26/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
به‌دری گه‌وره.. قوتابخانه‌یه‌ك بۆ فیكری جیهادیمان
حه‌ڤده‌ی ره‌مه‌زانی پیرۆز هاته‌وه‌و یادی پڕ له‌سه‌روه‌ری و سه‌ركه‌وتنی جه‌نگی فورقانی گه‌وره‌و سه‌ركه‌وتنه مێژووییه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم)و موسڵمانان له‌به‌دردا به‌سه‌رماندا تێپه‌ڕییه‌وه، ئه‌م جه‌نگه مه‌زنه‌ی باوه‌ڕداران به‌سه‌ركردایه‌تی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام(صلی الله علیه وسلم) وانه‌و په‌ندی زۆری بۆ موسڵمانان له‌هه‌موو سه‌رده‌مێكدا تێدایه‌و له‌ڕووی سیاسی و عه‌سكه‌ری و جیهادی مه‌یدانی و ئابووری و هونه‌ری سه‌ركردایه‌تیكردنه‌وه نموونه‌ی باڵای له‌خۆ گرتووه كه پێویسته له‌هه‌موو سه‌رده‌مێكدا قیاده‌و قه‌واعیده‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵمان بۆی بگه‌ڕێته‌وه‌و بیكاته پێشه‌نگ و نموونه‌ی ناو هه‌موو كایه‌كانی ژیانی ئه‌مڕۆی.
به‌در وانه‌ی حه‌ماسه‌ت و خۆشه‌ویستی و هۆگه‌ری پاكی تیایه بۆ خوا‌و پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم)و باوه‌ڕداران، شۆرشێكی عاتیفی گه‌وره‌ی ناو دڵ و هه‌ناوه‌كان بوو پاشان ده‌رهاوێشته‌كه‌ی له‌ناو گۆڕه‌پانه خوێناوییه‌كه‌دا به‌ده‌ركه‌وت كه كه‌مینه‌یه‌ك یان به‌وته قورئانییه‌كه فیئه‌یه‌كی قه‌لیله سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر فیئه‌یه‌كی زۆرینه‌دا، ئه‌مرۆ هه‌ندێك له‌ئیسلامییه‌كان گاڵته‌یان به‌سۆزداری و ره‌هه‌ندی عاتیفی دێت له‌ناو كایه‌ی دینداری و كاری ئیسلامی‌دا كه له‌راستیدا پایه‌كانی دینی ئێمه له‌سه‌ر عاتیفه راوه‌ستاوه‌و ترۆپكی ئه‌و عاتیفه‌یه‌ش خۆشه‌ویستییه بۆ خوا‌و پێغه‌مبه‌رو مسوڵمانان.
به‌دری گه‌وره وانه‌ی خۆڕاگری بۆ ئێمه‌ی موسڵمان تیایه كه چۆن ئه‌و فیئه كه‌م و كه‌م چه‌كه‌ی كه‌به‌ئامانجی جه‌نگ ده‌رنه‌چووبوون و خۆیان بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی سوپایه‌كی گه‌وره‌ی پڕ چه‌ك ئاماده نه‌كردبوو رووبه‌ڕووی مه‌حاڵ بوونه‌وه‌و ئه‌و مه‌حاڵه‌یان كرده مومكین و بوونه خاوه‌نی سه‌ركه‌وتنێكی سه‌رسوڕهێنه‌ری مه‌یدانی.
