تیبینى: ئه‌و نوسینه فتوا نیه ،ڕاو بۆچوونه ، به‌كارهینانى زاراوه‌ى
(حرام یان حلال) به‌مه‌به‌ستى سانایى تیگه‌یشتنه نه‌ك زاراوه‌و حوكمى
فقهى بێت.
له‌دوایی سه‌رهه‌ڵدانی مافی ئافره‌ت فيمينيزم سێ باس له‌جیهانی ئیسلامی
به‌رده‌وامه ,یه‌كه‌میان پرسى نیوه‌یى میراتی ئافره‌ته ، ئاخۆ ئه‌و
به‌شه گوزارشه له‌وه‌ی كه ئافره‌ت ئاده‌میزادێكی ته‌واوه یان نا،
دووه‌م پرسى خۆ داپۆشینی ئافره‌ت وتێكه‌ڵ نه‌بوونی به‌پیاو ,ئاخۆ ئه‌وه‌ش
هه‌رگوزارش كردن نیه له‌نوقستانی ....بابه‌تی سێیه‌م كه‌له هه‌مووان
گرنگتره پرسی فره‌ژنیه .
له‌و سه‌رده‌مه هه‌ر ناوى مافى ئافره‌ت بێت یه‌كسه‌ر دژایه‌تى فره ژنیشى
له‌گه‌ل ده‌كرىَ ،بۆیه له زۆربه‌ى پرۆگرامى حزب ورێكخراوه‌كان وده‌ستورى
وولاتان ورێكه‌وتنامه نێو ده‌وله‌تیه‌كان باسى لێوه‌كراوه وه‌ك مافى
مرۆڤى نوێش،له‌و میانه‌دا( صندوق لامم المتحده للسكانUNFPA ) به توندى دژ
به فره‌یى وه‌ستاو به نه‌ریتێكى كۆنه‌په‌رستى لیستاندو داواى كرد
هه‌موار بكرىَ، له‌زۆربه‌ى ده‌ستوره‌كانى جیهان قه‌ده‌غه‌كراوه، ده‌ستورى
هه‌ندىَ وولاتى ئیسلامیش: له ماده‌ى 18ى ده‌ستورى تۆنس و ماده‌ى 74ى
ده‌ستورى 1958ى عیراق ویاساى ژ:188ى عیراقى سالى 1959 تیایدا قه‌ده‌غه‌ى
فره ژنى كرا ،ویه‌كسانى میرات وشایه‌دى كرا(له‌و یاسایه سزاى هه‌ركه‌سێك
دیارى كرا ئه‌گه‌ر بكاته دوو ئه‌وا یه‌ك سال حوكم یان 100 دینار ،دواى له
ده‌ستورى 1963 به هۆى یاساى ژ:11 كۆتایى به‌و جۆره یاسایانه هێنرا.
له‌لاى ئاینیش له یه‌هودى ومه‌سیحى ئه‌وه‌نده هانده‌رى هاوسه‌رى نین
،بۆیه له په‌یامێكى پۆلس دا هاتوه ئێوه ته‌نها ژنێك بهێنن تا دووچارى
خراپه نه‌بن (ولكن لسبب الزنا ليكن لكل واحد امرأته ولكل واحدة رجلها)،
به‌پێى هه‌ندىَ سه‌رچاوه له بنه‌چه‌دا له ئاینى یه‌هودیش تا 4ژن حه‌لال
بوه،دواى (مجمع الكنسى) له سه‌ده‌ى 11له ئه‌لمانیا كردیه یه‌ك ژن ،دواى
ئه‌و بڕیاڕه چوه فرنساوو دواى سه‌رووى ئه‌فریقا ئینجا هه‌موو جیهان ،
به هه‌مان شێوه‌ش كنێسه‌كانى مه‌سیحى پشتیان به ڕیوایه‌تێكى ح میسح
به‌ستوه بۆ یه‌ك ژنه‌یى به‌بىَ ته‌لێق،پاساویشى ئه‌وه‌بو كه له
سه‌ره‌تادا ته‌نها به‌یه‌ك نێر‌و یه‌ك مىَ دروست كراوه: (... ولكن من بدء
الخليقة ذكرا وأنثى خلقهما الله من أجل ذلك يترك الرجل أباه وأمه ويلتصق
بامرأته ويكونا الإثنان جسدا واحدا فالذي جمعه الله لا يفرّقه إنسان)،
زیاتر له‌وه‌ش هه‌ندىَ ئاین تایبه‌ت بۆ پیاوانى ئاینى ڕه‌به‌نى دیارى
كردبوو گوایه هاوسه‌رى پیس وپۆخلى وگه‌نده‌ڵیه ،له‌لایه‌كى تره‌وه
له‌كۆنه‌وه بێ ڕاده فره‌ژنی هه‌بووه بۆ پادشا‌و گه‌وره‌كان ,ته‌نانه‌ت
ژماره‌ی ژنه‌كانی كیسرا ده‌گه‌یشته 3000 ژن ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش نامه‌ی
بۆكێخواو سه‌ركاره‌كانی ده‌نارد وه‌سفی ئافره‌تی به‌خاڵ ناردبوو تا له
وولاَته‌كه‌یان زیاتری بۆ بنێرن ,له‌سه‌روبه‌ری هاتنی ئیسلام بۆ كوردستان
كه‌ئه‌و ده‌م له‌ژێر ده‌ستی فارس بوو سه‌ركاره‌كانی له‌كوردستان خه‌ریكی
ئه‌وكاره بوون .
