06/11/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
سلێمانی یه‌كه‌مین یاری برده‌وه
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی سلێمانی، له‌یه‌كه‌م یاری خۆیدا له‌خولی نایابی كوردستان سه‌ركه‌وتنی تۆماركرد.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆو له‌میانی كێبركێكانی هه‌فته‌ی دووه‌می خولی نایابی یانه‌كانی كوردستان، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی سلێمانی میوانداری یانه‌ی زاخۆی كرد.
یارییه‌كه له‌یاریگای چوارباخ به‌رێوه‌چوو، سلێمانی خاوه‌ن یاریگا توانی به‌تاكه گۆڵێكی بێ وه‌ڵام سه‌ركه‌وتن تۆماربكات‌و له‌یه‌كه‌م یاری خۆیدا سێ خاڵی گرنگی به‌ده‌ستبهێنێت.
هه‌ر له‌میانی یارییه‌كانی ئه‌و خوله‌دا دوو رووبه‌رووبونه‌وه‌ی تر له‌نێوان یانه‌كانی برایه‌تی‌و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له‌لایه‌ك‌و دهۆك‌و زێره‌ڤانی له‌لایه‌كی تره‌وه به‌رێوه‌چوو، كه یاری یه‌كه‌م به‌بێ تۆماركردنی گۆڵ‌و یاری دووه‌میش به‌گۆڵێكی یه‌كسان كۆتایی هات.
د.ع