11/11/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
بلووره منداڵ ئومێدێك بۆ ئه‌و هاوسه‌رانه‌ی كه نه‌زۆكن
نه‌زۆكی یه‌كێكه له‌و گرفتانه‌ی كه بۆته هۆی تێكچوونی شیرازه‌ی ژیانی چه‌ندین خێزان و به دیارده‌یه‌كی دونیایی داده‌نرێت و له كوردستان و عیراقیشدا ئه‌و گرفته روو له زیادبوونه، له ئێستاشدا رێگاچاره‌یه‌كی بۆ دۆزراوه‌ته‌وه كه ئه‌ویش پرۆسه‌ی بلووره منداڵه، بلووره منداڵ به گه‌وره‌ترین رێگای چاره‌سه‌ری نه‌زۆكی داده‌نرێت كاتێك رێگاكانی تر بۆ چاره‌سه‌ری نه‌زۆكی شكست ده‌هێنێت، كه تیایدا هێلكه‌ی ئافره‌ته‌كه به سپێرمی پیاوه‌كه‌ی خۆی له ده‌ره‌وه‌ی منداڵدانی ئافره‌ته‌كه ده‌پیتێندرێت و دواتر هێلكه پیتێنراوه‌كه ده‌گوازرێته‌وه بۆ ناو منداڵدانی ئافره‌ته‌كه به مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی دووگیانییه‌كی سه‌ركه‌وتوو.
له ئێستاشدا له هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین سه‌نته‌ر و نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به بلووره منداڵ كراونه‌ته‌وه و به‌هۆیانه‌وه زۆر خێزانی نه‌زۆك بوونه‌ته خاوه‌نی منداڵی خۆیان، نه‌خۆشخانه‌ی ئینته‌رناشناڵ بۆ نه‌زۆكی و نه‌خۆشییه بۆماوه‌ییه‌كان و بلووره منداڵ له شاری سلێمانی، یه‌كێكه له‌و نه‌خۆشخانانه و له ماوه‌ی رابردووش‌دا خزمه‌تێكی به‌رچاوی به خه‌ڵكی كوردستان به گشتی و شاری سلێمانی به تایبه‌تی كردووه و سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی له‌و بواره‌دا به‌دیهێناوه.
له‌وباره‌یه‌وه به‌رپرسی راگه‌یاندنی سه‌نته‌ره‌كه رایگه‌یاند: "ئه‌و سه‌نته‌ره پێش سێ ساڵ دامه‌زراوه بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی مرۆیی بۆ ئه‌و هاوسه‌رانه‌ی كه له منداڵ بێبه‌شبوون و منداڵیان نابێت و هه‌روه‌ها ئاسانكردنی ئه‌نجامدانی ئه‌و جۆره پرۆسانه له شاری سلێمانی له بری سه‌فه‌ركردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و خه‌رجییه‌كی زۆر به‌هۆیه‌وه"، ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: "زۆر پرۆسه‌ی شكستخواردوو له ده‌ره‌وه‌ی وڵات لێره له سلێمانی سه‌ركه‌وتوو بووه و نموونه‌ی زۆریشمان له‌و هاوسه‌رانه هه‌یه كه تازه ژیانی هاوسه‌رگیرییان پێكهێناوه و سه‌ردانه‌كانیان بۆ لای ئێمه سه‌ركه‌وتوو بووه و به‌رهه‌مه‌كه‌ی دووگیانبوون و منداڵبوون بووه و هه‌ندێكیشیان خوای گه‌وره زیاتر له منداڵێكی پێبه‌خشیون".
هاووڵاتی (سیروان عه‌لی) كه یه‌كێكه له‌و هاوسه‌رانه‌ی كه له‌و سه‌نته‌ره‌دا چاره‌سه‌ری بۆ كراوه، رایگه‌یاند: "من و هاوسه‌ره‌كه‌م هێنده خۆشحالبووین كه وه‌سف ناكرێت به‌هۆی ئه‌و چاره‌سه‌ره گشتگیره‌ی كه سه‌نته‌ری ئینته‌رناشناڵ بۆ نه‌زۆكی و بلووره منداڵ بۆی كردین، من ماوه‌ی 10 ساڵه ژنم هێناوه و له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌م به ته‌واوی نائومێدببووین له‌وه‌ی كه منداڵێكمان ببێت، كاتێك به رێكه‌وت له سلێمانی سه‌ردانی سه‌نته‌ری ئینته‌رناشناڵ-م كرد سپرایزه‌كه گه‌وره‌بوو و چه‌ندجارێك هاتووچۆ و پشكنین تا سه‌رم سووڕما به دووگیانبوونی هاوسه‌ره‌كه‌م و سوپاس بۆ خوا دوای ئه‌وه دووانه‌یه‌كمان بوو (كوڕێك و كچێك)، له راستیدا سه‌ردانیكرنه‌كانمان بۆ لای دكتۆر له ده‌ره‌وه‌ی وڵات سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو و منداڵمان نه‌بوو، به‌ڵام له‌و سه‌نته‌ره ئاواته‌كه‌مان هاته دی، كه مه‌حاڵی كرد به راستی له سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی بلووره منداڵدا".