كه‌واته شارستانی ئاینى به‌گشتى وئیسلام به‌تایبه‌تى فره‌ژنی دانه‌هێناوه
به‌ڵكو سنوری بۆ داناوه,بۆیه ئه‌و دیارده‌یه ئه‌وه‌نده ئیسلام لێی
به‌رپرسیار نیه به‌ڵكو ئاره‌زووبازه‌كان لێی به‌رپرسیارن ،كه‌به‌ده‌رن
له‌دینداری ,ده‌بوایه له‌بنه‌چه‌دا مامۆستایانی ئایینی ده‌نگی زۆڵم و زۆری
ئافره‌تان هه‌ڵبڕن، كه‌له‌لایه‌ن ئاره‌زوو بازو چاوچنۆك و بێ ویژدانه‌كان
سه‌ربه مه‌دره‌سه‌ی وه‌زعی و یان ئه‌وانه‌ی به‌پێی به‌هاونه‌ریتی
كۆمه‌لاَیه‌تی كار ده‌كا ,ئێستاش له‌و شوێنانه‌ی فره‌ژنیش قه‌ده‌غه‌كراوه
به‌یاسا ئه‌وا ئاره‌زووبازیه‌كه‌ی دێنێته دى له‌ڕێی فره‌ژنى به‌ده‌رزه‌ن
ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ ،له‌ئه‌وروپاو ولێتانى مۆدیرن ومه‌ده‌نى
فره‌دۆستى،له‌هه‌ندىَ شوێنى تر خزمه‌تكارو كه‌نیزه‌و ،چارلس تایله‌رى
سه‌رۆكى پێشووى لیبریا له ڕۆژى 24/10/2002بڕیاڕێكى ده‌ركرد كه ژن به
ده‌رزه‌ن بخوازن وداواى له ژنه‌كه‌ى خۆى كرد یه‌كسه‌ر هه‌لسێت به‌یه‌ك جار
4ژنى بۆداخوازىَ،ئیستاش له‌و ناوچانه نه‌ریتى به‌ده‌رزه‌ن ژن هێنان وه‌ك
سه‌رده‌مى نه‌فامى هه‌یه، له هه‌ندىَ شوێنى مۆدێرنیش ڕه‌وایى به فره‌یى
دراوه، له‌كۆنگره‌ى میونیخى تایبه‌ت به‌گه‌نجان له 1948كه بینرا
ئافره‌تانى ئه‌لمانیا چه‌ند قاتى كوڕان بوو ئه‌وا داوا له‌گه‌نجان كرا
هه‌ریه‌كه چه‌ند ژنێك بهێنێت وه‌ك ئه‌ركى نیشتمانى ..، به‌و شێوه‌یه
ناڕێكى له‌و بڕیاڕه پێچه‌وانانه هه‌یه به هه‌ردوو ڕووكارى ڕه‌به‌نى
وفره‌یى، سه‌ره‌نجام كۆمه‌ڵێك ده‌ردی كۆمه‌لاَیه‌تی و ته‌ندرووستی و
ئه‌خلاقی لێده‌كه‌وێته‌وه له‌كۆتاییدا كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نادرووست پێش كه‌ش
ده‌كا.
فره‌ژنى حه‌لال وفره‌ژنى حه‌رام: هه‌ردوولا ،ئه‌وانه‌ی دژی فره‌ژنین
ئه‌وانه‌ى لایه‌نگری فره‌ژنین تاڕاده‌یه‌ك له‌ستانده‌ر و عه‌یار
تێده‌په‌ڕێنین ، به‌وردی ئاگاداری هه‌ندێ ئامار و زانیاری نین,هه‌وڵ
ده‌ده‌ین به‌كورتی باسی ئه‌و عه‌یاره ناسكه بكه‌ین كه‌چۆن فره‌ژنی
پێویستیه‌كی گه‌ردوونی و كۆمه‌لاَیه‌تی و حقوقیه ,له‌لایه‌كی تریش فره
ژنى له پێناو ئاره‌زووبازی (اڵهواء) چه‌نده قێزه‌وون و زیان به‌خشه‌و
قورئانی پیرۆز چه‌نده دژیه‌تی ,كه‌واته چاره چیه؟چاره‌كان له‌ڕوانگه‌ی
مه‌دره‌سه وه‌زعیه‌كان كراوه و چاره‌نه‌بووه وه‌ك له‌سه‌ره‌وه باسمان
كرد, چاره‌ی ئایینی شه‌رم ناكا له‌گۆته‌ی ئه‌م و ئه‌و ,به‌ڵكو
چاره‌سه‌ریه‌كی گه‌ردوونیه ,باس له‌و چاره‌سه‌ریه به‌عه‌یاره
ده‌كا,چاره‌سه‌رو گه‌لاَله‌كه‌شی پێش ئه‌وه‌ی له‌شه‌ریعه‌ت هاتبێ له
ئه‌رزی واقیع هه‌یه.
پاساوی ڕاسته‌قینه‌ی فره‌ژنی:پرسیار و وه‌لاَمێكی زۆر له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی
ئاخۆ بۆچی پیاو چه‌ند ژنێكی هه‌بێ بۆ ژنێك چه‌ند مێردێكی نه‌بێ؟ بۆچی
هاوسه‌رى كاتى نه‌بێ ..له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك پرسیاری تری عه‌به‌سی بێ ئه‌وه‌ی
زانیاری ته‌واوی هه‌بێ ،له‌لایه‌كى تریش له‌سه‌ره‌نجامه‌كانی
نه‌پێچاوه‌ته‌وه كه‌ئێستا باسی ده‌كه‌ین و بریتیه له زیادبوونی ڕێژه‌ی
ئافره‌ت له‌چاو پیاو ,ئه‌وه‌ش هه‌رله‌ئه‌نجامی جه‌نگ و كوشتار نه‌هاتووه
,هه‌روه‌ك هه‌ندێ دام ده‌زگا وای بۆچوینه گوایه ئه‌گه‌ر به‌وهۆیه‌وه
ئافره‌ت زیادی كردووه ئه‌و فره‌ژنی وه‌ختێكه و له‌گه‌ڵ كۆتایی جه‌نگ
پێویست نامێنێ ,به‌ڵكو زیاده‌ی ئافره‌ت په‌یوه‌سته به‌چه‌ندین ته‌وه‌ره‌ی
سرووشتی و بایه‌لۆجی و ئینجا كۆمه‌لاَیه‌تی ,به‌وشێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
1-تێكرایی ته‌مه‌نی ئافره‌ت نزیكه‌ی 7-12 ساڵ له‌پیاو زیاتره به‌گوێره‌ی
ناوچه ده‌گۆڕێ ، له‌سه‌رانسه‌ری جیهان ته‌مه‌نی هه‌ردوولایان له‌هه‌ندێ
وولاَت به‌نمونه وه‌رده‌گرین :له‌ئه‌سیوبیا تێكڕایی ته‌مه‌نی ئافره‌ت 53
ساڵه‌و پیاویش 50 ساڵ, ئوستراڵیا 74 به 67 ساڵ ,ئیسپانیا 86 به 75 ساڵ
