و/عەبدولکەریم پێنجوێنی
وه‌ك باسمانكرد ماد بریتی یه له
دوانزهه‌م كۆمه‌ڵی نه‌ژادی ئاری كه به‌ره‌و ناوچه‌ی ڕه‌ی ئازه‌ربایجان
هاتوون و له‌وێدا جێ گیر بوون، شوێنه‌كه‌یان پێی ئه‌وترێ مادستان یانی
وڵاتى ماد. له باره‌ی نووسینی شێوه‌ی (ماد) وه له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی
كۆندا هه‌ریه‌كه و به جیاواز نووسیویه‌تی. له به‌رده نووسراوهكانى
سه‌رده‌می داریوش دا وشه‌ی (مادا) یا (مادی) هاتووه. یۆنانیه‌كان
(ئاهی)یان نووسیوه مو‌سا خورنی (مدی)ی نووسیوه. ئهسترابون (مدیا )ى
نووسیوه. سه‌لمانازارى دووه‌م له ناوه‌ڕاستى سه‌ده‌ى نۆهه‌می پ ز
(ئامادا)ی نووسیوه. هێرۆدۆتی یۆنانی (مدر)ی نووسیوه. له ئاوێستا دا
(ڕه‌گه) یانی (ڕه‌ی) نووسراوه. هه‌ر شێوه و شێوازێكی دانرابێت بۆ ئه‌م
وشه، گرنگ ئه‌وه‌یه مه‌به‌ست له (مادا)ی ته‌ورات و كتێبه كۆنه‌كانه.
هێرۆدۆت ئه‌ڵێ: ماده‌كان له كۆندا ناویان (ئاریان) بووه. له پاشدا خۆیان
ناو ناوه (ماد). (مسیو برسی فه‌یروز)ی مێژوو نووسی كلدانی ئه‌ڵێ له
سه‌ده‌یه‌كی كۆنی پێش زایین ماده‌كان وڵاتى بابلستان داگیر كردوه و ماوه‌ی
(224) ساڵ تیا فه‌رمانڕه‌وای بوون.
سنووری وڵاتى ماد
به پێ ی دیاری كردنه‌كه‌ی نجح الدوله له كتێبی (كفایه الجغرافی) سنووری وڵاتى ماد به‌م شێوه‌یه:
-
لای ژوور‌و ده‌ریای خه‌زه‌ر - لای ڕۆژئاوا وڵاتى ئه‌رمه‌ن (ئه‌رمه‌نستان) -
لای خواروو وڵاتى فارس و سوریان – خورستان - لای رۆژهه‌ڵات ئاری –
ئه‌فغانستان له كۆندا به ئاریان ناوبراون.
دیسانه‌وه نجم
الدوله ئه‌ڵێت: (ئاكیاتان) پایته‌ختی ماده‌كان بووه له سه‌ره‌تادا بریتی
بوه له قه‌ڵایه‌ك كه (دژۆزس) – توس له ساڵی ( 1280) پ. ز ئیسلام
دروستی كردوه و ورده ورده فه‌رمانڕه‌وایانی پارس گوێ یان داوه‌تێ تا
بۆته ئه‌م هه‌مه‌دان،(1) به‌ڵام (هیرۆدۆت و فیرده‌وسی) به‌م شێوه‌یه
سنووری وڵاتى مادیان داناوه.له رۆژهه‌ڵاته‌وه ڕوباری جه‌یحون كه ڕوباری
(ئه‌مه‌ویه)شیان پێوتوه. له سنووری توركستانه‌وه تێپه‌ڕ ئه‌كات و
ئه‌ڕژێته ده‌ریای ئۆراڵ له كۆندا ڕژاوه‌ته ده‌ریای خه‌زه‌ره‌وه.
1.
مێژووی تا میلادی (622) ساڵه ئه‌و ژماره‌یه له (1280) ده‌ربکه‌ین
(658)ی ئه‌مێنێته‌وه، یانی (658)ی پ.ز. توس (707)پ.ز فه‌رمانڕه‌وای
وه‌رگرت یانی په‌نجا ساڵێک به سه‌ر فه‌رمانڕه‌وایی نوسدا تێپه‌ڕ ده‌کات.
له
ڕۆژئاواوه ڕوباری (هالیس) كه له سنووری ئاسیای بچووكه‌وه تێ ئه‌په‌ڕێ و
ئه‌ڕژێته ده‌ریای ڕه‌شه‌وه، له كۆندا به ڕوباری(قزل ئیرماق) – هالیس –
ناودار بوه. لای ژوور وه وه گۆمی خهزهرو ڕوباری ئاراس و چیاكانی
ئارارات تا ئه‌گاته ده‌ریای ڕه‌ش لای خواروو سنووری وڵاتى پارس و خوزستان.
