له یارییه‌كی دۆستانه‌دا ئه‌رجه‌نتین و كرواتیا له له‌نده‌ن ڕوبه‌ڕوی یه‌كتر بوونه‌وه ، كه ئه‌نجامه‌كه‌ی به بردنه‌وه‌ی ئه‌رجه‌نتین كۆتایی هات .
هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا له نه‌بوونی ئه‌ستێره‌كانی وه‌ك مۆدریچ ، راكیتیچ و مانزۆكیچ ، روبه‌ڕوی ئه‌رجه‌نتین بوویه‌وه و یارییه‌كه‌شی دۆڕاند . هه‌رچه‌نده له خوله‌كی یانزه‌ی یارییه‌كه توانی به گۆڵی شاربینی پێش بكه‌وێت ، به‌لاَم دواتر كه‌وتره به‌ر فشار و هێرشه‌كانی ئه‌رجه‌نتین تا ئه‌و كاته‌ی له خوله‌كی 49 كریستیانی ئه‌رجه‌نتینی ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ی یه‌كسان كردده‌وه و دوای هه‌شت خوله‌ك ناوبژیوانی یارییه‌كه لێدانێكی سزای بۆ ئه‌رجه‌نتین هه‌ژمار كرد و میسی توانی ئه‌و لێدانه سزایه گۆڵ بكات و ئه‌نجامی یارییه‌كه به‌سودی خۆیان بگۆڕێت . یه‌كێك له رووداوه گرنگه‌كانی ئه‌م یارییه گه‌ڕانه‌وه‌ی تیڤێز بو بۆ یاری كردن له هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین دوای دووركه‌وتنه‌وه بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ . كه هانده‌رانی ئه‌و یاریزانه به گه‌رمی پێشوازیان لێ كرد .