,ئیكوادۆر 72 به 67 ساڵ ,ئایسلاند 81 به 76 ساڵ , به‌حره‌ین 75 به 70
ساڵ ,بولگاریا 76 به 69 ساڵ ,تایلاند 72 به 65 ساڵ ,توركمانستان 69 به
62 ساڵ ,دانیمارك 78 به 72 ساڵ ,ڕووسیا 74 به 62ساڵ , سلڤادۆر 75 به 65
ساڵ ,سڕبیا 77 به 72 ساڵ ,چین 72 به 69 ساڵ , فینله‌ند 80 به 72 ساڵ
,فلپین 68 به 62 ساڵ ,قه‌ته‌ر 74 به 69 ساڵ, كه‌نه‌دا 81 به 74 ساڵ ,
لبنان 72 به 67 ساڵ ,نه‌روویچ 81 به 74 ساڵ ,هیند 60 به 58 ,له‌تونس
كه‌فره‌ژنی لێ قه‌ده‌غه‌كراوه تێكرایی ته‌مه‌نی ئافره‌ت 75 ساڵه‌و پیاویش
71 ساڵه ,كوردستانیش كه‌ئه‌و ده‌مه‌ته‌قێیه‌ی لێ ڕوودا بریتیه له
:تێكڕایی ته‌مه‌نی ئافره‌ت 68 ساڵه‌و پیاویش 66 ساڵه(ئیستاته‌مه‌ن
كه‌متریش بوویته‌وه), تاكه وولاتێك كه‌ئه‌و زیاده‌ی ئافره‌تی تێدانیه
ده‌وڵه‌تی فاتیكانه ,ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و وولاَته هه‌ر
له‌بنه‌ڕه‌تدا ئافره‌تی تێدانیه!... له هه‌ندىَ وولێتى تر هه‌یه نزیك
یه‌كن له‌وانه به‌نگلادێشو هه‌ندىَ ناوچه‌ى ده‌وروبه‌رى ،له
سه‌رچاوه‌كانى تر‌ى دیموگرافیاش ئاماژه به‌و جیاوازیه‌ى ته‌مه‌ن كراوه له
قازانجى مێینه، كه‌واته له‌هه‌ر وولاَتێك به‌هۆی تێكڕایی زیادی ته‌مه‌نی
ژن زیاتر له‌پیاو چه‌ندین ملیۆن ئافره‌ت زیاد ده‌كا و پێ ی ده‌وترێ
(surpluse).
2- له‌یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران زۆر داكۆكی له دژی فره‌ژنی كراله سالى
1920ه‌وه له‌لاین(لینین)ه‌وه جاڕی یه‌كسانی دراو له‌ماده‌ی(71)ی
ده‌ستووری سۆڤیه‌تیش تۆماركرا ,كه‌چی له ووردترین ئامار ده‌ركه‌وت ڕێژه‌ی
ژن له‌چاو پیاو بریتیه‌له :بۆ هه‌ر 100 پیاو 106 ئافره‌ت هه‌یه
3-ڕاپۆرتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان الكتاب السنوی الدیموگرافی:باسی
له‌مردنی منداڵی نێر و مێ ده‌كا به‌وشێوه‌یی خواره‌وه ,به‌ڕێژه‌یی هاتووه
له‌دوای ساڵی(1961)به‌تێكرای مردنی نێر 4,90 بۆ مێینه(4,60) دوای(10,90
بۆ 8,70 – 19,10 به 14,10 – 40,00 به 31,5 ....هتد )ده‌بینین دیسان
تێكڕایی مردنی منداڵی كوڕ ئه‌وه‌نده زیاتره له كچ سه‌ره‌نجام دیسان
له‌هه‌ر وولاَتێك چه‌ندین ملیۆن ئافره‌ت زیاد ده‌كا.
4-له(مشكلات السكان) ئامارێكی زۆر ده‌گمه‌ن و سه‌یری كراوه له‌و
باره‌یه‌وه هه‌ڵساوه له‌سه‌رده‌می كۆچ و ئیستیعمار ئاماری ژن و پیاوی
كۆچبه‌ره‌كانی وولاتانی پێش كه‌وتووی كردووه بۆ كیشوه‌ره دۆزراوه‌كانی
وه‌ك ئه‌مریكا و ئوستراڵیاو نیوزله‌ندا و..,هه‌ڵبه‌ته له‌كۆچ كردن
هه‌رپیاو زیاتر بووینه له‌ئافره‌ت ,هه‌ندێكی لێ تۆماركردووه به‌وشێوه‌ی
خواره‌وه:
2700 پیاوی چینی له‌گه‌ڵ 100 ژن كۆچیان كرد ,2400 پیاوی یابانی له‌گه‌ڵ 100
ژن , 1400 فلپینی له‌گه‌ڵ 100 ژن به‌و شێوه‌یه‌ش پێداچوه له‌گه‌ل باقى
ڕه‌گه‌زه‌كانى تر سه‌ره‌نجام هه‌روابوه ,به‌وشێوه‌یه‌ش ئه‌وروپیه‌كان
پیاویان زیاتر بۆ ئه‌مه‌ریكا كۆچ كرد ,ئه‌وه‌ی ڕوویدا له‌و كۆچه له‌دوای
چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك به‌ره به‌ره له‌نه‌وه‌ی ئه‌و كۆچ به‌رانه ئه‌و
جیاوازیه‌ی ژن و پیاو كه‌م بووه، سه‌رچاوه‌ى تریش گه‌یشتونه ئه‌و
ڕاستیه‌و ده‌لێن له سه‌ره‌تاى ئیستعماركردنى ئه‌مریكاو كۆچى ئه‌وروپیه‌كان
پیاو گه‌لىَ زیاتر بوون دواى له ئامارى 1950 ده‌ركه‌وت به‌ره‌به‌ره
ئافره‌ت زیادى كردوه، هاته ئاستى پیاو، تاوای لێهات ئێستاش ڕێژه‌ی ژن زۆر
زیاتره...هه‌موو ئه‌وانه مانای وایه بزووتنه‌وه‌ی دانیشتوان(النمو
السكانی)به‌تۆماتیكی ژن زیاد ده‌كا...
4- له سه‌ره‌نجاما له‌لاى حۆشیه‌وه توێژینه‌وه‌كه‌ى (مشكلات السكان) له
ێ536ده‌گاته هه‌مان ئه‌نجامى (موسوعه البلدان) ده‌لىَ :ئافره‌ت له پیاو
زیاترن وهه‌تا بێوه‌ژنیش له بێوه مێرد زیاترن له جهان ،جگه له‌وه‌ى به
تێكڕایى هاوسه‌رى پیاو ژن هه‌رده‌م وایه ژنه‌كه بچوك تره ئه‌وه‌ش به
ده‌ورى خۆى كار ده‌كاته زیاد بوونى ڕێژه‌ى ئافره‌ت .