به پێ ی ئه‌م دیاری كردنه كوردستان له به‌شی وڵاتى (ماد) دانراوه.
هه‌ندێكی تر سنووری وڵاتى مادیان به‌م شێوه‌یه داناوه لای ژووروو
ئه‌رمه‌نستان و گۆمی خه‌زه‌ر و توركستان. لای خوارو پارس و عێلام (خوزستانی
ئێستا) و عیراقی عه‌ره‌ب لای ڕۆژ ئاوا روباری هالیس (قزل ئیرماق)یانی
سنووری ده‌وڵه‌تی (لیدی) له ئاسیای بچووك و سنووری بابل، لای ڕۆژ هه‌ڵات
سنووری ئه‌فغانستان. له‌م دیاری كردنه‌دا كوردستان به‌شێكی وڵاتى (ماد)ه.
ئه‌گه‌ر ویستمان كوردستان له وڵاتى ماد بپچرین سنووری ماد به‌م شیوه‌یه‌ی
لێ دێت. لای ڕۆژئاوا ئه‌رمه‌نستان و كوردستان، لای خواروو خوزستان و پارس.
لای رۆژهه‌ڵاته‌وه ئهفغهنستان، لای ژوور‌و توركستان و گۆمی خه‌زه‌ر و
چیاكانی ئارارات. ئه‌وه‌ی باسمانكرد بریتی بوو له سنووری وڵاتى ماد
ئه‌مه‌ش ئه‌كرێت به دوو به‌شه‌وه: 1- مادی گه‌وره: بریتی یه له
(عیراقی عه‌جه‌م) یانی كرماشان، هه‌مه‌دان، قه‌زوین، ڕه‌ی، عیراق،
نه‌هاوه‌ند، ئه‌صفه‌هان.... هتد، كه لوڕستان و مازه‌نده‌ران و خۆراسانیش
سه‌ر به‌م به‌شه‌ن.2- مادی بچووك: بریتی یه له ڕووبه‌ری خاكی (
ئازه‌ربایجان) مه‌ڵبه‌ندی فه‌رمانڕه‌وایانی ماد شاری (ته‌یسه‌فون) بووه.
كه ( 25) فرسه‌خ خواروی شاری به‌غدا كه‌وتوه. یانی رۆژهه‌ڵاتى دیجله.
ئه‌و سه‌رده‌مه به (مادیان) ناودار بووه له پاشدا ورده ورده گۆڕاوه و
بۆته (مه‌دائن). پاش ئه‌وه‌ی كه‌یقوباد ده‌وڵه‌تی مادی پێك هێنا
پایته‌ختی له (مادیان)ه وه گواسته‌وه شاری (ئاكباتان) – هه‌مه‌دان –
كه (شاری سه‌وز) یا (سه‌وزه شار)یشیان پی وتوه. تا هاتنی (ئه‌ژده‌هاك
بابا گه‌وره‌ی دایكی كورشی گه‌وره ئه‌م شاره پایته‌ختی ماد بووه. له
سه‌رده‌می كورشی گه‌وره‌یشدا هه‌مه‌دان سه‌رده‌مێك به پایته‌ختی ماد
مایه‌وه له پاشدا گوێزرایه‌وه شاری (ئهحمتا) یانی ئه‌صفه‌هانی ئێستا.
له‌و كاته‌دا كورش فه‌رمانی تازه‌كردنه‌وه‌ی (بیت المقد‌س)ی دا وه‌ك
له‌كتێبێكدا له هه‌مه‌دان ئه‌م هه‌واڵه له‌م دواییه‌دا دۆزراوه‌ته‌وه
هه‌روه‌ها له (ته‌ورات) كتێبی (عه‌زرا) عوزه‌یر فه‌سڵی شه‌شه‌مدا بۆمان
ده‌رئه‌كه‌وێ كه فه‌رمانڕه‌وایی كورشی مادی بووه نه‌ك هاخامه‌نشینی وه‌ك
له دواییدا باسی ئه‌كه‌ین. پایته‌ختی مادی بچووكیشی (ورمیه) بووه كه
زادگای پێغه‌مبه‌ری كورد زه‌رده‌شت بووه. (شه‌مسی ئاداد)ی چواره‌م
فه‌رمانڕه‌وای ئاشوره‌كان ساڵی ( 824) پ ز تا ساڵی (812) پ ز وڵاتى مادی
به‌یه‌كێك له‌و وڵاتانه ناو بردوه كه باج ده‌ری ئاشووره‌كان بوون.
