هه‌رێم ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پێكهێنانی هێزێكی شه‌به‌ك ده‌ربڕی
15/11/2014 نوسەر: bzavpress

هه‌رێم ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پێكهێنانی هێزێكی شه‌به‌ك ده‌ربڕی

سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌حراری شه‌به‌ك له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند: وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه‌ له‌سه‌ر پێكهێنانی فه‌وجێك له‌ پێكهاته‌ی شه‌به‌ك كه‌ له‌ 650 چه‌كدار پێكهاتووه‌ له‌پێناو به‌شداریكردن له‌ رزگاركردنی ناوچه‌كانیان له‌ ده‌ستی داعش.
سالم محه‌مه‌د شه‌به‌ك دەڵێت : ئه‌و فه‌وجه‌ له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌بێت كه‌ له‌كۆی 1500 خۆبه‌ش ته‌نیا 650 كه‌سیان هه‌ڵده‌بژرێدرێن بۆ پێكهێنانی ئه‌و فه‌وجه‌.
ئاشكراشكرد كه‌ خۆبه‌شه‌كانی ئه‌و فه‌وجه‌ له‌هه‌ولێر مه‌شق و راهێنانیان پێ ده‌كرێت و له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌بن.