06/11/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
زاڵمای خەلیلزاد داعش دابەشبونی عێراقیان خێراتر كرد
زاڵمای خەلیلزاد، باڵوێزی پێشوی ئەمریكا لە عێراق ئاشكرای كرد كە گەشبینە بە هەنگاوەكانی حكومەتەكەی حەیدەر عەبادی كە بۆ رەوشی سیاسی لە عێراق ناویەتی.
ناوبراو رایگەیاند داعش مەترسیەكی گەورەی بۆ عێراق هەیەو لە داهاتوودا دەبێت هۆی دروستبونی گۆرانكاری گەورە لە عێراق.
باڵوێزی پێشوی ئەمریكا لە عێراق وتیشی: هێرشی چەكدارانی داعش بۆ عێراق و دابەش بونی بە ناوچە جیا جیاكان پارچە پارچە بوون و دابەش بونیی ئەو وڵاتەی خێراتر كرد.