5- دوو عاملى تر‌ى زیادى ئافره‌ت:
ڕ-خێرایى پێگه‌یشتنى جنسى (جدوه‌له‌كه‌ى سكان-له كتیبى مشكله السكان
ل378)ته‌ماشابكه ب-به‌رگه‌ى زیاترى نه‌خۆشى هه‌روه‌ها رێژه‌ى ته‌مه‌نى
ئافره‌تیش له‌پیاو به هۆى تر زیاد ده‌كا یان گوزارشی زیاتره،له بریتانیا
ئافره‌ت له 65 سالى خانه‌نشین ده‌كرىَ وپیاویش له 60،هه‌روه‌ها به پێى
خشته‌كه دیموگرافیه‌كانى ته‌مه‌نى هاوسه‌رى دووپاتى هه‌مان ڕاستى
ده‌كاته‌وه :ئافره‌ت له ڕۆژهه‌لێتى ناوه‌ڕاست به تێكرایى له‌ته‌مه‌نى
19سالى كه‌چى پیاو به تێكڕایى 25سال،ئاسیا ئافره‌ت21سال پیاو
25سال،ئه‌وروپاى ررۆژهه‌لێت21 به 25،ئه‌وروپاى رۆژئاوا 23 به 26، باقى
وولێتانى تریش له‌و نێوانه‌ن ،دواى له ل378ى هه‌مان سه‌رچاوه خشته‌كێكى
تر‌ى له‌وباره‌یه‌وه بۆ سالانى 1920،1930،1940 تا 1960 كردوه هه‌مان
ئه‌نجامى داوه‌ته‌وه .به‌و شێوه‌یه له‌ولایه‌وبه دیوێكى تریش هه‌ر
ئافره‌ت زیاد ده‌كا .
جا ئه‌گه‌ر هه‌ر ئافره‌تێك به‌به‌ر پیاوێك بكه‌وێت، ئه‌وا چه‌ند ملیۆن
ئافره‌تێك بىَ مێرد ماوه.. كه‌واته ئه‌و هۆیه واقیعیه وه‌ك فشارێك
ده‌یسه‌پێنىَ پێش هه‌ر یاسایه‌كى ئاسمانى كه ده‌بێت هه‌ندێك پیاو به‌خۆشى
یان به‌ناخۆشى له یه‌ك ژن زیاتریان هه‌بێت، نازانین ئه‌و یاسایه‌ى كه له
هه‌ندێ ولێتان له ده‌ستوردا له په‌یڕه‌وى ناوه‌خۆى لایه‌نى سیاسى له
كوردستانى خۆشمان تۆماركراوه كه بۆ هه‌ر پیاوێ ته‌نها ئافره‌تێك چ
چاره‌یه‌ك بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌ى زیاده‌ن ده‌دۆزنه‌وه؟ به‌لێم ئه‌و یاسا‌و
ده‌ستورانه ئه‌وه‌نده خۆ به به‌رپرس نازانن له ئه‌نجامه‌كانى
كۆمه‌لێیه‌تى و ئه‌خلاقى و ئابورى و هه‌تا فیكریش، ئه‌و یاسایانه بىَ
دیراسه‌ته‌و ئه‌و سیفاتانه‌ى هه‌یه: (1- یه‌ك لایه‌نه، 2- بىَ
وردبونه‌وه‌یه، 3- گوىَ نه‌دراوه‌ته قولێییه‌كه‌ى، 4-په‌یوه‌ندییه‌كانى
كارتێكه‌ره‌كانى دیراسه نه‌كراوه، 5- ئه‌نجام و ئه‌گه‌ره‌كانى
هه‌ڵنه‌سه‌نگێنراوه...) واته زیاتر ئاره‌زوویه‌كى ته‌سكى سه‌ره‌ڕۆیانه .
كه‌واته ئه‌گه‌ر ڕێسای (one - to -one)مان په‌یڕه و كرد بۆ هاوسه‌ری
ئه‌وا له‌سه‌رانسه‌ری جیهان به‌سه‌دان ملیۆن ئافره‌ت زیاد ده‌كا.. چاره‌یان
چیه؟ كه‌واته فره‌ژنی حه‌تمیه‌كه له‌ده‌ست كه‌س نیه... ومناقشه و گفت
و گۆ هه‌ڵناگرێ ئه‌گینا زۆڵمت له‌ئافره‌ت كرد ،لێره‌دا چاره‌ی وه‌زعیش
ئه‌وه‌یه ئه‌و به‌شه زیاده‌یه ته‌نهاله‌مافی جنسی بێبه‌ش نه‌بێ، بوونى
له‌خێزانى وڕه‌وڕه‌وه‌ى ژیانى شارستانى لایان به‌و پله‌یه گرنگ نه‌بوه،
ڕێدان به (په‌یوه‌ندی جنسی لابه‌لا) چاره‌سه‌ر نیه له كۆتایى ئافره‌تێكى
سۆزانى ده‌رده‌چىَ وه‌ك ده‌بینین چاره‌نوسیان له هه‌مو جهان چۆنه ؟
ئینحا بێبه‌شیش ده‌بێ له ده‌یان مافی تر ...كه‌واته ئه‌وه چاره‌نیه
,چاره هه‌رئه‌وه‌یه ئه‌وانه‌ش هاوسه‌ری به (گرێبه‌ست-ماره‌یى)بكرێ له
چوارچێوه‌ى فره ژنى كه‌ئایینی ئیسلام دایناوه ,به‌لاَم به‌كۆت و به‌ندی
زۆر توند و تۆڵ، تا زوڵم نه‌كرێ و نه‌بێته مه‌یدانێكی ئاره‌زووبازی
وخۆویستی ,به‌ڵكو چاره‌سه‌ریه‌كه له‌چوارچێوه‌ی ئاین په‌روه‌رى و دادگه‌ری
و خۆبه‌خشی ,ئه‌ویش به‌ماره‌كردنی بێوه‌ژن و سه‌رپه‌رشتی هه‌تیوكردن یاخود