ته‌گلات پالازاری دووه‌م فه‌رمانڕه‌وای ساڵی (744) پ ز له‌گه‌ڵ ماده‌كان
به‌شه‌ڕ هاتوه و خستونیه‌تی یه ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆیه‌وه. له‌به‌شی (17،
18)ی كتێبی ملوك دا بۆمان ده‌رئه‌كه‌وێ كه به‌شێك له وڵاتى ماد له ژێر
ده‌سه‌ڵاتى سهلمانازارا بووه. به‌شی سه‌رووی وڵاتى فارس(1) سه‌ر به
وڵاتى ئاشوور بووه. له پاشدا سه‌ر به‌خۆی به ده‌ست هێناوه و ده‌وڵه‌تی
مادیان پێك هێناوه. دوای ئه‌وه ده‌وڵه‌تی (ماد و پارس) له‌ژێر
ده‌سه‌ڵاتى كورشدا و به ئازادی ژیاوه تا هاتنی ئه‌سكه‌ندری یۆنانی بۆ
خاكی ئێران.(2) مێژوو نووسه‌كان هه‌ندێ ڕای جیاوازیان هه‌یه له‌سه‌ر
دیلیه‌تی ماد. هێرۆدۆت ئه‌ڵێ ماده‌كان ماوه‌ی (5) سه‌ده یانی (500) ساڵ
به‌دیلیه‌تی ژیاون. به‌ڵام سه‌رچاوه ئاشوریه‌كان به دوو سه‌ده یانی دوو
سه‌د ساڵ ناوی ئه‌به‌ن. تا له ئه‌نجامدا ساڵی ( 606) پ ز بۆ هه‌میشه‌یی
كۆتایی به ده‌وڵه‌تی ئاشووری خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات ئه‌هێنن و سه‌رنگوونی
ئه‌كه‌ن.
1. به‌شی سه‌رووی وڵاتی فارس مه‌به‌ست له وڵاتی ماده2. کتێبی (نخبه الأزهریه) ل 502 وڵاتى
مادوهك باسمانكرد ماد بریتی یه له دوانزهه‌م كۆمه‌ڵی نه‌ژادی ئاری كه
به‌ره‌و ناوچه‌ی ڕه‌ی ئازه‌ربایجان هاتوون و له‌وێدا جێ گیر بوون،
شوێنه‌كه‌یان پێی ئه‌وترێ مادستان یانی وڵاتى ماد. له باره‌ی نووسینی
شێوه‌ی (ماد) وه له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی كۆندا هه‌ریه‌كه و به جیاواز
نووسیویه‌تی. له به‌رده نووسراوهكانى سه‌رده‌می داریوش دا وشه‌ی (مادا)
یا (مادی) هاتووه. یۆنانیه‌كان (ئاهی)یان نووسیوه مو‌سا خورنی (مدی)ی
نووسیوه. ئهسترابون (مدیا )ى نووسیوه. سه‌لمانازارى دووه‌م له
ناوه‌ڕاستى سه‌ده‌ى نۆهه‌می پ ز (ئامادا)ی نووسیوه. هێرۆدۆتی یۆنانی
(مدر)ی نووسیوه. له ئاوێستا دا (ڕه‌گه) یانی (ڕه‌ی) نووسراوه. هه‌ر
شێوه و شێوازێكی دانرابێت بۆ ئه‌م وشه، گرنگ ئه‌وه‌یه مه‌به‌ست له
(مادا)ی ته‌ورات و كتێبه كۆنه‌كانه. هێرۆدۆت ئه‌ڵێ: ماده‌كان له كۆندا
ناویان (ئاریان) بووه. له پاشدا خۆیان ناو ناوه (ماد). (مسیو برسی
فه‌یروز)ی مێژوو نووسی كلدانی ئه‌ڵێ له سه‌ده‌یه‌كی كۆنی پێش زایین