هاووڵاتی خاتوو ره‌هێل فه‌تاح كه ئه‌ویش هاوسه‌رێكی تره كه له‌و سه‌نته‌ره‌دا چاره‌سه‌ری بۆ كراوه، رایگه‌یاند: "هیچ خۆشییه‌ك ناگاته خۆشیی خێزانێك له‌گه‌ڵ بوونی منداڵ كه ماڵه‌كه به جووڵه و پێكه‌نینه‌كه‌یان ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه.. ئه‌مڕۆش سوپاس بۆ خوا و دوای پێنج ساڵ له ئارامگرتن كه تیایادا من و هاوسه‌ره‌كه‌م له منداڵ بێبه‌شبووین، پرۆسه‌كه له سه‌نته‌ری ئینته‌رناشناڵ-ی سلێمانی سه‌ركه‌وتوو بوو و كوڕێكمان بوو، زۆر به ئاسانی دوای ئه‌وه‌ی كه ساڵانی رابردوو سه‌ردانی چه‌ندین پزیشك و پسپۆڕمان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات كرد، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانمان شكستی هێنا و ئه‌مڕۆش خۆشییه‌كه‌مان وه‌سف ناكرێت به له دایكبوونی مناڵه‌كه‌مان و حه‌زیش ده‌كه‌ین له داهاتوودا منداڵی تریشمان هه‌بێت كه ماڵه‌كه‌مانی پێ ئاوه‌دان بكه‌ینه‌وه".
راوێژكاری ئوردن-یی پسپۆڕ له نه‌زۆكی و بلووره منداڵ له سه‌نته‌ره‌كه، له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاند: "كاری سه‌نته‌ری ئینته‌رناشناڵ-ی سلێمانی بۆ بلووره منداڵ، جه‌خت له‌سه‌ر سه‌رخستنی پرۆسه‌ی گواستنه‌وه و یارمه‌تیدان له‌سه‌ر دووگیانبوون ده‌كاته‌وه، كه ئه‌ویش وه‌رگرتنی هێلكه‌یه له ژنه‌كه و دوای پیتاندنی له‌گه‌ڵ سپێرمی پیاوه‌كه‌ی خۆی له ده‌ره‌وه‌ی له‌شی له‌ناو شووشه‌یه‌ك و پێی ده‌ڵێن (منداڵی بلوورین)، دواتر هێلكه پیتێنراوه‌كه ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه ناو منداڵدانی ژنه‌كه".
سه‌باره‌ت به شكستهێنانی هه‌ندێ له‌و پرۆسانه له ده‌ره‌وه‌ی عیراق و سه‌ركه‌وتنی له‌و سه‌نته‌ره‌دا، رایگه‌یاند: "منداڵی بلوورین یاخود (پیتاندن له ده‌ره‌وه‌ی جه‌سته)، رێژه‌ی سه‌ركه‌وتن تیایدا به ته‌نیا به‌س نیه، چونكه هۆكاری په‌یوه‌ندیدار به هه‌ر حاڵه‌تێك هه‌یه، ره‌نگه هه‌ندێ حاڵه‌ت هه‌بێت له‌لای پیاوه‌كه یاخود ژنه‌كه پێویستیی به پشكنینی زیاتر هه‌بێت، ئێمه‌ش له هه‌موو زانیارییه په‌یوه‌ندیداره‌كان به هه‌ردووكیان ده‌كۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون بۆ هه‌موو ورده‌كارییه‌كان ده‌كه‌ین، بۆئه‌وه‌ی ئه‌و پرۆسانه به‌شێوه‌یه‌كی وردتر و باشتر له ده‌ره‌وه ئه‌نجام بده‌ین و به‌شێوه‌یه‌كی وردتر و دڵنیابوون له دووگیانبوونه‌كه خزمه‌تی هه‌ردوولا بكه‌ین، ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی ئاماده‌بوونی هه‌ردووكیان له سه‌نته‌ره‌كه، ئه‌وانه‌شی كه پرۆسه‌كه‌یان له ده‌ره‌وه سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستنه‌هێناوه، له بابه‌تی (نه‌زۆكی یاخود لاوازیی پیتاندنه‌كه) ده‌كۆڵینه‌وه و دواتر رێوشوێنه پێویسته‌كان ده‌گرینه به‌ر له پێناو منداڵی بلوورین كه ده‌گوازرێته‌وه بۆ ناو منداڵدان، دووگیانبوون دوای