26/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
مه‌عنه‌وییه‌ت گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌سڵه‌كه!
حه‌ڤده‌هه‌مین په‌یامی مه‌عنه‌ویی ئێمه بۆ ئێوه:
به پێوانه‌یه‌كی درووست، كه مرۆڤ سه‌نته‌ره، سه‌نته‌ریش له خودی مه‌عنه‌وییه‌ته گه‌وره‌كه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، كه ئه‌ویش هه‌ر له ناسینی بوون و وجوودی خوداوه‌یه، هه‌مبه‌ری هه‌موو شت و ڕێكخه‌ری هه‌موو شت و سازانی هه‌موو كایه و كرده‌یه‌كی گه‌ردوونی له ژێر ڕكێف و ویستی خودادایه، هه‌ر بۆ خۆشی ئه‌م كارانه‌ی وه دیهێناوه، بۆ تاقیكاریی و ئه‌نجامگیرییه سه‌ره‌تایی و كۆتاییه‌كه‌ی ژیان و مردن و دواجار گیرسانه‌وه له لای خۆی، له ڕۆژی په‌سلاَن، به به‌هه‌شتیی، یان دۆزه‌خیی!.
كه ئێمه ده‌ڵێین مه‌عنه‌وه‌ییه‌ت، گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ئه‌سڵكه، ئه‌وه له خۆڕاوه نییه، یان بێ ده‌ربه‌ستیی و نه‌دیده گرتنی شته‌كانی "ده‌ره‌وه"، یان "ناوه‌وه"ی دژه‌كانی ئه‌م ڕاستییه نییه، به‌ڵكو ئه‌وه دۆزینه‌وه‌یه‌كی گرنگ و پڕبایه‌خه و یه‌كێكه له نیعمه‌ته‌كانی خودای گه‌وره، كه خۆی له ناسین و پێ‌زانین و هه‌ستپێكردن و خۆ ته‌سلیمكردن و سه‌رله‌به‌رییه‌تیی بۆ بڕیار و ڕاسپارده و حه‌قیته‌كانییه‌تی، لای ئێوه بۆ زات و ده‌سه‌لاَته به مه‌عنه‌وییه‌ته‌كانی خۆی، كه به درێژایی مێژووی به‌شه‌ریی و گه‌ردوونیی، ئه‌م ڕاستییه‌ی سه‌لماندووه، هێزی سه‌لێمنه‌ی خودا‌ش نكۆڵی لێناكرێـت و گه‌ڕانه‌وه و پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی بۆ نییه و هه‌موو شتێكی ئه‌و ڕاستینه‌ی ڕاستییه‌كانه و بێ وێنه‌یه له هه‌موو شتێك‌دا، بۆیه پێویستی ئێمه‌ی به‌شه‌ری ته‌نیا ئه‌وه‌یه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌سڵه‌كه، كه ئه‌ویش هه‌ر مه‌عنه‌وییه‌ته، چونكه خودا بۆ خۆی ئه‌م ژین و ژیان و مان و نه‌مان و زیندووبوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر مه‌عنه‌وییه‌تێكی گه‌وره و گران و مه‌زن پێكهێناوه، ئه‌ویش بۆ خزمه‌تی مرۆڤه‌كان و چاكه‌كردن له‌گه‌ڵ مرۆڤه‌كان و گیانله‌به‌ران و له‌به‌رامبه‌ریشدا ناسین و داننانه به بوون و وجودی ئه‌زه‌لی خۆیدا، له‌لایه‌ن مرۆڤه‌كانه‌وه بۆ خودا و سه‌رڕاستیی و گوێڕایه‌ڵی له‌به‌رمبه‌ر ڕێنمایی و په‌یام و ئاڕاسته‌كانیدا، له‌كاتێكدا خودا هیچ كات پێویستی به‌وه نییه كه ئێمه و ئێوه‌ش بیناسین، یان سه‌رله‌به‌ر و گوێڕایه‌ڵی بین، هه‌ر چه‌شنه نزیكییه‌ك، یان دوورییه‌ك لێیه‌وه، چونكه خودا هیچ كات نیازی به هیچ كه‌س و لایه‌ك نه‌بووه نییه.
كێش و سه‌روای مه‌عنه‌وییه‌ت و گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌سڵه‌كه، گوێگرتنه له ئاوازی ئه‌فسوونگه‌ری ئه‌م ده‌نگ و چه‌شمه زه‌لاَڵ و سازگاره‌ی خوداناسیی و خوداگرتن به حه‌ق و ڕاستیی و سه‌رله‌به‌رییه‌تیی ئه‌و، كه پاداشت و وه‌سیله‌ی خۆشگوزه‌رانیی و ئاسوده‌یی پێیه بۆ گشت بوونه‌وه‌ره‌كان، كه له چیدا ئه‌م گه‌ڕانه‌وه‌یه وه‌دی دێت و چۆن چۆنی ئه‌م مه‌عنه‌وییه‌ت و گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ئه‌سڵه‌كه وه‌ده‌ستدێت!؟، به ته‌جره‌به‌ی ژیان و تێگه‌یشتنی درووست و ڕاست و ڕه‌وان، پێزانینی ئه‌و حه‌قیقه‌تانه‌ی ژیانكردن و مردن و زیندووبوونه، تێكه‌ڵیی و ئاوێته‌بوون له‌گه‌ڵ كۆی ئه‌م جۆر و خولانه‌ی ژیان و پاشخانی زۆر و زه‌وه‌ندی مرۆڤایه‌تیی و كاره‌سات و تێپه‌ڕینی ئه‌م هه‌موو ڕووداوانه‌ی ڕابردوو، به‌سن، بۆ گه‌ڕانه‌وه لای مه‌عنه‌وییه‌ت.