ماده‌كان وڵاتى بابلستان داگیر كردوه و ماوه‌ی (224) ساڵ تیا
فه‌رمانڕه‌وای بوون. سنووری وڵاتى ماد به پێ ی دیاری كردنه‌كه‌ی نجح
الدوله له كتێبی (كفایه الجغرافی) سنووری وڵاتى ماد به‌م شێوه‌یه: -
لای ژوور‌و ده‌ریای خه‌زه‌ر - لای ڕۆژئاوا وڵاتى ئه‌رمه‌ن (ئه‌رمه‌نستان) -
لای خواروو وڵاتى فارس و سوریان – خورستان - لای رۆژهه‌ڵات ئاری –
ئه‌فغانستان له كۆندا به ئاریان ناوبراون. دیسانه‌وه نجم الدوله
ئه‌ڵێت: (ئاكیاتان) پایته‌ختی ماده‌كان بووه له سه‌ره‌تادا بریتی بوه
له قه‌ڵایه‌ك كه (دژۆزس) – توس له ساڵی ( 1280) پ. ز ئیسلام دروستی
كردوه و ورده ورده فه‌رمانڕه‌وایانی پارس گوێ یان داوه‌تێ تا بۆته ئه‌م
هه‌مه‌دان،(1) به‌ڵام (هیرۆدۆت و فیرده‌وسی) به‌م شێوه‌یه سنووری وڵاتى
مادیان داناوه.له رۆژهه‌ڵاته‌وه ڕوباری جه‌یحون كه ڕوباری
(ئه‌مه‌ویه)شیان پێوتوه. له سنووری توركستانه‌وه تێپه‌ڕ ئه‌كات و
ئه‌ڕژێته ده‌ریای ئۆراڵ له كۆندا ڕژاوه‌ته ده‌ریای خه‌زه‌ره‌وه. 1.
مێژووی تا میلادی (622) ساڵه ئه‌و ژماره‌یه له (1280) ده‌ربکه‌ین (658)ی
ئه‌مێنێته‌وه، یانی (658)ی پ.ز. توس (707)پ.ز فه‌رمانڕه‌وای وه‌رگرت یانی
په‌نجا ساڵێک به سه‌ر فه‌رمانڕه‌وایی نوسدا تێپه‌ڕ ده‌کات.له ڕۆژئاواوه
ڕوباری (هالیس) كه له سنووری ئاسیای بچووكه‌وه تێ ئه‌په‌ڕێ و ئه‌ڕژێته
ده‌ریای ڕه‌شه‌وه، له كۆندا به ڕوباری(قزل ئیرماق) – هالیس – ناودار
بوه. لای ژوور وه وه گۆمی خهزهرو ڕوباری ئاراس و چیاكانی ئارارات تا
ئه‌گاته ده‌ریای ڕه‌ش لای خواروو سنووری وڵاتى پارس و خوزستان. به پێ ی
ئه‌م دیاری كردنه كوردستان له به‌شی وڵاتى (ماد) دانراوه. هه‌ندێكی تر
سنووری وڵاتى مادیان به‌م شێوه‌یه داناوه لای ژووروو ئه‌رمه‌نستان و گۆمی
خه‌زه‌ر و توركستان. لای خوارو پارس و عێلام (خوزستانی ئێستا) و عیراقی
عه‌ره‌ب لای ڕۆژ ئاوا روباری هالیس (قزل ئیرماق)یانی سنووری ده‌وڵه‌تی
(لیدی) له ئاسیای بچووك و سنووری بابل، لای ڕۆژ هه‌ڵات سنووری
ئه‌فغانستان. له‌م دیاری كردنه‌دا كوردستان به‌شێكی وڵاتى (ماد)ه. ئه‌گه‌ر
ویستمان كوردستان له وڵاتى ماد بپچرین سنووری ماد به‌م شیوه‌یه‌ی لێ دێت.
