13/11/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئەمریكا گفتوگۆكان لەگەڵ ئێران لەسەر دۆسییەی ئەتۆمی بە قورس ناو دەبات
چەند مانگێكە لەنێوان هەردوو وڵاتی ئێرانو ئەمریكا گفتوگۆ هەیە لەبارەی دۆسییەی ئەتۆمی ئەوەی یەكەمیان، لەتازەترین هەنگاویشدا دوێنی لەعەمان وەزیرانی دەرەوەی هەردوو وڵات كۆبوونەوە.
لەبارەی گفتوگۆكانی نێوان وڵاتانی ڕۆژئاواو ئێران لەسەر دۆسییەی ئەتۆمی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد كەگفتوگۆكان زۆر قورسە لەئێستادا ئێران گفتۆگۆكانی ڕاگرتووە لەسەر بۆچوونی جیاواز لەپێتاندنی یۆرانیۆم.
كۆبوونەوەكەی پایتەختی عەمان بەئامادەبوونی هەریەك لەنوینەری یەكێتی ئەوروپاو كاسرین ئاشتۆنو محەمەد جواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێرانو جۆن كێری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بەڕێوەچوو.