13/11/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
پەرلەمان لێپرسینەوە لەگەڵ ساڵح موتڵەگ دەکات
ئەندامیكی كوتلەی ئیتلافی عەرەبییە ئاشكرای دەكات لایەنێكی سیاسی لەپشت بانگهێشتنی موتڵەگەوەیە بۆ پارلەمان و بەپەرۆشیشن لە راستی تێوەگلانی موتڵەگ بەگەندەڵییەوە .
ساجدە ئەفەندی پارلەمانتاری كوتلەی ئەلعەرەبییە كە ساڵح موتڵەگ سەرۆكایەتی دەكات ئەمڕۆ رایگەیاند هەموو لایەك باش دەزانن كە لایەنێكی سیاسی لەپشت بانگهێشتكردنی موتڵەگەوەیە و ئەوانیش بەپەرۆشن بۆ زانینی راستییەكان لەسەر تێوەگلانی موتڵەك بە گەندەڵی وەك باسی لێوە دەكرێت و لە ئێستادا چاوەڕوانی رای دەستەی دەست پاكین و وتیشی ئێمە داكۆكی لەسەر كەس ناكەین .
جێی ئاماژەپێكردنە دوێنێ سەرۆكایەتی پارلەمانی عێراق ئەو سكاڵایەی لەسەر موتڵەك پێشكەشكراوە بە یاسایی هەژماركرد و لەمڕۆدا لەهەوڵی ئەوەدان لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران وادەیەك بۆ بانگهێشكردنی موتڵەك لەبەردەم پارلەمان دیاری بكەن.