15/11/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
له‌ئه‌یلوله‌وه بۆ به‌رده‌ركی سه‌را (دوباره‌بونه‌وه‌ی مێژوو )
ڕاپه‌ڕین دوكه‌ره‌سه‌ی سه‌ره‌كی ده‌وێت ، (ئیراده - پلان ) ئیراده‌ی گه‌ل له‌گه‌ڵ پلان بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و ئیراده‌یه ،له‌شۆرشی ئه‌یلول ئیراده‌ی گه‌ل هه‌بوو به‌ڵام پلان نه‌بوو بۆیه توایه‌وه ، به‌هه‌مان له‌ئه‌یلوله‌وه بۆ به‌رده‌ركی سه‌را (دوباره‌بونه‌وه‌ی مێژوو )
شێواز ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی به‌رده‌ركی سه‌را ئیراده هه‌بوو به‌ڵام پلان نه‌بوو .
هه‌ر ڕوداوو كاره‌ساتێك له‌هه‌ر قۆناغێكی مێژوویی به‌سه‌ر كورددا هاتبێت ، كاریگه‌ری باش و خراپی دوای خۆی به‌جێ هێشتوه ، زۆربه‌ی مێژونوسانی جیهان ڕایان وایه گه‌ڕانه‌وه بۆ مێژوو تاكه سه‌رچاوه‌یه بۆ به‌خۆداچونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه تاك و په‌ند له‌شكسته‌كان و ئه‌زمون له‌سه‌ركه‌وتنه‌كان به‌ده‌ست بێنین ، له‌و ڕوه‌وه ئێمه‌ش بڕوانینه مێژوی خۆمان ، كه‌به درێژایی ژیان كورد چه‌ندان هه‌ورازو نشێوی وای به‌خۆیه‌وه دیوه ، كه‌شایانی نوسین و هه‌ڵوێسته‌له‌سه‌ركردنه ، كه‌گه‌وره مێژونوسانی كورد لێێ دواون ، شایانی باسیشه قاره‌مانی و نه‌به‌ردی كوردبه‌ناوبانگ و په‌لهاوێژه ، به‌درێژایی بونی خۆی هه‌ر له ( هیرۆدۆتس) ه‌وه كه‌به باوكی مێژو نوسان داده‌نرێت ، دان به‌م ڕاستیه دا ده‌نێت .
پێویسته له‌به‌رگی عاتیفه و سۆز بێینه ده‌رێ و ڕوله‌ڕاسته‌قینه بكه‌ن دان به‌هه‌ڵه‌دا بنێین ئنجا هه‌ركه‌سێك بیكا، هه‌وڵده‌ده‌ین شه‌رحی دوشۆرشی گه‌وره‌ی كورد بكه‌ین كه شۆشی ئه‌یلول و شۆرشی به‌رده‌ركی سه‌رای سلێمانیه .
ئه‌گه‌ر زۆر به‌وردی له شۆرشی ئه‌یلول بڕوانین ، شیكاری زانستیانه‌ی ئه‌و دۆخ و سیاسه‌ته‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه بكه‌ین ، كه‌شۆرشی ئه‌یلول تیا له‌دایك بوه ، به‌قیاده‌ی مسته‌فا بارزانی ، دواتر بۆچی توایه‌وه‌و هۆكاری توانه‌وه‌ی چی بوو ، ئایا پێگه‌ی شۆرشی ئه‌یلول له‌سه‌ر ڕۆحی نه‌ته‌وایه‌تی و شوناسی كوردی ،كوردی گه‌یانده كوێ ، خاڵه ئیجابی و سلبیه‌كانی چین .
له‌سه‌رده‌می حوكمی مه‌لا مسته‌فای بارزانی بارودۆخی سیاسی و ده‌ولی زۆر له‌بار نه‌بوو بۆمیلله‌تی كورد هاوكێشه‌ی سیاسی و هێزی ئابوری كوردستان و ده‌ورو به‌ری هێنده لاواز‌و بێ سه‌رو به‌ره‌بوو مه‌گه‌ر پێش ئه‌یلول ئه‌و دۆخه‌ی به‌خۆوه بینیبێ ، جگه له‌دابه‌شبونی وزه‌ی كورد له‌ناو خۆیدا ناكۆكی له‌گه‌ڵ یه‌كتر و قه‌یرانی جه‌نگی وڵاتانی دراوسێ و ته‌نگ پێهه‌ڵچنینی میلله‌تی كورد و به‌رده‌وام هه‌وڵدان بۆ له‌ناو بردنی له‌ئارادابووه .
به‌ئیراده‌ی خه‌ڵكی ئه‌وكاتی كوردستان شۆرشی ئه‌یلول كڵپه‌ی كرد ، به‌ڵام مه‌لا مسته‌فا له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرسانی شۆرشه‌كه نه‌بوو ، به‌م به‌ڵگانه :-
1- مسعود عبدالخالق له‌كتێبی ناسنامه‌ی حیزبه كوردستانیه‌كان ده‌ڵێ ( له‌سه‌ره‌تادا ملا مسته‌فا شۆره‌شه‌كه‌ی به ڕه‌جعی له‌قه‌ڵه‌مدا ).
2- جلال تاڵه‌بانی له‌دیمانه‌یه‌كی ئه‌رشیفكراوی له‌كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان وتی ( ملا مسته‌فا له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرسانی شۆرشی ئه‌یلول نه‌بوو ) .
