وانەی هەژدەهەم
بەداخەوە لێرەو لەوێ کەم تا زۆر دەبینین و دەبیستین دڵ ڕەقی لەسەر دڵەکان
دروست بوە توانای لێبوردنمان نەماوە لەیەکتری ، خوای گەورە بە گەورەیی خۆی
ئەو هەموو تاوانانەی بەندەکان بەم ڕۆژگارە دەیکەن لێیان دەبورێ و لێخۆشبونی
بۆ بەندەکانی هەیە، کەچی بەندەی لاواز لەنێوان یەکتردا جڵەوگیرو بوخزو قین
بەرامبەر یەکتر بەکاردەهێنین.
با لە مانگی ڕەمەزان دڵەکان پاراوبکەین و لێخۆشبونمان هەبێت بۆ خوشک و
براکانمان ئەوانەی دڵی برا موسڵمانەکەی لەخۆی تۆراندوە با بڕوات داوای
لێبوردنی لێبکات و خوای گەورەش لە بەندەی خۆی خۆش دەبێت. خوای گەورە خۆی
لێخۆشبوەو ( العفو) یەکێکە لە ناوە پیرۆزەکانی پەروەردگاری جیهانیان.
خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت( وَلْيَعْفُوا وَلْيَصْفَحُوا
أَلَا تُحِبُّونَ أَن يَغْفِرَ اللَّـهُ لَكُمْ وَاللَّـهُ غَفُورٌ
رَّحِيمٌ ﴿٢٢﴾ سورة النور / آیة ٢٢
واتە: دهبا لێبووردهبن، دهبا چاوپۆشی بکهن، مهگهر حهز ناکهن خوا لێتان خۆش ببێت، خوایش ههمیشه لێخۆشبوو میهرهبانه.
----------------------
*** (لێبوردەیت هەبێت) یەکێکە لەووتە ڕۆژانەی ڕەمەزانی ساڵی ٢٠١٣