به‌هه‌موو ئه‌و پێوه‌رانه‌ی هه‌ندێ له‌موسڵمانان ئه‌مڕۆ بۆ كات و شێوازی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی دوژمنانی ئیسلام دایده‌تاشن ده‌بوو پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم)و بڕواداران به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان خۆیان له‌و شاخه سه‌خته‌ی موشریكین لابدایه‌و قه‌ناعه‌تیان به‌خۆیان بكردایه كه كاتی جیهادی مه‌یدانی و ململانێیه‌كی گه‌وره‌ی له‌م شیوه‌یه نه‌هاتووه‌و ئه‌وان له‌قۆناغی دروستبووندان و كه‌مینه‌ن و زه‌مینه‌كه نه‌سازاوه بۆ چوونه ناو موغامه‌ره‌ی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو هێزه‌ی قوره‌یش كه بۆ رزگاركردنی سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌یان هاتبوون و پاشان بڕیاری له‌ناو بردنی موحه‌ممه‌دی پێغه‌مبه‌رو شوێنكه‌وتوانیان دا، ئه‌وان پێش ئه‌وه‌ی سه‌یری زوعف و كه‌می و بێ چه‌كی خۆیان و هێزو چه‌ك و زۆری ژماره‌ی به‌رامبه‌ره‌كانیان بكه‌ن هێزو قودره‌تی په‌روه‌ردگاری مه‌زن و ره‌وایه‌تی پرسه پیرۆزه‌كه‌ی خۆیان له‌به‌رچاو گرتبوو.
به‌داخه‌وه ئه‌م هاوكێشه‌یه له‌م سه‌رده‌مه‌دا پێچه‌وانه بووه‌ته‌وه‌و له‌به‌رچاو گرتنی هێزو قودره‌تی خوا لاواز بووه‌و هه‌موو پێوه‌ره‌كانمان له‌زوعف و كه‌مینه‌یی خۆماندا كورت كردووه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده قورئان پێمان ده‌فه‌رمووێت::[ كَم مِّن فِئَةٍ قَلِيلَةٍ غَلَبَتْ فِئَةً كَثِيرَةً بِإذْنِ اللَّهِ واللَّهُ مَعَ الصَّابِرِينَ]البقرة 249.
ئه‌وه‌ی له‌م سه‌رده‌مه‌دا پێویستی به‌گۆڕانكاری هه‌یه بریتییه له هزرو بیركردنه‌وه‌ی ئێمه، ده‌بێت له‌وه تێبگه‌ین كه هێزو فاكته‌ری سه‌ركه‌وتن له‌ناو كرۆكی پیامه‌كه‌ماندایه كه ئه‌و په‌یامه‌ش وابه‌سته‌یه به‌ئاسمانه‌وه‌و ئینتیمای بۆ په‌روه‌ردگار هه‌یه، هێز ئه‌وه نییه كه له جه‌سته‌و چه‌ك و زۆرینه‌یی ئێمه‌دا هه‌یه، قورئانیش لۆمه‌ی موسڵمانان ده‌كات كاتێك ئه‌م حه‌قیقه‌ته‌یان لێ ده‌گۆڕێت و چاویان له‌زۆری ژماره‌ی جه‌نگاوه‌رو جۆرایه‌تی چه‌كه‌كانی ده‌ستیانه‌وه‌یه‌و له‌یادیان ده‌چێته‌وه كه فاكته‌ره راسته‌قینه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتنی ئه‌وان ویست و ئیراده‌ی خوایه نه‌ك ژماره‌و سوپای زه‌به‌لاحی ئه‌وان:[ وَيَوْمَ حُنَيْنٍ إِذْ أَعْجَبَتْكُمْ كَثْرَتُكُمْ فَلَمْ تُغْنِ عَنْكُمْ شَيْئاً وَضَاقَتْ عَلَيْكُمُ الْأَرْضُ بِمَا رَحُبَتْ ثُمَّ وَلَّيْتُمْ مُدْبِرِينَ ]التوبة:25.
