عەبادی بانگهێشتی ئۆغڵۆ دەكات بۆ شاری بەغدا
07/11/2014 نوسەر: bzavpress

عەبادی بانگهێشتی ئۆغڵۆ دەكات بۆ شاری بەغدا

سەرۆك وەزیرانی عێراق بانگهێشتنامەیەكی ئاڕاستەی سەرۆك وەزیرانی توركیا كردووە بۆ ئەوەی لەنزیكترین دەرفەتدا سەردانی شاری بەغدا بكات.

دوای ئەوەی  هەفتەی رابردوو جەعفەری بەسەردانێك گەیشتە شاری ئەنقەرەی پایتەختی توركیا، ئەمڕۆ سەردانەكە كۆتایی پێدێت و جەعفەری نامەیەكی لە (حەیدەر عەبادی) یەوە گەیاندۆتە (ئەحمەد داود ئۆغڵۆ) ی سەرۆك وەزیرانی ئەو ووڵاتەو داوای لێكردووە لەدەرفەتێكی نزیكدا سەردانی شاری بەغدا بكات.