جێگری سەرۆك وەزیرانی توركیا قۆناغی چارەسەریی ناكەین بە قوربانی
06/11/2014 نوسەر: bzavpress

جێگری سەرۆك وەزیرانی توركیا قۆناغی چارەسەریی ناكەین بە قوربانی

ئاكدۆغان لە پەرلەمانی توركیا وەڵامی پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆنی دایەوە و گوتی: "كەسێك لە شوێنێك قسەیكردووە. ئەگەر حاڵەتێكی تاوانكاری ھەبێ ئەوە ھەواڵە، لە بەرامبەر ئەوەش چی پێویست بكرێ دەكرێ.

بە دڵنیاییەوە پێویستە لەو ھەلومەرجەدا ھەموو لایەك ھەستیاربن. لەو نێوەندەدا ھەوڵی ئەوەدرا پێكھاتەكانی ئەو كۆمەڵگەیە رووبەڕووی یەكتر بكەنەوە. ھەوڵیاندا ھەدەپە و مەھەپە بەیەكتردابدەن. ھەوڵیاندا ھەدەپە و ھوداپار رووبەڕووی ئاكپارتی بكەنەوە. پیلانێك داڕێژرابوو، بەڵام حزبەكەمان نەكەوتە ناو تەڵەوە."

هەروەها گوتی: "من سوپاسی دەوڵەت باغچەلیم كرد. داوای لە لایەنگرانی كرد كە نەچنە سەر شەقامەكان. ئەوە ھەڵوێستێكی زۆر راستبوو. حزبەكانی دیكەش نەكەوتنە ناو ئەو تەڵەیەوە. ھەوڵی ئەوەدرا كە پێكھاتەكانی ناو كۆمەڵگە رووبەڕووی یەكتر بكەنەوە، بەڵام ھەوڵەكە سەركەوتوو نەبوو. لە كۆتاییدا من سەرکۆنەی ئەو ھێرشە دەكەم. پێویستە پاڵنەرانی پلانەكانی ئەو ھێرشە بدۆزرێنەوە. لەسەر ئەم پرسەش وەزارەتی ناوخۆ بە ھەستیاری مامەلە لەگەڵ رووداوەكە دەكا. ئەمە ھەوڵێكی ئاژاوەگێڕییە. ئێمە قۆناغی چارەسەریی ناكەینە قوربانی رووداوێكی ئاژاوەگێڕی. كەس خۆی لە شوێنی دەوڵەت دانەنێ."