له‌هه‌ندێ دۆخ قه‌یره كچێك بۆخێرو عیباده‌ت بۆ پیاو ژنه‌كه‌و ماڵ و
منداڵه‌كه‌و به‌ڕه‌زامه‌ندی هه‌مولایه‌ك نه‌ك بۆ غه‌ریزه‌ی جنسی ,ئه‌وكاره
واته هێنانی (ئه‌رمه‌له به‌جیهاد فی سبیل الله حساب كراوه
به‌فه‌رمووده) ,به‌لاَم هێنانی كچێكی قه‌شه‌نگ و جاحیڵ بۆ كپ كردنه‌وه‌ی
ئاره‌زووبازی ئه‌وه‌یان (اهواء)ه، له كۆنه‌وه فره ژنى وڕه‌به‌نى به
ناڕێكى هاتوه ،هه‌ردوولایان هه‌ڵه‌یه،پێویستى به بنچینه‌و مه‌رج
هه‌یه،ته‌نانه‌ت ئاینه‌كانى تریش له ژێر سایه‌ى ئه‌و ڕاستیانه‌ى سه‌روو
ڕێیان به فره ژنى ناڕێك داوه ،یاساى مانۆى هندى ڕێى دا فره ژنى بكرێت
به‌و مه‌رجه‌ى ژنى یه‌كه‌مى قایل بێت ،له یاساى حمورابیش ڕێدرا به
فره‌ژنى ئه‌گه‌ر ژنى یه‌كه‌مى سه‌قه‌ت یان نه‌زۆك بوو،ئینجا ژنى بچوكى
ده‌بێت خزمه‌تكارى گه‌وره‌كه بێت، له یه‌هودیش ڕێدراو له ته‌ورات نمونه
به ح سلیمان هاتوه گوایه 700ژن و300كه‌نیزه‌ى هه‌بوه ، دواى له تلمۆد
دانى نا به 4ژنه، یه‌كىَ له چاكسازیه‌كانى مارتن لۆته‌ر ئه‌وه‌بوو فره
ژنى چاكتره له ته‌لاق وده‌یووت ح ئیبراهیم دووژنى هه‌بوو،چه‌ند
تایفه‌یه‌كى تر‌ى مسیحى ئه‌و ڕایه‌یان پیاده‌كرد له‌وانه: تایفه‌ى
ئه‌ناپاپسێت وئه‌وى تر ئۆرمۆن له سالى1351ز داواى فره ژنیان كرد‌و به
باشتریان هه‌ژمار كرد له فره دۆستى ،له سه‌رئاستى زانایانیشیان دواى
ئه‌زمونێكى زۆر ڕه‌خنه‌یان له سیسته‌مى ئه‌وروپى یه‌ك ژنى گرت ،له‌و
باره‌یه‌وه شوبنهاوه‌ر له كتێبى (كلمه عن النساء)ده‌لىَ ئه‌و بڕیاڕه
له‌سه‌ربنچینه‌ى ئه‌وه‌یه گوایه ئافره‌ت وپیاو به ئه‌ندازه‌ى یه‌كن
كه‌چى وانیه ، به‌هه‌مان شێوه‌ش (براتراند راسل )ده‌لىَ ئه‌و بڕیاڕه
وا به‌توندى بنیات نراوه له سه‌ر بنچینه‌ى یه‌كسانى ژماره‌ى پیاو ژن
كه‌چى وانیه ،هه‌رچى (سپینسر)ه له‌كتێبى (اصول علم الإجتماع ) له‌و
كاتانه ڕێى به فره ژنى داوه كه جه‌نگ بووبىَ و پیاو كه‌م بووبنه‌وه ،
له كۆنگره‌ى میونیخى 1949 له ئه‌لمانیا داوا كرا هه‌ر گه‌نجێكى ئه‌لمانى
چه‌ند ژنێك بهێنى َ تا ئافره‌تى بىَ مێرد نه‌مێنێته‌وه به هۆى جه‌نگى
جیهانى دوه‌م .
ئه‌و نوسه‌رانه‌ى هاواریانه بۆ ئا ئافره‌تان، ده‌بوایه وه‌ك (هاوه‌لێن
ئاسا)نه‌یانهێشتابایه بێوه‌ژن و بىَ مێرده‌كان بمێنن و ماره‌یان بكه‌ن
به‌دڵسۆزى، گوىَ نه‌ده‌نه جوانى و ئاره‌زوبازى، نه‌ك هه‌ر گه‌نج و
جوانه‌كان و هه‌بوه‌كانیان هه‌ڵبژێرین و نه‌دار و ناشیرین و
به‌سالێچوه‌كانیش بهێڵنه‌وه.. ئه‌وه‌یه مرۆڤایه‌تى یان ئه‌وه‌ى تره،
به‌ڕاستى دڵسۆزى و جیهاد.
پرسیارێك كوا وه‌لێم؟ له ژن و مێردێك، ژنه‌كه‌ى سه‌قه‌ت بوو، ئه‌گه‌ر
ژنێكى تر نه‌هێنێت چى بكا؟ كىَ خزمه‌تى ژنه سه‌قه‌ته‌كه بكات؟ پیاوه‌كه
پێڕاناگات، یان ده‌بىَ ته‌لاقى بدات و ژنێكى تر بهێنێ.. جا نازانم
چاره‌نوسى ئه‌و ژنه سه‌قه‌ته له‌دواى ته‌لێق به‌ره‌و كوىَ؟! دواى ئه‌وه
ئه‌و كرده‌وه‌یه چ ئه‌خلاقێكه!! كه‌واته هه‌ر ده‌بێت ژنێكى تر بێنێت بۆ
پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و بۆشاییه.. ره‌نگه بڵێن ئه‌وه دۆخێكه به‌ده‌گمه‌نه..
ئىَ باشه خۆ فره‌ژنیش ئه‌رك وسونه نیه هه‌ر له دۆخه تایبه‌تیه‌كانه.
