له سه‌ده‌ی سێیه‌م و چواره‌می کۆچی سێ جۆری سۆفیاتی ده‌رکه‌وت
1 : زیاده ڕه‌و له { الزهد }دا واتا وازهێنانی ته‌واو له دونیا و ویسته‌کانی بۆ خواپه‌رستی.
2 : تێکه‌ڵ کردنی { الزهد } له‌گه‌ڵ بۆچوونی په‌نهانی { الباطنية }ئه‌مانه خه‌رابترن له پۆلی یه‌که‌م.
3 : تێکه‌ڵ کردنی سۆفیاتی له‌گه‌ڵ فه‌ڵسه‌فه‌ی یۆنانی،
له‌ئه‌نجامدا بیرۆکه‌ی { الحلول وه الاتحاد وه وحدة الوجود }ده‌رکه‌وتن دواتر باس له‌و سێ وشهیهدهکهین له باسی عه‌قیده‌ی سۆفی که به یکهک له‌و سێ بیرۆکانه‌دا مرۆڤ له ئیسلام ده‌رده‌چێت و پێی کافر ده‌بێت وه ئهمهشهیان خرابترینیانه و هه‌ڵه‌ترین بۆچوون و تێگه‌یشتنیان هه‌یه بۆ خوا، به‌لاته‌وه سه‌یر نه‌بێت ئه‌گه‌ر بڵێم سۆفیه‌کانی ئێمه له گروپی سێیه‌من دواتر به‌به‌ڵگه‌و ده‌لیل باسی لێوه ده‌که‌ین له په‌رتوکه‌کانی { نهقشهبهندیهکان و قادریه‌کان و ڕهفاعیهکان } نه‌وک شتێکی هه‌ڵبه‌ستراو بوهتان.
{ با بڕوانینه ناوه‌ڕۆکی ئه‌م سێ جۆره و چۆنیه‌تیه‌ی سۆفیایه‌تی }
جۆری یه‌که‌می سۆفیایه‌تی
زیاده ڕه‌و له { الزهد }دا واتا وازهێنان له دونیا و ویسته‌کانی به‌ته‌واوی بۆ خواپه‌رستی،
تاگه‌یشتن به { دڵه‌ڕاوکێیی }و وازهێنانی ته‌واویان له دونیا و ڕێگرتنهبهری چۆنیهتیهک له خواپه‌رستی که ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌وان ئه‌وجۆره خواپهرستییهیان به‌خۆوه نه‌بینی بوو وه‌ک پێغه‌مبه‌ر{صلى الله عليه وسلم} وه یاوه‌ره‌کانی و تابیعیه‌کان،
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که‌سانێکی زۆری ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه له‌سه‌ر باوه‌ڕی راسته‌قینه‌ی ئیسلام بوون و بانگێشه‌ی ڕێگای { السلف }یان ده‌کرد،
هه‌رچه‌نده که‌سانێکی وا له‌م گروپه‌دا ناویان هه‌یه وه‌ک {الجنيد البغداد}298ک ئێرانی، هندێک له بۆچوون و گوته‌کانی{ الجنيد } زانایان به پێچه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی داده‌نێن و مرۆڤی پێ گومڕا و سه‌رلێشێوا و ده‌بێت.
{ الجنيد البغداد }
ناودارترین که‌سایه‌تی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه
{ الجنيد البغداد }298ک { أبو سليمان الدارني }215 ک
{ عبد الرحمن بن أحمد بن عطية العني } 205 ک { أحمد بن الحواري }
{ السري بن المغلس السقطي أبوالحسن }253 ک { سهل بن عبد الله التستري }273 ک
{ معروف الكرخي أبومحفوظ}412ک { محمد بن الحسن بن الفضل البصري الصوفي }368ک
{ الخطيب البغدادي }462 ک وههیتریش .
الجنيد البغداد :-
ناوی { أبو القاسم الخراز }ه ساڵی 289 ک کۆچی دوایی کردوه،ئه‌م که‌ساییه‌تیه له ئه‌سڵدا ئێرانیه و خه‌ڵکی نه‌هاوه‌نده. یه‌که‌که له گرینگ‌ترین که‌سایه‌تی سۆفیه‌تی که سۆفیه‌کان پشت به بۆچوون و ڕه‌فتار و گوفتاری ده‌به‌ستن به‌تایبه‌تی له { التوحيد وه المعرفة وه المحبة } واتا : خوا به‌تاک دانان و ناسینی خوا و خۆش ویستنی که ئه‌مانه بنا‌ما‌ی سه‌ره‌کی ئیسلامن.