ئه‌وه به‌دوور نازانرێت و راسته‌وخۆ رووده‌دات و تاقیكردنه‌وه و پرۆسه‌ی زۆر سه‌ركه‌وتوو و دڵنیاكه‌ره‌وه‌مان هه‌یه. تێچووی پرۆسه‌كه‌ش هه‌رزانه و نرخه‌كان له حاڵه‌تێكه‌وه بۆ حاڵه‌تێكی تر جیاوازه و به‌پێی پێویستیی سه‌ردانه‌كان و پشكنینه پزیشكییه‌كان و ده‌رمانی په‌یوه‌ندیداره، هه‌روه‌ها رێنوێنیی ئه‌و هاوسه‌رانه ده‌كه‌ین كه منداڵیان نابێت له واده‌ی پێویست زیاتر دوانه‌كه‌ون و هه‌میشه پشكنین ئه‌نجام بده‌ن و له هۆكاره‌كانی نه‌زۆكی بكۆڵنه‌وه و چاره‌سه‌ریشی ئاسانتر ده‌بێت، هه‌روه‌ها ته‌ئكید له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه حاڵه‌ته سه‌خته‌كان یاخود مه‌حاڵه‌كان له پێشتردا یاخود ئه‌وه‌ی كه به بێبه‌شبوون له منداڵ كۆتایی دێت، ئه‌مڕۆ زۆر ئاسان بووه و چاره‌سه‌ر هه‌یه".
له رووی شه‌رعیشه‌وه شێخ مه‌لا ئه‌حمه‌دی خانشی پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگه‌وتێكی شاری سلێمانی رایگه‌یاند: "بێگومان هیچ ئیحراجییه‌ك له ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی پیتاندن له ده‌ره‌وه‌ی جه‌سته‌دا (بلووره منداڵ) نیه، به تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی كه نه‌زۆكن، خوای گه‌وره بۆ هه‌موو ده‌ردێك ده‌رمانی داناوه، ئه‌و پرۆسه‌یه پێچه‌وانه‌ی ئاین و شه‌ریعه‌تی ئیسلام نیه گه‌ر هاتوو ناپاكیی له پیتاندنه‌كه‌دا نه‌بێ و ته‌نیا له نێوان ژنه‌كه و پیاوه‌كه‌ی خۆی بێت، هه‌روه‌ها هۆكاری تر له سه‌ركه‌وتنی ئه‌و پرۆسه‌یه‌دا هه‌یه كه ئه‌ویش ئیراده‌ی خوای گه‌وره‌یه له سه‌ركه‌وتنی ئه‌و پرۆسانه‌دا یاخود شكستهێنانیان".
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: "زانایان به‌بێ جیاوازی كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه مادام منداڵه‌كه له هێلكه‌ی ژنه‌كه و سپێرمی پیاوه‌كه‌ی خۆی دروست ده‌بێت ئه‌وا رێگه‌ی پێدراوه، چونكه ئه‌وان هاوسه‌ری یه‌كترن ، ئه‌و منداڵه چ له‌ناو منداڵدان بێت یان له ده‌ره‌وه‌ی منداڵدان وه‌ك یه‌كه".
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه پسپۆِڕی ئوردنی خاتوو ئه‌حلام زه‌هران له سه‌نته‌ری ئینته‌رناشناڵ رایگه‌یاند: "ده‌ستمانكرد به پرۆسه‌ی پیتاندن وه گواستنه‌وه‌ی جینه‌كان و زۆربه‌شیان له سلێمانی سه‌ركه‌وتووبوون، له راستیدا بینیمان زۆرێك له هاوسه‌ركان ترسیان له چاوو زار هه‌بوو له كاتی دووگیانبوونیان دوای ئارامگرتنیان و دوو دڵ بوون له راگه‌یاندنی دووگیانییه‌كه‌یان و من بۆ قسه‌م له‌گه‌ڵ زۆربه‌یان كردووه له‌وباریه‌وه، كه ترس لێی شتێك نیه كه باس بكرێ له كاتێكدا كه پرۆسه‌ی پیتاندن له ده‌ره‌وه‌ی جه‌سته زۆر ئاسانه و له 10 خوله‌ك زیاتری پێناچێت و دڵنیابوون له ئه‌نجامدانی پشكنین و هاوكاریی نێوان ژن و مێرد زۆربه‌ی ورده‌كارییه‌كان له پرۆسه‌ی دووگیانبوون و منداڵبوون ئاسانتر ده‌كات".