ئینجا چه‌ندین هۆكارى تر‌ى فسیۆلۆجى به‌هێزتر كه ره‌نگه له‌گه‌ڵ
پێشكه‌وتنى زانستى زیاتر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه یه‌كلا ده‌كاته‌وه نه‌ك ده‌شێت
یان ناشێت، به‌ڵكو وه‌ك پێویستییه‌كى دادگه‌رانه ببىَ، جا هه‌شه ئه‌و
راستیانه ره‌چاو ده‌كات، به‌لێم پرسیارێكى تر گه‌لێڵه ده‌بێت: باشه بۆچى
له هه‌ندىَ دۆخیشدا با ئافره‌تێكیش چه‌ند مێردێكى هه‌بێت؟
به‌لێم ئه‌وه ناگونجێت، له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌كى زۆر ساده‌و ساكار، چونكه
له یه‌ك خێزاندا چه‌ند سه‌ره‌ك خێزانێك له یه‌ك كاتدا نابێت، ئینجا ئه‌و
مندالێنه نازانرىَ ئى كام باوكه و.. ئیدى ئه‌گه‌ر پێدا بچین ته‌واو
نابێت، له‌هیچ روویه‌كى كۆمه‌لێیه‌تى ئه‌نترۆپۆلۆجى، ئه‌خلاقى، فسیۆلۆجى و
بایۆلۆجى و.. هه‌تا ته‌ندروستیش، تاقیكردنه‌وه‌كانیش پتر مه‌حاڵى پیشان
داوه، بۆ زیاتر خۆت سه‌یرى كتابى (نظریه الجنسیه-ل103) بكه كه
توندڕه‌وترین بۆچون هه‌ر له‌وێش دووپات ده‌كاته‌وه كه پیاو له‌كاتێكدا
مه‌یلى گۆڕ‌انى جنسى هه‌یه، به‌لێم ئافره‌ت ته‌نیا حه‌زى له یه‌ك پیاوه،
له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه به‌هێزانه ئایینى ئیسلام وه‌ك ئایینێكى واقیعى بىَ
شه‌رم و دوودڵى ئه‌و به‌نده یاساییه‌ى داناوه كه ده‌شێت له دۆخى
تایبه‌تى و له‌ژێر مه‌رجى توندوتۆڵى پێویست پیاوێك له ژنێك زیاتر بهێنێ،
ئه‌وه‌یان دۆخه واته دائیم نیه، به‌لێم شه‌ریعه‌تى ئیسلام چونكه هه‌مه
لایه‌نه یاسا و فه‌رمانى ئه‌و دۆخه‌شى داناوه، وه‌ك ئه‌وه‌ى نایه‌ڵێت
له‌سه‌ر رێگا خه‌ڵكى بوه‌ستێت، به‌لێم له‌به‌ر پێویستییه‌ك كه هه‌ر
وه‌ستاش ئه‌وا ده‌بێت به‌رێزى وه‌لێمى خه‌ڵك بداته‌وه‌و ته‌ماشایان
نه‌كات.. واته له دۆخه‌كانیش نابێت به‌ره‌لێ بێت.. ئاواش له دۆخى فره
ژنى یاسا‌و فرمان هه‌یه ،ده‌بێت دادگه‌ر بێت ده‌بێت تواناى مادى و جنسى و
عه‌قڵیت هه‌بێت.. مه‌رجى تریشى كه باسمان كرد. ئه‌و دۆخانه له‌ژێر ئه‌و
مه‌رجه توندوتۆلێنه ته‌واوه‌و هه‌ماهه‌نگى هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و زیاده‌ى
ژماره‌ى ئافره‌ت چ له بێوه‌ژن بوون چ له ژماره خودى ئافره‌ت ،
ده‌قاوده‌ق ئه‌وه چاره‌ى ئیسلامه و به‌شێكه له دادگه‌رى
تاكۆمه‌ڵگایه‌كى بىَ چه‌وسانه‌وه دروست بێت،نه‌ك دڕندانه ئاسا بۆ یه‌كتر
وه‌ك نیتچه‌و هه‌ندێك فه‌یله‌سوفانى تر واى به‌ڕه‌شبین ده‌بینن.
ئه‌وه‌ى سه‌روو پاساوى ڕا سته‌قینه‌ى فره ژنیه، هه‌ندێك له
ئیسلامیه‌كانیش وا تێگه‌یشتون ده‌بێت چه‌ند ژنێك بێنێت(سوننه‌ته)..
ئه‌وه‌یان سونه‌ته یان ئاره‌زووه؟
.پاساوه‌كانى فره ژنى له‌لاى ئاره‌زووبازان :
به‌كورتى چه‌ند پاساوێكى تر باس ده‌كه‌ن به‌و ڕاده‌یه ئه‌كادیمى نیه، به‌كورتى ئه‌وانه‌یه:
1- فاكته‌رى جه‌نگ كه‌له سه‌روو باسمان كرد زیاده‌ى ئافره‌ت به هۆیه‌وه .
2-ڕ‌ازى بوونى ئافره‌ت به‌و دۆخه،زیادى مه‌یلى جنسى لاى پیاو كه‌مترلاى ئافره‌ت .
3-به‌شێكى تر ده‌ڵێن ئاره‌زووى جنسى پیاو زۆره تاهه‌لنه‌چىَ ودووچارى
گوناح نه‌بىَ بۆیه دووژنى ده‌رمانێكه، ئه‌و ڕایه زۆر به‌باوى
ده‌گۆترێته‌وه .
4-به‌رژه‌وه‌ندى كۆمه‌لایه‌تى دووبنه‌ماله یان دووعه‌شیره‌ت واده‌خوازى بیكاته دووژن ..
5-كۆمه‌له خالێكى تر‌ى ماقول هه‌یه به‌ده‌ره له‌وه‌سفى ئاره‌زوو بازى كه له‌سه‌روو باسمان كرد .
ئه‌سل فره‌ژنیه یان تاك؟ :گرفتی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه فره‌ژنی
له‌ئه‌نجامی ئاره‌زووی پیاو بێته دی به‌و بیانۆیه‌ی گوایه تا دووچاری
(نه‌زه‌ر)و (زینا)نه‌بێ و ئاره‌زووه‌كانی تێدابێ له‌سه‌رحسابی مافی ژنی
یه‌كه‌م ،ئه‌وه پاساوێكی وه‌زعیه ,خۆبه‌هه‌مان ئه‌ندازه‌ش ئافره‌تیش
پاساوی وای هه‌یه ده‌كرێ بڵێن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئافره‌تیش مافی چه‌ند
مێردی هه‌یه ,هه‌رله‌وه‌ش پرسى هاتنه‌دی دادگه‌ری دێته مه‌یدان وه‌ك
له‌قورئان ده‌یه‌وێت ,ئه‌گه‌ر به‌هۆی ئاره‌زووبازی (اهواء) ژنی دووه‌م بێنێ
ئه‌وا ئه‌تۆ به‌دوای (هل من المزید)ی نه‌فسی خۆت كه‌وتووی، نه‌ك ژن به‌ڵكو
زۆرشتی تری ده‌وێ و ئه‌وكاته دادگه‌ری نایه‌ته دی ،به‌زۆری بویته
كاره‌سات و جیاوازی و كێشه ,به ئاسایى وسروشتى یه‌ك ژنه‌یه،ئه‌گه‌ر
دۆخێك هاته پێش و به‌بڕیاری هه‌ردوولا له‌ڕێی خودا بێوه‌ژنێك ماره
ده‌كه‌ی ئه‌وا دادگه‌ری دێته دی، ئه‌وه‌ی لای مامۆستایانی ئایینی بینراوه
كه‌متر ئه‌و خاڵه‌یان به‌ووردى ڕوون كردۆته‌وه، گه‌لێ جار بوویته گاڵته
جاڕی و باس له‌دوو ژن و سێ ژن به‌سووننه‌ت كراوه,نابێ چاره‌نووسی
ئاده‌میزادێك وا به‌سانایی و سوكی ته‌ماشابكرێ .