به‌ڵام ئه‌م که‌ساییه‌تیه بۆچونه‌کانی { ذوالنون المصري }245 ک کاریگه‌ربوونه به‌سه‌ریا بۆیه بۆچونه‌کانی و گوفتاره‌کانی کۆ کردبویه‌وه و په‌یڕه‌وی لێده‌کرد له ژیانی ڕۆژانه‌یدا ئه‌مه به‌گوێره‌ی بۆچوونی سۆفیهکانوه .
وه به‌دوای ئه‌ودا قوتابیه‌که‌ی { أبو بكر الشبلي }334 ک کۆچی دوای کردوه ئه‌میشیان ئێرانیه‌و له به‌غا له‌دایک ده‌بێت هه‌ڵسا به‌بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌م بۆچوونانه‌ی { ذوالنون المصري }
ئه‌م ناوانه لای سۆفیه‌کان به‌گشتی هه‌موویان ئه‌ولیاو پێشه‌وای سۆفیایهتین.
به‌ڵام { الجنيد البغداد } بۆچوونی جیاوازی هه‌بوو له‌گه‌ڵ {ذي النون وه الحلاج وه البسطامي }له باسی {الفنا‌ء } واتا توانه‌وه و وون بوون له خۆشه‌ویستی خوادا، دواتر باس له‌م ووشه‌یه ده‌که‌ین له‌باسی عه‌قیده‌ی سۆفی، بۆیه { الجنيد البغداد } زیاتر پێی وابوو که مورید ناتوێته‌وه و وون نابێت له خۆشه‌ویستی خوا و له خوادا وه ووشه‌ی { الفنا‌ء } واتایه‌کی تر ده‌گه‌یاند به‌لای ئه‌ودا،
وه‌هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ بۆچوونی ئه‌مه نه‌بوو ئه‌گه‌ر مورید یا ده‌روێش گه‌رم ببێت له زیکرا ئیتر مه‌ست ببێت و ئاگای له‌خۆی نه‌مێنێت، وه به‌رپه‌رچی سۆفیه‌کانی ده‌دایه‌وه وه‌ک له‌وه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی بگات به { الیقین } ئیتر هیچی له‌سه‌ر نامێنێت و { مکلف } نابێت وه‌ک نوێژ ڕۆژی حه‌ج و ...هیتر.
وه‌هه‌روه‌ها ئه‌م که‌سایه‌تیه په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی مامۆستاکه‌ی { الحارث المحاسبي } بوو وه‌کاریگه‌ری ئه‌وی به‌سه‌ره‌وه بوو وه { الحارث المحاسبي }243 ک به یه‌که‌م که‌س ده‌ژمێردرێت که سۆفیاتی تێکه‌ڵ به فهڵسهف کردبێت. وه‌هه‌روه‌ها کاریگه‌ری خاڵیشی به‌سه‌ره‌وه بوو { السري السقطي }253 ک

السري السقطي
وه‌هه‌روه‌ها بۆچونێکی تری ئه‌م گروپه سه‌ره‌تای خۆ جیاکردنه‌وه‌یان له کۆی موسڵمانان و زانایانی ئیسلام،
بۆ نمونه : ده‌رکه‌تنی چه‌ند جۆری ووشه و واتا بونه‌ته ڕێ خۆشکه‌ر بۆ وه‌ده‌رکه‌وتن و دروست بوونی گروپ و کۆمه‌ڵه‌ی تر وه‌ک { علمنا ، مذهبنا ، طريقنا } زانستمان، بۆچونمان، ڕێگه‌مان .
الجنيد البغداد :- ده‌ڵێت { علمنا مشتبك مع حديث رسول الله صلى الله عليه وسلم } قاله العلامة أبو نصر السراج الطوسي في اللمع --- --- سیر اعلام النبلا‌ء ج14 ص 67
واتا : زانستمان تێکه‌ڵکێشه له‌گه‌ڵ فه‌رموده‌کانی پێغه‌مبه‌ر{صلى الله عليه وسلم} وه ئه‌وبۆچوونه و گۆته‌یه حه‌رامه شه‌رعه‌ن وه سه‌رکێشه به‌ره‌و { البدعة }و به‌ڵکوو به‌ره‌و {الشرك } چونکه زانست و زانیاریان جیاوازه له‌گه‌ڵ فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر{صلى الله عليه وسلم} دواتر تێک هه‌ڵکێشن .

