیسلامدا له‌سه‌ر پیاو واجبه ژنه‌كه‌ی به‌خێو بكات و ماڵ و خانوی بۆ بكات ، نابێ ژن ئیش بكات له‌ئیسلامدا ، له‌ڕوی شه‌رعیه‌وه ژن ده‌توانێ به‌ومه‌رجه شو به‌پیاوه‌كه‌ی بكا كه‌ئیشی ماڵه‌وه نه‌كات ، ئیشی ده‌رێش نه‌كات ، ده‌توانێ به‌و مه‌رجه شو به‌پیاوه‌كه بكات كه خزمه‌تكاری بۆبگرێ هه‌مووكات كاری بۆبكات ، ئێوهبڵێن كامیان زیاتر ڕێز له‌ئافره‌ت ده‌گرن و به‌های مرۆڤایه‌تی بۆ دائه‌نێن ، به‌داخه‌وه ته‌نها ئافره‌ت خه‌ڵه‌تاندن و به‌كار هێنانیه‌تی وه‌ك و كاڵا.
3- بارقورسی بڕیاره‌كه ته‌نها ئافره‌ت لێی زه‌ره‌ر مه‌ند ده‌بێت ، له‌یاسایه‌كی تردا هاتوهكه ده‌ڵێ ( فره‌ژنی قه‌ده‌غه‌یه) ، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی بڕیاره‌كه مخالفی شه‌ریعه‌تی ئیسلامه مخالفی ئه‌قڵ و واقیعی كۆمه‌ڵگه‌شه ، بائێمه واقیع بین بیر بكه‌ینه‌وه ،واز سۆز‌و عاتیفه بێنین، چه‌ندساڵێكه له‌سوریا شه‌ڕه ئه‌وه‌ی هه‌یه‌و زه‌ره‌رمه‌نده‌و ده‌كوژرێت ته‌نها پیاوه نه‌ك ئافره‌ت ، ئه‌و ژنه‌ی مێردی ده‌كوژرێت ، بۆنهتوانێ شوبكاتهوه به‌پیاوێك كه خۆیی و مناڵه‌كانی به‌خێ و بكات ، ئاخر كاتێ ڕێگری لهمهدهكرێ ئه‌و ئافره‌تا ناچاره زیناو داوێن پیسی بكا.
كاتێ ناهێڵێ پیاو ژنی دوه‌م بێنێ باشه‌ئه‌گه‌ر پیاو ژنه‌كه‌ی نه‌خۆش كه‌وت توانای جوت بونی نه‌ما ، یان كه‌وته ناوجێ و جه‌ڵده‌ی لێدا به‌ڵام نه‌مرد ، یان ژنه‌كه نه‌زۆك بوو ، هێشتا پیاوه‌كه بۆی نیه ژنی دوه‌م بێنێ ، توخوا ئه‌وه یاسایه ، ئهوهمافی مرۆڤ و ئافره‌ته ، ئافره‌ته‌كه به‌خۆی ڕازیه شوبكات ئه‌و مه‌نعی ده‌كات ، كهشوبكات به‌پیاوێك ژنێكی تری هه‌بێ.
بۆیه ده‌بێت ئێمه لۆژیانه بیركهینهوه به‌ئه‌قڵ بدوێین نه‌ك به‌سۆزو عاتیفه‌ی لاواز ، به‌بێ قوڵبونه‌وه وشه فڕێده‌ین و نه‌شزانین ڕاسته‌كان له‌كوێن.