كه‌واته ده‌كرىَ ئه‌و پرسیاره‌ى سه‌روو به‌وشێوه‌یه گوزارش بكرىَ:
یاساى فره‌ژنى له‌نێوان سوننه و ئاره‌زوودا،له‌وه‌ى سه‌روو بۆمان
ده‌رده‌كه‌وىَ ئه‌سل فره‌ژنى نیه هه‌روه‌ك ئه‌وه له په‌یماننامه‌ى
ماره‌یى دێت، ئه‌وانه‌ى به‌ته‌ماى دووژنین پێویسته نه‌یشارنه‌وه له
ماره بڕینا ئاماژه‌ى پىَ بكه‌ن ،ئه‌گینا خودى ماره‌ییه‌كه له‌سه‌ر تاك
ژنى وتاك مێردیه ، له كاتێكایه‌ك ژن مافى خۆیتیان بۆ ئاره‌زووى هاوبه‌ش،
به‌لێم فره ژنى ئاره‌زوبازى ئه‌وه‌یه پیاو هه‌ڵسێت بۆ مه‌یلى جنسى كچێكى
جوان تر له‌وه‌ى خۆى بهێنىَ،ئه‌وه‌ش ماناى پێشینه‌یه كه دادگه‌ری پىَ
ناكرىَ ، فره‌ژنى خێر خوازیش ئه‌وه‌یه له ڕێى ته‌قواو ئیمان به پرس وڕاى
هاوسه‌رى وبه پێى په‌یماننامه‌ى ماره‌یى بێوه‌ژنێك یان قه‌یره كچێك یان
هه‌ر ژنێك كه له پێناوى ئاره‌زووبازى نه‌بێت ئه‌وه وه‌ك (جهاد فى سبیل
الله)یه به ده‌قى فه‌رمووده،به‌ده‌یان ئایه‌ت وفه‌رمووده‌ش دژ به
ئاره‌زووبازى هه‌یه ،له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه قووڵه له (كۆنگره‌ى1987ى
تاران) زانایانى ئیسلامى سه‌باره‌ت به (حقوق الإنسان فى الإسلام - ێ428 )
هاتوه كه‌ئه‌سل له ئیسلامدا یه‌ك ژنیه،نابێت سیره‌ى پێغمبه‌ران
وهاوه‌لێنى له‌و باره‌یه‌وه بكرێته پالپشتى ئاره‌زوبازى فره ژنى ،
ئه‌وان بۆ مه‌به‌ستى ئاره‌زوبازى وجنسى فره ژنیان نه‌كردوه ، بۆمه‌به‌ستى
تر بوه چاره‌ى كێشه‌و بێوه‌ژنى وقه‌یره‌یى وهه‌تیوان یان وه‌ك ئامرازێك
بۆ بلێوكردنه‌وه‌ى ده‌عوه‌و په‌یداكردنى ئامرازى په‌یوه‌ندى خزمایه‌تى
،ئه‌وانه له‌سه‌رده‌مى جیهاد بووینه به‌لێم له‌سه‌رده‌مى(عمر كورى
عبدالعزیز)ده‌بینین كۆتایى به‌یه‌ك ژن هێناوه ، له كاتێكا خه‌لیفه‌كانى
پاش وپێش ئه‌و زیاتر له چواریان هه‌بوه به بیانۆى جیا جیا ئه‌و
خه‌لیفانه‌ى فره ژنیان هه‌بوه به‌وه‌ش نه‌وه‌ستاون سیسته‌مى كه‌نیزه‌شیان
زیندوو كردۆته‌وه كه ئاینى ئیسلام له ناوى بردبوو،زیاتریش له‌وه
خه‌لیفه‌ى به‌دكارى واهه‌بوه هه‌ر باوه‌ڕى نه‌بوه به‌كه‌یفى خۆى فه‌قیهى
هه‌بوه فه‌رموده‌ى بۆ دروست كردوه، خه‌لیفه (ولید بن یزید88-126ه) به
گالته‌جاڕى به خوا‌و قورئان له وه‌لامى ئایه‌تى (واستفتحواوخاب كل
جبارعنید) ده‌داته‌وه وده‌ڵىَ:
ڕتوعد كل جبار عنید فها اناجبار عنید
فڕن لاقیت ربك یوم حشر فقل: یارب خرقنى الولید
به‌شێكى تریش وه‌ستانى ئیمامى عه‌لى به‌یه‌ك ژن(ح فاتیمه) له‌سه‌ر داواى
پێغمبه‌ر(د خ)به‌باشترین به‌ڵگه هه‌ژمار ده‌كا كه ئه‌سل یه‌ك ژنیه ،
به‌شێكى تر ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ئه‌سل فره ژنى بوایه ئه‌وا یه‌كسه‌ر بۆ ح
ئاده‌م یه‌ك ژن دروست نه‌ده‌كرا به‌لكو چه‌ند ژنێكى بۆ دروست ده‌كرا، به
هه‌مان شێوه خواى گه‌وره فه‌رمانى به نوح داكه ته‌نها نێر‌و مێیه‌ك
له‌گه‌ل خۆى هه‌لگرىَ ئه‌وه‌ش ماناى ئه‌سل یه‌ك ژنیه .
له‌دواى هه‌مو ئه‌وانه فره ژنى حه‌رام چیه؟ پیش ئه‌وه‌ى بزانین فره‌ژنى
حرام چیه پیویستمان به‌وه هه‌یه فره‌ژنى حلال چیه؟به‌كورتى ئه‌و فره
ژنیه حرامه كه به پێى شریعه‌ت ودادگه‌رى ناكرێته فره‌یى به‌لكو به‌پێى
ئاره‌زووبازى ده‌كریته فره‌ژنى وله جیاتى چاره كیشه‌ى تریش زیاد ده‌كا.