ئینجا مه‌رجی داهێنراویان به‌سه‌ر موریده‌کانیان ئه‌وه بۆ هه‌رکه‌سێک ڕێگه‌ی ئێمه بگرێت { التریقة } ده‌بێت واز له سه‌روه‌ت و سامانی بێنێت و خواردنی که‌م کاته‌وه وه هه‌روه‌ها ده‌ستبه‌رداری ژن هێنان بێت .
وهگرینگی دانیان به چیرۆک و ڕوداو و خه‌ون و دورکهتنهوهیان له زانسته شه‌رعیه‌کان خۆدور گرتن و ئاگادار بونیان له وه‌رگرتنی { العلم }و شوێن باس و ڕوداوه‌کانی { اهل الکتاب } که‌وتن، تاوایان لێهات له { السنة }و چۆنیه‌تیه‌کی دورکه‌وتنه‌وه،
له ئه‌نجامدا شوێنی تایبه‌تیان ته‌رخانکرد بۆ زیکرو ویرد کردنی خوا و پێهه‌ڵگوتنی پێغه‌مبه‌ر{صلى الله عليه وسلم}
جگه له ماڵه‌کانی خوا به‌ناوی{ تکیة وه خانقا } بۆیه دژایه‌تیه‌کی توند ده‌رکه‌وت له نێوان سۆفیه‌کان و زانایانی ئیسلام { الفقهاء } لات سه‌یر نه‌بێت که‌وام نوسیوه دواتر بۆت ده‌رده‌که‌وێت زانایان چۆنیان باس کردوون و چۆنیان باس لێوه ده‌که‌ن به‌به‌ڵگه‌و ده‌لیل .
وه شێخ و زاناکانیان ئاگاداری موریده‌کانیان ده‌که‌نه‌وه که گوێ له زانایانی ئیسلام نه‌گرن واتا زانایانی { الظاهر }( السنة والکتاب )
{ ابن عجيبة الحسني}
ئاگاداری سۆفیه‌کان ده‌کاته‌وه له مه‌جلیسی زانایان دانه‌نیشن و گوێبیسیان نه‌که‌ن بۆیه ده‌ڵێت { الجلوس معهم ا ليوم أقبح من سبعين عاماً غافلاً وفقيراً وجاهلاً }
یه‌ک ڕۆژ دانیشتن له‌گه‌ڵیان نابه‌جێی تره و ناشرین تره له حه‌فتا ساڵ بێ ئاگایی و بێ خێر و چاکه و نه‌زانی،
بۆچی یا شێخ ؟؟؟
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی { لأنهم لا يعرفون إلا ظاهر الشريعة }چوونکه ته‌نها ئه‌وه‌ی دیاره و به‌رچاوه { الظاهر } ( السنة والکتاب ) له شه‌ریعه‌ت ده‌زانن ،
وه‌هه‌روه‌ها { ويرون من خالفهم في هذا الظاهر خاطيء أو ضال فيجهدون في رد من خالفهم } که‌سێک له‌گه‌ڵ { الظاهر } ( السنة والکتاب ) نه‌بێت ئه‌وا به‌هه‌ڵه‌ی ده‌زانن و سور ده‌بن له‌سه‌ر به‌ربه‌ست دانه‌وه‌یان،
بۆیه ئه‌وان {يعتقدون أنهم ينصحون وهم يغشون } پێیان وایه ئامۆژکاری خه‌ڵکن به‌ڵام ئه‌مانه فێل له خه‌ڵک ده‌که‌ن فێڵبازن مه‌به‌ستی زانایانی ئیسلامه.
{ فليحذر المريد من صحبتهم والقرب منهم ما استطاع } ئینجا با مورید ئاگادار بێت له زانایانی { الظاهر }له ههواڵهتیان و توخونیان نه‌که‌وێت ئه‌وه‌نده‌ی له توانایا بێت ؛ وه ئه‌گه‌ر کێشه‌یه‌کی شه‌رعی که‌وته پێش و هیچ که‌س نه‌بوو له زانایانی { أهل الباطن }
{ فليسأله على حذر ويكون معه كالجالس مع العقرب والحية } ئه‌وا باپرسیارهکهی ئاراسته‌ی زانای { الظاهر } ( السنة والکتاب ) بکات به‌ڵام ده‌بێت ئاگادار بێت چۆن دانیشتبێت له‌گه‌ڵ ماروو دوپشکا .
