ئه‌و
یاسا حیزییانهی په‌یه‌ده ده‌ری كردووه له ناوچه‌ی جه‌زیره له‌وانه‌یه
هه‌ندێك بڵێن ئه‌وه په‌یوه‌سته به كاردانه‌وه‌یان له دژی داعش به‌ڵام
ئه‌مه ئه‌گه‌ر وابێت ئه‌وه له چه‌ند لایه‌كه‌وه هه‌ڵوێستێكی نه‌ك
هه‌ڵه‌یه به‌ڵكو زۆر منداڵانه‌یه !، له‌به‌رئه‌وه‌ی ناكرێت كه‌سێك بێته
سه‌ر ماڵه‌كه‌ت تۆش له داخی ئه‌و ئاگر به‌رده‌یته خۆت و منداڵانهكانت
!!، بۆیه پێویسته بووترێت كه ئه‌م بریارگهله نامه‌نتقی و ناكورد
انهو
ناموسڵمانانه ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌سته به حه‌قیقه‌تی بیروباوه‌ری
په‌یه‌ده‌و په‌كه‌كه‌وه كه ناگونجێن و ناشیانه‌وێت بگونجێن له گه‌ڵ
ئاینی زۆرینه‌ی گه‌له‌كه‌ی خۆیاندا هیچ گرێ‌دراو نیه به كاردانه‌وه‌یان
له دژی داعش، چونكه ده‌بوو لای كه‌می له‌م دۆخه‌كه ئه‌وه‌نده عه‌قڵیان
هه‌بایه بێ ده‌نگ بونایه‌و ئه‌و یاسا ههرزهكارانهیان ده‌رنه‌كردایه خۆ
هیچ نه‌بێت حیزبه ئیسلامییه‌كان و موسڵمانانی كوردستان له دوور‌و نزیك
پشتیوانیان بوون و به‌م ره‌فتاره‌شیان ئیتر هه‌قیانه هه‌ڵوێستیان لێیان
بگۆرێت و چیتر چاوو ده‌م نه‌نوقێنن له دژه ئیسلام بوونی هیچ لایه‌نێكی
چه‌پ وعه‌لمانی و ماركسی و به‌ناو نه‌ته‌وه‌یی له هه‌ر حاڵه‌تێكدا بژین چی
ئاشتی یان شه‌ڕ!!. ئه‌وی جێی پرسیاره دوای ئه‌و بریاره ملهورییانهی
په‌یه‌ده كه هیچ حورمه‌تیان نه‌هێشتووه‌ته‌وه بۆ ئاینی میللتهكهیان
دوو پرسیاره: 1- ئه‌رێ له‌و جهزیرهیهو عه‌فرین و هتد زانایان و مه‌لاو
خه‌ڵكی موسڵمان له‌وێ خه‌ریكی چین بۆ ده‌نگێك به‌رزناكه‌نه‌وه ؟! 2-
حیزبه ئیسلامییه‌كانی كوردستان ئه‌وانیش ئاماده‌ن شه‌وورۆژ باسی
په‌یه‌ده‌و هه‌واڵه‌كانیان بخوێننه‌وه كه‌چی له‌م بابه‌ته هه‌ستیاره‌دا
هیچمان نه‌بیست كه‌له ئه‌ندازه‌ی گه‌وره‌یی ئه‌و هه‌نگاوه خوارانه‌ی
په‌یه‌ده بێت له‌ئاست ئاینی خه‌ڵكدا؟!. به هه‌رحاڵ به‌رگری كردن له خاك و
نیشتمان هه‌رگیز نابێته پاساو بۆ دوژمنایه‌تی كردنی ئاینی ئیسلام كه
زۆرینه‌ی كورد پێك دێنێت له هه‌موو كوردستانی گه‌وره و به‌شه‌كانیشی به
جیاجیا !. ئه‌گه‌ر گۆرین و دژایه‌تی كردنی یاساكانی ئیسلام ده‌كه‌نه كرێی
به‌رگری له نیشتمان ئه‌وه باشتر وایه واز له‌و مامه‌ڵه حه‌رامه بێنن و
خه‌ڵكی ترماون و زۆریشن دیفاع بكه‌ن له خاكی خۆیان و هیچ نه‌بێت دژایه‌تی
دینه‌كه‌یان نه‌كه‌ن ئه‌گه‌ر دۆستایه‌تیشی نه‌كه‌ن .