هه‌نگاوو نیشانه‌كانى فره‌ژنى حه‌رام:
• یه‌كىَ له‌مه‌رجه‌كانى فره‌ژنى (عدل) و(هه‌ق) په‌روه‌ریه (فان خفتم الا
تعدلوا فواحده..)كه‌واته فره‌ژنى بۆ هه‌مو كه‌س نیه چونكه ده‌قى قورئان
باس له‌وه ده‌كا كه زۆرایه‌تى خه‌لك دژ به‌هه‌قه،واته ئه‌وانه‌ى
شایسته‌ى فره‌ژنین كه‌مایه‌تین وبۆ هه‌مو كه‌س نیه.
• به پێى خالى یه‌كه‌م فره‌ژنى له فه‌زاى ئاره‌زووبازى وخۆویستى
ده‌رده‌چىَ ، ده‌چێته فه‌زاى ماف وعیباده‌ت وخواییانه،مادام به‌دواى ژنى
جوان گه‌ڕاى ماناى ناعه‌داله‌تى ده‌ستى پێكرد،به‌دواى ژنى لیقه‌وماو
كه‌وتى عه‌داله‌تت ده‌ستى پیكرد، ئه‌وه‌ش وا ده‌كا فره‌ژنیه‌كه‌ت
به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رى كیشه‌ى خیزانیكه ،بیوه‌ژنیكه ،قه‌یره كچێكه
..به‌لام نابىَ ئه‌و هه‌نگاوه‌ت بۆ ته‌قوابێت كه‌چى گوناحیكى له پال بكه‌ى
به‌وه‌ى ژنى یه‌كه‌مت بتۆرىَ و(مه‌وه‌ده‌و ره‌حمه)بشكىَ،بۆیه یویسته
ئه‌و هه‌نگاوه خواییه به ڕاوێژ‌و پرس وڕا بێت ،خێره‌كه بۆ هه‌ردوولا
ده‌بێت له‌و كاته ئه‌گه‌ر ژنى یه‌كه‌م قایل نه‌بىَ گوناهبار ده‌بىَ،
له‌وه‌وه (الساعی على الارمله والمسكین كالمجاهد فی سبیل الله) كه‌چى
ئه‌وانه‌ى به‌دواى كچى جاحیل وناسك ده‌گه‌ڕێن ئه‌وه (اهواء) كه‌ده‌یان
ئایه‌تى دژهه‌یه‌و حه‌رامه.
• له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌سل یه‌ك ژنیه و فره‌ژنى دۆخه،چاره‌یه،.. ئه‌وا
ئه‌وانه‌ى به نیازن بیكه‌نه فره‌ژنى ده‌بىَ له (گریبه‌ستى ماره‌یى)
تۆمارى بكه‌ن وبه ڕاشكاوانه به ئافره‌ته‌كه بڵىَ ، ئه‌گه‌ر تۆماریش
نه‌كرابىَ ئه‌وا له دۆخه (پیویسته‌كانى وه‌ك: نه‌زۆكى ، ڕوودانى
شكان،نه‌قسى بایۆلۆجیانه‌ى جنسى..یان هه‌ر دۆخیكى هاوتا) و به پرس وڕاوێژ
له‌گه‌ل یه‌كترى بوار به فره‌ژنى ده‌درىَ له‌و كاتانه ئه‌گه‌ر
ئافره‌ته‌كه قایل نه‌بىَ ئه‌وه وگوناحى پیده‌گا،ئه‌گینا فره‌ژنى شكاندنى
گریبه‌ستى ماره‌ییه و حرامه.
• له‌به‌ر ئه‌وه‌ى (مه‌وده‌و رحمه) یه‌كىَ له (مقاصده)
بنچینه‌ییه‌كانى هاوسه‌ریه (ومن ایاته ان خلق لكم من انفسكم ازواجا
لتسكنوا الیها وجعل بینكم موده ورحمه ان فی ذلك لایات لقوم یتفكرون) تا
خیزان وكۆمه‌لگه‌یه‌كى خۆشه‌ویست دروست بكرىَ ،واته هه‌مو ئه‌و
فره‌ژنییانه‌ى خۆشه‌ویستى وبه‌زه‌یى وه‌رده‌گێڕى بۆ ڕق وقینه‌و نادادگه‌رى
..حه‌رامه، كه‌واته یه‌كه‌م مه‌رج وهه‌نگاوى فره‌ژنى ئه‌وه‌یه ده‌بىَ
به پرس وڕاى هه‌ردوولا ده‌بێت،ئه‌گه‌ر پاساوى ئه‌وانه‌ى ده‌یكه‌نه
فره‌ژنى وپرس به هاوسه‌ره‌كانیان ناكه‌ن ده‌لێن پرسیان پێ بكه‌ین قایل
نابن، پاساوێكى لاواز‌و زالمانه‌یه و شكاندنى گریبه‌ست وئه‌سل ومه‌قاسیدێكى
قورئانیه،پرس پینه‌كردنى واته نه‌مانى متمانه‌و خۆشه‌ویستى وته‌بایى
نیوانیانه ,,هه‌مو ئه‌وانه هه‌م تیكدانى بناغه‌كانى خیزان وكۆمه‌لگه‌یه‌و
هه‌م به‌رهه‌مهینانى مرۆڤى سه‌لبى وهاندانى تاوانه...حه‌رامیشه.
له‌كۆتایی و به‌پوخته‌یی ئه‌وه‌یه فره‌ژنی به‌ندێكی گه‌ردوونیه
له‌سه‌رووی ده‌ستوور و په‌رله‌مانه و قه‌ده‌غه‌كردنی مانای مه‌حاڵ دێت،
ئینجا دژی مافی ئافره‌تیشه ,به‌لاَم چاره‌كردنی به‌ئاره‌زووبازی ناكرێ،
به‌ڵكو ئه‌وه‌ش مه‌ینه‌تیان زیاد ده‌كا, ئه‌وانه‌ى دژى فره‌ژنین وئه‌وانه‌ى
لایه‌نگرى فره‌ژنى بىَ مه‌رجن هه‌ردوولایان چه‌وتن، به‌ڵكو چاره‌ی به‌ئاین
په‌روه‌وه‌ری و خۆنه‌ویستی ده‌كرێ...كه‌واته هاتنه‌دی مافی ڕاسته‌قینه‌ى
ئافره‌ت له‌كۆمه‌ڵگه‌ی لیبراڵی وسۆشیالیستی و شیوعی و ناشیونالیزمی ناكرێ
,چاره‌ى به‌و ئاینیانه‌ش ناكرىَ كه‌ئاین بۆ ئاره‌زووبازى به‌كارده‌هینن،
به‌لكو به‌دادگه‌رى ده‌كرىَ.