دواتر ده‌ڵێت { والله ما رأيت أحداً قط من الفقراء قرب منهم فأفلح أبداً في طريق الخصوص } سوێند به خوا هیچ که‌سێکم نه‌بینیوه له { الفقراء } مه‌به‌ستی سۆفی موریدهکانه نزیک بوبێته‌وه له زانایان{ الظاهر } ( السنة والکتاب ) هه‌رگیز سه‌رکه‌وتو ببێت له ڕێگه‌ی تایبه‌ت { طريق الخصوص } .
به‌ڵێ ڕێگه‌ی تایبه‌ت نه‌وه‌ک ڕێگه‌ی خوای په‌روه‌ردیگار و پێغه‌مبه‌ر{صلى الله عليه وسلم}.
ئه‌م باسه له‌خۆمه‌وه نیه ئه‌مه ڕاستیه‌که له خه‌ڵک دووره و وونه سه‌رچاوه بگه‌رێوه سه‌ر { إيقاظ الهمم لابن عجيبة الحسني ص 97 مصطفى البابي الحلبي القاهرة الطبعة الثالثة 1402ک }
بهبۆچوونیان ئیمامی {الحنفي وه المالكي وه الشافعي وه الاحمد } ئه‌مانه هه‌موویان زانای { الظاهر }ین چوونکه سۆفی نه‌بوونه .
ئینجا نابێت مه‌لا سۆفی بێت و شافیعی بێت هه‌ر مامۆستایه‌کی ئایینی بانگێشه‌ی ئه‌مه بکات گوایه سۆفیه و باوڕی به چوار مه‌زهه‌به‌که‌وه هه‌یه زۆر دووره له راستی ئه‌گه‌ر دور نیه له‌راستی چۆن ده‌توانن به‌ربه‌ستی زاناکانیان بده‌نه‌وه واتا زانایانی { الباطن } زانای سۆفیه‌کان.
ئیتر ههرلهوسهردهمدا بانگێشه‌ی ئه‌وه‌یان کرد گوایه ئێمه خاوه‌نی کهراماتین و شتی وا له ئێمه‌وه به‌رچاوه له‌خه‌ڵکی وون و نادیاره .
ئیتر ده‌ستیان کرد به نوسین و بڵاو بونه‌وه‌ی په‌رتوکه‌کانیان به‌نێو خه‌ڵکدا وه‌ک : { قوت القلوب } أبو طالب المكي
وه : { حلية الأولياء } أبي نعيم الأصبهاني
وه : { په‌رتوکه‌کانی } الحارث المحاسبي چه‌ند په‌رتوکێکی بووه
زانایانی پێش‌و له زانایانی ئیسلام خه‌ڵکیان ئاگادار کردبویه‌وه له‌و جۆره په‌رتوکانه که‌وا زۆری پێکهاتوهکانیان ناوه‌ڕۆکه‌که‌یان له پێکهاته‌ی فه‌رموده لاوازه‌کان و ئیسرائیلیات و گوته‌ی ئه‌هلی کیتابایا . بۆیه پرسیاری ئه‌م جۆره په‌رتوکانه‌یان له{ ایمام ابو زورعة} کرد وتیان له پرسیارهکهیانه ئه‌م په‌رتوکانه مایه‌ی په‌ند و ئامۆژگارین بۆ موسوڵمان ؟؟ له‌وڵامدا فه‌رموی {من لم يكن له في كتاب الله عز وجل عبرة فليس له في هذه الكتب عبرة }
واتا : که‌سێک په‌رتوکی خوای گه‌وره و میهره‌بان { قورئان }نه‌بێته مایه‌ی په‌ند و ئامۆژگاری بۆی
ئه‌وا ئه‌م په‌رتوکانه په‌ند و ئامۆژگاریان لێوه به‌ده‌ست نایه‌نێت .
ئه‌م پۆله‌ی سۆفیایه‌تی باشترینیان بوون و نزهکترینیان بون له شه‌ریعه‌تا به‌ڵام سۆفیاتی به‌و به‌شه‌وه کۆتایی پێنه‌هات تا زیاتر دورتر که‌وتنه‌وه له‌و دیاریه‌ی بۆمان ماوه‌ته‌وه له پێغه‌مبه‌ر{صلى الله عليه وسلم} وه هه‌واڵانی تا جۆری دووه‌میان لێوه دروست بوو که زیاتر دورکه‌وتنه‌وه له { السنة و الجماعة }
بۆ بابه‌تی ئاینده باس له جۆری دووه‌می سۆفیایه‌تی ده‌که‌ین به‌ویستی خوا
{ وصلى الله وسلم على نبينا محمد وآله وصحبه وسلم }