لێكۆلینەوە لەدۆسێی فڕۆكە روسییەكە دەكرێت
14/11/2014 نوسەر: bzavpress

لێكۆلینەوە لەدۆسێی فڕۆكە روسییەكە دەكرێت

ھەفتەی ڕابردوو فرۆکەیەکی بارھەڵگری ڕوسیا بەمەبەستی وەرگرتنی بەنزین ھەوڵی نیشتنەوەی لە فرۆکەخانەی سلێمانی دا، بەڵام بەھۆی نەبوونی مۆڵەتەوە ئیدارەی فرۆکەخانەی سلێمانی ڕێگەی نیشتنەوەی پێنەدا، دواتر فڕۆکەکە بەناچاری لەفڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا نیشتەوەو دەرکەوت بڕێکی زۆر چەکی بارکردبوو.

بۆ ئەم مەبەستە نوسینگەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاشكرای كرد بە فەرمانی عەبادی لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە لەسەر ئەو فڕۆكە روسییە پێكهێنرا كە چەكی بۆ لایەنێك باركردبوو.

هاوكات ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش دۆسییەكی لەسەر ئەو مەسەلەیە كردووە و لەئێستاشدا فڕۆكەكە لە فرۆكەخانەی بەغدایە و پێشتریش لە راگەیاندنەكان ئەوە بڵاوكرایەوە كە فڕۆكەیەكی روسی كە 40 تەن چەكی جۆراوجۆری لە چیكەوە باركردبوو، بۆ وەرگرتنی بەنزین لە فرۆكەخانەی بەغدا نیشتۆتەوە پاش ئەوەی فرۆكەخانەی سلێمانی رێگەی پێنەداوە لەوێ بنیشێتەوە.