10/11/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
پارتی مۆڵه‌تی بۆ یه‌كێتی دانا
پارتی دیموكراتی كوردستان دوایین مۆڵه‌تی بۆ یه‌كێتی داناوه تا پرسی پارێزگای سلێمانی یه‌كلایی بكاته‌وه.
پارتی دیموكراتی كوردستان كه خاوه‌نی 3 كورسیه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ینێی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی وه‌ك دوا مۆڵه‌ت دیاریكردووه بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پرسی پارێزگار، له‌وباره‌وه زیاد ره‌زا به بزاڤی وت (ئێمه پێمان خۆشه يهكێتیو گۆڕان له‌نێو خۆیاندا رێكه‌وتن بكه‌ن، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو دوا مۆڵه‌ت دهبێتو پارتی بریاریداوه پشتگیری گۆڕان بكات ئه‌گه‌ر بێتوو پرسه‌كه له‌نێوان هه‌ردوولادا چاره‌سه‌ر نه‌كراو وه‌ك خۆی مایه‌وه).
ناوبراو راشیگه‌یاند كه ئه‌وه بڕیاری فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌و لیستی زه‌رد له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێماني پابه‌ند ده‌بێت پێوه‌ی.
د.ع