06/11/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
فوئاد مەعسوم بۆ ئاشتەوای با سەیری كوردستان بكەین
سەبارەت بەئاشتەوای لە عێراق سەرۆك كۆمار فوئاد مەعسوم گوتی: "ئێستا لەعێراق لەڕووی مەزهەبی و ئاینەوە بارودۆخەكە باشە بەڵام ئاشتەوای بەكەسێك یان چەن كەسێك ناكرێ پێوستی بە دامەزراوەیەكە بەداخەوە زۆرجار سیاسییەكان لەكاتی هەڵبژاردن پرسی ناكۆكی و جیاوازییە قەومی و پێكهاتەكان زەق دەكەنەوە".
مەعسوم گوتیشی: "من بانگهێشتی هەموو لایەك دەكەم سود لە گەلانی ناوچەكە وەربگرین بۆ نموونە باشوری ئەفریقا یان ئیرلەندا ئەوان بە گفتوگۆ و دیالۆگ كێشەكانیان چارەسەر كرد، بۆچی دوور بڕۆین با سەیری كوردستان بكەین، لەدوای راپەڕین نزیكەی نیوملیۆن كەس چەكدار و لایەنگری لەگەڵ دەسەڵاتی پێشووی بوون، بەڵام هەرێمی كوردستان بەپڕۆژەیەك ئاشتەوای راگەیاند بۆ ئەو كەسانە ئەمەش كاریگەری باشی هەبوو هیچ گرژی و ئاڵۆزییەكی لێ نەكەوتەوە، ئێستا دەیبینین كوردستان لە چی ئاستێكی باشە."
سەرۆك كۆماری عێراق لەبارەی داعش باسی لەوە كرد: "بەبڕوای من هەڵسوكەوتی ئەوان گرێ دراوە بە فكری توندرەوەی ئایینی هەروەها بە بەعسیەكانیش چونكە ئێستا دەردەكەوێ هەندێ سەركردەی بەعس كە پێشتر لە زیندانەكانی ئەمریكا بوون هاوكاری داعش دەكەن. بە شێوازی خۆیان بەناوی عێراق و شام لەناوچەكە ئەنجامەكەی ئەوەیە دەی بینین كە چۆن هێرشیان كردە سەر شنگال و سوننەكان."