11/11/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
گۆڕان له‌گرده‌كه كۆبوونه‌وه‌ی به ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كردووه
له‌سه‌ر پرسی دواكه‌وتنی یه‌كلایی بوونه‌وه‌ی كێشه‌ی پارێزگای سلێمانی، گۆڕان له‌گرده‌كه كۆبوونه‌وه‌ی به ئه‌ندامان كردووه.
له‌سه‌ر ئه‌و پرسه گرنگه كه ئێستا بووه‌ته كێشه‌ی سه‌ره‌كی له سلێمانی، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دوایین كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی لیسته‌كه‌ی كردووه‌و بریاری كۆتاییان له‌وباره‌وه داوه.
له‌وباره‌وه هاوسه‌ر وشیار ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له‌سه‌ر ليستى گۆڕان به‌بزاڤی وت (له‌گرده‌كه‌ی زه‌رگه‌ته كۆبوونه‌وه كراوه‌و ئه‌وه‌مان پێ راگه‌یه‌نراوه كه هه‌ڵوێستی توندیان ده‌بێت ئه‌گه‌ر بێتوو یه‌كێتی له‌سه‌ر په‌كخستنی ئه‌و پرسه به‌رده‌وام بێت).
پێشتریش محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم به‌گۆڤاری بزاڤی راگه‌یاندبوو كه گۆڕان چاوه‌ڕێی دۆخه‌كه ئه‌كات‌و بریاری كۆتایی له‌وباره‌وه ئه‌دات ئه‌گه‌ر بێتتوو یه‌كێتی سووربێت له‌سه‌ر بریاری خۆی به وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگار.
د.ع