12/11/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
عەبادی سەرجەم فەرماندە سەربازییەكانی سوپا دەگۆڕێت
ئەمڕۆ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق، كە هاوكات فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانیشە لەگەڵ بەشێك لەفەرماندە سەربازییەكانی هێزە چەكدارەكانی عێراق كۆبووەوە.
بەپێی راگەیەنراوی كۆبوونەوەكە، عەبادی باسی لەوە كردووە دەیەوێت دەستی ئەو كەسانە لەسوپا دووربخاتەوە كە بوونەتە هۆی ئەوەی دووبەرەكی تائیفی لەناو سوپادا دروستبكەن، بەوتەی خۆی بۆ ئەو مەبەستە بڕیاریداوە سەرجەم فەرماندە سەربازییەكانی سوپا بگۆڕێت، كە بەشێكیان ئاڵوگۆڕ بەپۆستەكانیان دەكرێتو بەشێكی تریشیان دوور دەخرێنەوە.
ئەمە لەكاتێكدایە تائێستا عەبادی چەند فەرماندەیەكی سوپای عێراقی لەپۆستەكان دوورخستووەتەوە، بەتایبەتی ئەوانەی كە لەنوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق نزیكبوون.