بیانوی بارزانی ئه‌وه‌بوو گوایه بارودۆخ له‌بار نیه بۆ هه‌ڵگیرسانی شۆرش ، به‌هه‌ر حاڵ هه‌رچۆنێك بێت راپه‌ڕین ده‌ستی پێكرد به‌قیاده‌ی مسته‌فا بارزانی ، چونكه ئه‌وساته ڕۆحی كوردایه‌تی و جۆش و خرۆشی جه‌ماوه‌ر زیاتر له‌ده‌وری قیاده كۆده‌بونه‌وه .
ئێستاش بابزانین حوكمی مێژووی چیه سه‌باره‌ت به ملامسته‌فاو شۆرشی ئه‌یلول له‌كاتێكتدا شۆرش به‌رپابوو بارزانیش ڕازی نه‌بوو به هه‌ڵگیرسانی :- ئه‌توانین ئه‌م حوكمانه‌ی لێ به‌ده‌ست بێنین :-
1- له‌ڕوی كردار‌و ڕه‌فتاره‌وه به‌رزانی له‌گه‌ڵ به‌رپابونی شۆرش نه‌بووه .
2- به‌رزانی به‌ناچاری قیاده‌ی شۆرشه‌كه‌ی كردوه .
3- كه‌سێك به‌ناچاری قیاده‌ی شۆرشێك بكات ، دیاره به‌ته‌واوی هه‌وڵ بۆ سه‌ركه‌وتنی نادات ، ئه‌مه‌ش خاڵێكی لاوازی ئه‌و شۆرشه‌یه .
4-به‌ڵگه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌بونی شۆرشی ئه‌یلول توانه‌وه‌ی شۆرشه‌كه‌یه .
5- ئه‌گه‌ر قیاس بكه‌ین له‌نێوان ملا مسته‌فا و قازی محمد له‌وبارو دۆخه‌ی تیابون قازی ڕۆحی كوردبوون و پابه‌ندی به‌هێزی میله‌ته‌كه‌وه‌ی ڕێگه‌ی نه‌دا اعلانی توانه‌وه‌ی كۆماره‌كه‌ی بكات ، به‌ڵام به‌رزانی له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرسانی نه‌بوو ، شۆرشه‌كه‌ی توانده‌وه‌و چه‌كه‌كانیشی ته‌سلیمی عراق كرده‌وه .
خاڵه به‌هێزه‌كانی شۆرشی ئه‌یلول:-
1- كۆكردنه‌وه‌ی ڕۆحی میللی و داكۆكیكی كردن له‌سه‌ر مافی كورد
2-یه‌كده‌نگی نه‌ته‌وه‌یی
3- زیاتر كوردی به‌جیهان ناساند
4- شۆرشه‌كه دژی ده‌سه‌ڵاتێكی سته‌م كاربوو
ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی به‌رده‌ركی سه‌را :-
ئه‌وڕاپه‌ڕینه‌ی كه‌له‌به‌رده‌ركی سه‌رای سلێمانی دروست بوو، بریتی بوو له‌ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی ناڕه‌زایی ناعه‌داله‌تی میله‌تی كورد به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خۆیی كوردی ، له‌ئه‌نجانی چاره‌گه سه‌ده‌یه‌ك خه‌بات نه‌یانتوانی ئه‌م كوردستانه بخه‌نه سه‌رپای خۆی .
خاڵه‌به‌هێزه‌كانی ڕاپه‌ڕینی به‌رده‌ركی سه‌را :-
1-یه‌كگرتنی ئیراده‌ی گه‌ل دژی ناعه‌داله‌تی و سه‌ره‌ڕۆیی ده‌سه‌ڵات و سیسته‌می سیاسی كوردستان
2- كۆمه‌ڵێك له ڕۆشه‌نبیران و سیاسه‌تمه‌داران سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد زیاتر گڕوتینی به ناڕه‌زایه‌كه دابوو .
3- شۆرشی قه‌ڵه‌م و وتاف و گه‌نج بوو
4- تعبیر بو له‌ئیراده‌ی هه‌موو كوردستانی باشور
5- كاریگه‌ری بهارهی عربی به‌سه‌ره‌وه هه‌بوو
6- ده‌سه‌ڵاتی ناچاركرد چه‌ند بڕیارێك ده‌ربكات
7- سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی سلێمانی وه‌عیان زیاتره له‌ناوچه‌كانی تری كوردستانی باشور
خاڵه لاوازه‌كانی شۆرشی به‌رده‌ركی سه‌را
1- سه‌رپه‌رشتی نه‌كردنی جه‌ماوه‌ر له‌لایان قیاده‌یه‌كی دیاره‌وه به‌تایبه‌تی ئۆپۆسزیۆن كه‌له‌سه‌ره‌تادا خۆی له‌و گردبونه‌وه‌یه بێبه‌ری كرد.
2- هۆكاری دامركاننه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌كه هه‌مان هۆكاری شۆرشی ئه‌یلول بوو چونكه له‌سه‌ره‌تادا ئۆپۆشزیۆن له‌گه‌ڵی نه‌بوو دواتر ناڕاسته‌وخۆ پشگیری كرد ، مه‌لامسته‌فاش هه‌مان هه‌ڵوێستی هه‌بوو.
3- شۆرش ته‌نها به‌وتاف ناكرێ ، ئه‌وه‌ی به‌رده‌ركی سه‌را ته‌نها وتاف بوو ، به‌ڵك و شۆرش پلان و ئیراده‌یه له‌وێ ئیراده هه‌بوو به‌ڵام پلان نه‌بوو
4- له‌سه‌ره‌تادا شۆرشه‌كه ئامانجی لاواز بوو
ئاوا مێژوو دوباره ده‌بێته‌وه .