16/11/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ژماره‌ی قوربانیانی ده‌ستی ڤایرۆسی ئیبۆلای
رێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی ژماره‌ی قوربانیانی ده‌ستی ڤایرۆسی ئیبۆلای راگه‌یاند و له نوێترین راپۆرتیشدا ئاشکرای کرد، تا ئێستا 5 هه‌زار و 171 هاوڵاتی به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
رێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی (WHO) له راپۆرتێک‌دا رایگه‌یاند '' تا ئێستا 5171 هاوڵاتی له هه‌شت وڵاتی جیهاندا گیانیان له‌ده‌ستداوه و 14 هه‌زار و 98 هاوڵاتی تریش توشی ئه‌و ڤایرۆسه هاتون و له ژێر چاودێری پزیشکیدان.
به پێی راپۆرته‌که زۆرترین ژماره‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی توشی ڤایرۆسه‌که بون له ولاتی لیبریان که به 8678 توشبوو ده‌خه‌مڵێنرێن و له‌و ژماره‌یه‌ش تا ئێستا 2812 که‌سیان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له کۆتایی ساڵی 2013ه‌وه ڤایرۆسی ئیبۆلا به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو له وڵاتانی کیشوه‌ری ئه‌فه‌ریقادا ته‌شه‌نه‌ی کرد و دواتر ئه‌م ڤایرۆسه له وڵاتی ئه‌مه‌ریکا دا به‌رۆکی 4 هاوڵاتی گرت و له‌و چه‌ند وڵاتێکی تریشدا بڵاوبۆته‌وه.