موسڵمانانی به‌در پێش ئه‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه له‌رووی سایكۆلۆژیی و بیركردنه‌وه‌و عاتیفه‌ی دینییه‌وه ساز‌و ئاماده‌بوون بۆ هه‌ر رووبه‌رووبوونه‌وه‌یه‌ك، واته له‌رووی زاتییه‌وه جیهادی و حه‌ماسی و سازبوون و زۆر بایه‌خیان به رووه مه‌وزووعییه‌كه نه‌ده‌دا، ئه‌وه‌ی زیاتر بیری له لایه‌نی بابه‌تیی پرسی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی مه‌یدانی ده‌كرده‌وه سه‌ركردایه‌تی بوو كه له‌شه‌خسی پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وادا(صلی الله علیه وسلم) خۆی ده‌بینییه‌وه‌و له‌په‌روه‌ردگارییه‌وه رێنموونی كرابوو كه چۆن و له‌كه‌یدا ئه‌م عاتیفه ئیسلامی و ئیمانییه كه خۆی له‌هه‌ناویاندا جۆشی دابوو له‌ناو گۆڕه‌پانی ململانێكه‌دا ته‌وزیف بكات، ئه‌وان زۆر ده‌مێك بوو داوای رووبه‌رووبوونه‌وه‌و جیهادو قیتالیان ده‌كرد تا خوای گه‌وره مۆڵه‌تی پێ دان:[ أُذِنَ لِلَّذِينَ يُقَاتَلُونَ بِأَنَّهُمْ ظُلِمُوا ۚ وَإِنَّ اللَّهَ عَلَىٰ نَصْرِهِمْ لَقَدِيرٌ] الحج:39.
ده‌كرێت موسڵمان هه‌میشه له‌مه‌یدان و له‌حاڵه‌تی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دا نه‌بێت یان له‌ژیانیدا بۆی نه‌لوێت، به‌ڵام هه‌رگیز ناكرێت له‌هه‌ناویدا ئه‌و عاتیفه جیهادی و حه‌ماسییه‌ی نه‌بێت كه ئه‌گه‌ر ئیسلام پێویستی به گیانفیدایی ئه‌و هه‌بوو یان شه‌یپووری جه‌نگ لێ درا ئاماده‌یی به‌شداریكردنی نه‌بێت، باوه‌ڕدارانی ده‌وری پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێش ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی جیهادو جه‌نگیان پێ بدرێت خاوه‌نی فیكری جیهادی بوون، بۆیه ده‌بێت هه‌میشه فیكر‌و بیركردنه‌وه‌ی جیهادیانه له‌ئه‌ندێشه‌و هزری كه‌سی باوه‌ڕداری راستگۆدا هه‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر نه‌بوو له‌گه‌ڵ باوه‌ڕه‌كه‌یدا راستگۆ نییه‌و له نیفاق و دووڕووییه‌وه نزیكه وه‌ك پێغه‌مبه‌رمان(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمووێت: (مَن مَاتَ وَلَمْ يَغْزُ وَلَمْ يُحَدِّثْ بِهِ نَفْسَهُ مَاتَ عَلَى شُعْبَةٍ مِنْ نِفَاقٍ) رواه مسلم وابو داود وابو نعيم وابن عساكر وابن كثير وابن دقيق العيد.. يان دةفةرموويَت: (مَنْ مَاتَ وَلَمْ يَغْزُ وَلَمْ يُحَدِّثْ نَفْسه بِالْغَزْوِ مَاتَ مِيتَة جَاهِلِيَّة)رواه مسلم قي صحيحه وأبوداود والنسائي.
كه‌واته ئه‌وه‌ی میسداقیه‌تی باوه‌ڕو ئیسلامه‌تی دروستی له‌سه‌ر راوه‌ستاوه فیكری جیهادی و بیركردنه‌وه‌ی جیهادیانه‌یه، ئه‌و كه‌سه‌ی له‌هه‌ناویدا موجاهید نه‌بێت و له‌ده‌روونی خۆیدا ساز‌و ئاماده نه‌بێت رۆژێك له‌رۆژان به‌رگری له‌ئیسلام و پیرۆزییه‌كانی ئایینه‌كه‌ی بكات جۆرێك له‌نیفاق موماره‌سه ده‌كات كه دینداری و ئیسلامه‌تییه‌كه‌ی ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه.