07/11/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
عبیدی داوای هەماهەنگی لەگەڵ پێشمەرگە دەكات
نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركوك لەگەڵ خالید العبیدی وەزیری بەرگری عێراق كۆبووەتەوەوگفتوگۆیان لەبارەی رەوشی ئەمنی پارێزگای كەركوك كردوەو پشتیوانی هێزەكانی پێشمەرگە وخۆراگرییان كردوە كە ئێستا لەناوچەكانی باشووری رۆژئاوای ئەو پارێزگایە شەڕ دەكەن.
وەزیری بەرگری لەگەڵ پارێزگاری كەركوك باسیان لە دروستكردنەوە سوپای عێراق كردوەو لە پارێزگای كەركوكو ناوچەكانی تری ژێر كۆنترۆڵی داعش بە هەماهەنگی لەگەڵ ئیدارەی كەركوك.
هاوكات وەزیری بەرگری عێراق داوای هەماهەنگی لەگەڵ پێشمەرگە كردوە لەرووبەرووبوونەوەی چەكدارانی داعش، هاوكات ستایشی بەهێزی پێشمەرگەی كردوە.