لای ڕۆژئاوا ئه‌رمه‌نستان و كوردستان، لای خواروو خوزستان و پارس. لای
رۆژهه‌ڵاته‌وه ئهفغهنستان، لای ژوور‌و توركستان و گۆمی خه‌زه‌ر و چیاكانی
ئارارات. ئه‌وه‌ی باسمانكرد بریتی بوو له سنووری وڵاتى ماد ئه‌مه‌ش
ئه‌كرێت به دوو به‌شه‌وه: 1- مادی گه‌وره: بریتی یه له (عیراقی
عه‌جه‌م) یانی كرماشان، هه‌مه‌دان، قه‌زوین، ڕه‌ی، عیراق، نه‌هاوه‌ند،
ئه‌صفه‌هان.... هتد، كه لوڕستان و مازه‌نده‌ران و خۆراسانیش سه‌ر به‌م
به‌شه‌ن.2- مادی بچووك: بریتی یه له ڕووبه‌ری خاكی ( ئازه‌ربایجان)
مه‌ڵبه‌ندی فه‌رمانڕه‌وایانی ماد شاری (ته‌یسه‌فون) بووه. كه ( 25)
فرسه‌خ خواروی شاری به‌غدا كه‌وتوه. یانی رۆژهه‌ڵاتى دیجله. ئه‌و
سه‌رده‌مه به (مادیان) ناودار بووه له پاشدا ورده ورده گۆڕاوه و
بۆته (مه‌دائن). پاش ئه‌وه‌ی كه‌یقوباد ده‌وڵه‌تی مادی پێك هێنا پایته‌ختی
له (مادیان)ه وه گواسته‌وه شاری (ئاكباتان) – هه‌مه‌دان – كه (شاری
سه‌وز) یا (سه‌وزه شار)یشیان پی وتوه. تا هاتنی (ئه‌ژده‌هاك بابا
گه‌وره‌ی دایكی كورشی گه‌وره ئه‌م شاره پایته‌ختی ماد بووه. له
سه‌رده‌می كورشی گه‌وره‌یشدا هه‌مه‌دان سه‌رده‌مێك به پایته‌ختی ماد
مایه‌وه له پاشدا گوێزرایه‌وه شاری (ئهحمتا) یانی ئه‌صفه‌هانی ئێستا.
له‌و كاته‌دا كورش فه‌رمانی تازه‌كردنه‌وه‌ی (بیت المقد‌س)ی دا وه‌ك
له‌كتێبێكدا له هه‌مه‌دان ئه‌م هه‌واڵه له‌م دواییه‌دا دۆزراوه‌ته‌وه
هه‌روه‌ها له (ته‌ورات) كتێبی (عه‌زرا) عوزه‌یر فه‌سڵی شه‌شه‌مدا بۆمان
ده‌رئه‌كه‌وێ كه فه‌رمانڕه‌وایی كورشی مادی بووه نه‌ك هاخامه‌نشینی وه‌ك
له دواییدا باسی ئه‌كه‌ین. پایته‌ختی مادی بچووكیشی (ورمیه) بووه كه
زادگای پێغه‌مبه‌ری كورد زه‌رده‌شت بووه. (شه‌مسی ئاداد)ی چواره‌م
فه‌رمانڕه‌وای ئاشوره‌كان ساڵی ( 824) پ ز تا ساڵی (812) پ ز وڵاتى مادی
به‌یه‌كێك له‌و وڵاتانه ناو بردوه كه باج ده‌ری ئاشووره‌كان بوون.
ته‌گلات پالازاری دووه‌م فه‌رمانڕه‌وای ساڵی (744) پ ز له‌گه‌ڵ ماده‌كان
به‌شه‌ڕ هاتوه و خستونیه‌تی یه ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆیه‌وه. له‌به‌شی (17،
18)ی كتێبی ملوك دا بۆمان ده‌رئه‌كه‌وێ كه به‌شێك له وڵاتى ماد له ژێر
ده‌سه‌ڵاتى سهلمانازارا بووه. به‌شی سه‌رووی وڵاتى فارس(1) سه‌ر به
وڵاتى ئاشوور بووه. له پاشدا سه‌ر به‌خۆی به ده‌ست هێناوه و ده‌وڵه‌تی
مادیان پێك هێناوه. دوای ئه‌وه ده‌وڵه‌تی (ماد و پارس) له‌ژێر
ده‌سه‌ڵاتى كورشدا و به ئازادی ژیاوه تا هاتنی ئه‌سكه‌ندری یۆنانی بۆ
خاكی ئێران.(2) مێژوو نووسه‌كان هه‌ندێ ڕای جیاوازیان هه‌یه له‌سه‌ر
دیلیه‌تی ماد. هێرۆدۆت ئه‌ڵێ ماده‌كان ماوه‌ی (5) سه‌ده یانی (500) ساڵ
به‌دیلیه‌تی ژیاون. به‌ڵام سه‌رچاوه ئاشوریه‌كان به دوو سه‌ده یانی دوو
سه‌د ساڵ ناوی ئه‌به‌ن. تا له ئه‌نجامدا ساڵی ( 606) پ ز بۆ هه‌میشه‌یی
كۆتایی به ده‌وڵه‌تی ئاشووری خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات ئه‌هێنن و سه‌رنگوونی
ئه‌كه‌ن. 1. به‌شی سه‌رووی وڵاتی فارس مه‌به‌ست له وڵاتی ماده2. کتێبی
(نخبه الأزهریه) ل 502