سەرۆك كۆمار‌و سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوونەوە‌
16/11/2014 نوسەر: bzavpress

سەرۆك كۆمار‌و سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوونەوە‌

بەپێی ڕاگەیاندراوێكی نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمشەو فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عێراق‌و حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەو تیایدا هەردوولا باسیان لە بارودۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق و ئەنجامی سەردانی سەرۆك كۆمار بۆ سعودیە كردووە.
 
هەروەها سەرۆك كۆمار‌و سەرۆك وەزیران باسیان لەرێكەوتنی هەولێر كردوە كە لەچەند رۆژی رابردوو لەنێوان هەرێم‌و بەغدا كراوە بە باش وەسفیانكردوە بۆ گەیشتن بەرێككەوتنی كۆتایی لەسەر پرسی نەوت.
 
سەرۆك كۆمار هیوای خستووە كەسەردانەكەی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا هەردوولا بگەنە رێككەوتنی كۆتایی، چونكە بەبڕوای ئەو رەوشی ئێستای عێراق ناكۆكی لەوە زیاتر هەڵناگرێت.