رۆژنامەنووسێکی ئەمریکی وێنەیەکی بلاونەکراوەی مستەفا بارزانی بڵاودەکاتەوە کە مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 39 ساڵ پێش ئێستا.
ویلیەم کارتەری رۆژنامەنووسی دیاری ئەمریکی، وێنەیەکی مستەفا بارزانی رابەری شۆڕشی ئەیلول بڵاودەکاتەوە کە تا ئێستا بلاونەکراوەتەوەو مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ مانگی یۆلیۆی ساڵی 1965
ئەو رۆژنامەنووسە لەپەیجی تایبەتی خۆی لەتۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک لەگەڵ بلاوکردنەوەی وێنەکە چەند یادگارییەکی لەگەڵ بارزانی بلاوکردۆتەوەو دەڵێت (ئەو حەزی بەوە نەبوو بڵێم کوردستانی عێراق، هەمیشە دەیوت بڵێ کوردستان، داوای لێکردم لەئەمریکا شتێک بۆ کورد بکرێت، هەروەها وتی: ئەمریکا ئۆقیانوسێکی گەورەیە بەڵام من تەنها کوپێکی بچوکم هەیە، ئەمەش بووە مایەی پێکەنینی پێشمەرگەکانی).
د.ع