ئاگادارییەك بۆ دەرچوانی پۆلی (12) ئامادەیی
11/11/2014 نوسەر: bzavpress

ئاگادارییەك بۆ دەرچوانی پۆلی (12) ئامادەیی


 ڕاگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی وەرگرتن لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاگاداری سەرجەم قوتابیان/ خوێندكارانی پۆلی (12)ی ئامادەی دەكات، كە لە كاتی پڕكردنەوەی فۆرمی پێشكەشكردنی داواكاری لە (زانكۆ لاین) و ڕوبەڕوبونەوەی هەر كێشەو گرفتێك سەردانی مەڵبەندەكانی ڕاوێژكاری بكەن، كە ژمارەیان (13) مەڵبەندی ڕاوێژكارین لە زانكۆكانی كوردستان كراوەنەتەوە بۆ كارئاسانیكردن و ڕاپەڕاندنی كارەكانی خوێندكاران و ڕێنوێنیكردنیان، بۆیە هیچ پێویست بەوە ناكات سەردانی دیوانی وەزارەت و ناوەندی وەرگرتن بكەن.